23|فرمێسکی ماکنی~

668 163 77
                                    




سڵاو لە ئەستێرە درەوشاوەکانم، ھیوادارم باش بووبێتن

کاتێکی خۆش بەسەر ببەن 💕

≿━━━━━━༺❀༻━━━━━━≾

Yona's POV

جیمین لێم نزیک بوویەوە پاشان تێیپەڕاندم، سەیری دواوەم کرد و بینیم جەستەی بەرەو ژووری دانیشتنەکە دەڕوات..

چییەتی؟ پاش ئەوەی لەسەر قەنەفەکە دانیشت گوێم لە دەنگی بوو بانگی کردم، چووم بۆلای شوێنی دانیشتنی.. بە دەستی ئاماژەی بۆ تەنیشتی کرد و لەوێ دانیشتم.

جیمین "بە خەندەوە":- پێت چۆنە سەیری فیلمێک بکەین؟
بە سەرسوڕمانەوە سەیرم کرد..

جیمین:- چی بووە؟!!

ڕووم وەرگێڕا بەرەو لای شاشەی تەلەفزیۆنەکە بێ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە.
جیمین:- دەتەوێت بچینە دەرەوە؟

کە گوێم لە دەنگی بوو دووبارە ڕووم تێکرد و کە لە قسەکانی تەواو بوو دووبارە ڕوومکردەوە شاشەی تەلەفزیۆنە کوژاوەکە..

یۆنا "بێ ئەوەی لابکاتەوە":- چیت دەوێ ئەوە بکەم، جیاوازی نییە بۆ من گەر لەماڵ بمێنینەوە یان لە دەرەوە ببین.

جیمین دەستی لەسەر شانم دانا و بە ئاڕستەی خۆی ڕایکێشام.

جیمین "بە خەندەوە":- خۆشەویستەکەم بێزارە؟
چەند جارێک سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند بێ ئەوەی ھیچ کاردانەوەیەک لەسەر ڕووخسارم دەربکەوێت، وە ڕووم تێ نەکرد..

جیمین "بە پرسیارەوە":- ئەی کەواتە چی بووە؟

یۆنا "بە ئاسایی":- نازانم، شتێک ھەیە بێزارم دەکات بەڵام ناتوانم دیاریبکەم ئەو شتە چییە..

جیمین تەماشای کردم بە بێدەنگی و منیش سەیری چاوەکانیم کرد، خەندەیەکی دڵڕفێنی بۆ کردم و قژی بۆ بژ کردمەوە.

جیمین "بە شادیی و خەندەی چاوەکانییەوە":- خۆشەویستەکەم لەو جۆرەیە بە زوویی بێزار دەبێت؟

ھەموو جیھان دەتوانێت بە ڕێزەوە لەسەر پێیەکانی بۆی بوەستێت؟ وشەی خۆشەویستەکەم لەنێوان لێوەکانی ئەوەوە قەفەسی سنگم تێدەپەڕێنێت و لە قوڵایی دڵمدا دەگیرسێتەوە.. خەندەیەکی گەورەم لەسەر لێوەکانم نەخشاند..

جیمین"بە دڵخۆشی":- بەم جۆرە ھەمیشە زەردەخەنە بکە..
گوتی و زیاتر لەخۆی نزیک کردمەوە و سەرمی لەسەر سنگی دانا کاتێک دەستی دەھێنا بە پرچمدا..

جیمین:- بەڵام پێت نەگوتم دەتەوێت لە ماڵەوە سەیری فیلمێک بکەین یان بچینە دەرەوە؟

My Brother Is Such An Angel || P.JM Hikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin