20| بە خۆشەویستییەوە دێم بۆلات~

1K 203 69
                                    


سڵاو ئەستێرەکانم ✨

لە کۆتاییدا ئەم بەشەم تەواو کرد.. ببورن گەر ھەڵەی ڕێنووسی یان ڕێزمانی تێدابوو

بە ھیوای کاتێکی خۆش ❣️

————————————

ڕۆژان تێپەڕی و سوپاس بۆ خودا نەشتەرگەرییەکەی براکەم بە ڕێژەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو، بەڵام ئەوەی ئازارم دەدات ئەو میرەیە، بەردەوامە لە چاودێری کردنم تا کە تەنھا دەبم بێزارم بکات.

بەیانی زوو لەگەڵ جیمین ئۆپا و تێھیۆنگ ئۆپا و جۆنگ کوک و جەیھۆپ ئۆپا چووم بۆ قوتابخانە.

پاش گەڕانەوەی جیمین ئۆپا لەو ڕۆژەوە تا ئێستا ئەو بە ئاسوودەیی ھەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکات لەپێش ھەمووان تا ڕادەیەک بۆ یەک ساتیش جێمناھێڵێت.

چیتر ھەست بە بێزاری ناکەم.. چونکە ھەرکاتێک ھەست بە دڵتەنگی بکەم زۆرم لێ دەکات تا بچینە دەرەوە بۆ پیاسە کردن یان ھەر چالاکییەکی تر ئەنجام دەدەین، چەند خۆشبەختم بە بوونی کوڕێکی ھاوشێوەی ئەو لە ژیانم..

جیمین "بە خەندەوە" :- یااھ تاقیکردنەوەی کۆتایی لە کۆتاییدا نزیک بوویەوە.. ئەم وەرزە کۆتایی پێ دێت.
سەیرم کرد و ئەو دڵخۆشییە زۆرەیم بینی.. وادیارە کە قوتابخانە زۆر بێزاری دەکات.

جۆنگکوک " بە بێزاری" :- بەڵێ، کەمتر لە ھەفتەیەک و خوێندنی جدی دەست پێ دەکات.
جەیھۆپ "دەستی خستە سەر شانم" :- ئامادەیت بۆ تاقیکردنەوە؟
لە بەرامبەردا زەردەخەنەم بۆ کرد.

یۆنا:- بەدڵنیاییەوە، بۆچی نا!
جەیھۆپ:- بیستم کە وەک جۆنگکوک تۆش زیرەکیت.
بە لایەکی چاوم سەیرم کرد
یۆنا "بە گاڵتەوە":- بەڵام جۆنگکوک زۆر خراپە لە زمانەکاندا، وە من وانیم..

جۆنگکوک لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا وەستا و بە بێزاری سەیری کردم.
جۆنگکوک "بە دەنگی بەرز":- یاا تۆ.. من دەتکوژم ھا.. ئاگاداربە!

گوێمنەدا بە قسەکانی و نزیک بوومەوە لە جیمین ئۆپا.. دەستیم گرت و بە شادی خەندەی بۆ کردم، دڵمی تواندەوە....

یۆنا "بە خەندەوە":- ئۆپا.. بۆچی تۆ ئەوەندە ناوازەیت..
جیمین بە ھێمنی خەندەی کرد و سەیری ڕووخساری کردم.
جیمین:- من چوزانم.. لە دایکم بپرسە.
یۆنا:- ئاھ بەڕاست، ئۆپا دایکت لەکوێیە؟

جیمین وەستا و بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکردم.
جیمین:- نازانم.. ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە دوو خولەک ماوە بۆ داخستنی دەرگای قوتابخانە وە دەبێت خێرابکەین تا دەرنەکرێینە دەرەوە.

جیمین:- یاا ئێوە.. دەبێ پەلە بکەین..
جەیھۆپ "بە خۆشییەوە" :- کۆتا کەس کە دەگات ئاژەڵێکی کێوییە.
بە سەرسوڕمانەوە سەیرمان کرد.. بەڵام ئەو کاتی پێ نەبەخشین بۆ بیرکردنەوە..

My Brother Is Such An Angel || P.JM Donde viven las historias. Descúbrelo ahora