ئەم بەشە تۆزێک ئحمە خۆتان ئامادە بکەن 🙈ڤۆت پێش خوێندنەوە 🌟
بە ھیوای کاتێکی خۆش بۆ ھەمووان 💞
——————————
من و جۆنگ کوک لە دەرگای قوتابخانە چووینە ژوورەوە .. وە چووین بۆ پۆلەکەمان
بێزاری وانەکان ھەموویان بێزارکەرن ھەندێکی ئاڵۆزە و لێی تێناگەیت و ھەندێکی تری تەنانەت شایەنی ئەوە نییە گوێی لێ بگریتخولەکەکانم دەژمارد تا کاتی پشوو ، زەنگ لێیدا ئاگادارمان دەکاتەوە لە تەواوبوونی وانەکە .. ھەستام بۆلای خۆشەویستەکەی جەیھۆپ وە جۆنگ کوک لێم نزیک بوویەوە
جۆنگ کوک :- با پێکەوە بڕۆین
یۆنا :- پێویست ناکات
جۆنگ کوک:- ئااھ وادەڵێیت .. وادیارە دوێنێت بیرچوو
یۆنا:- بیرمنەچووە بەڵام ئەو کچە لەوانەیە ڕازی نەبێت و پێویست بکات زۆری لەگەڵ بڵێم تا ڕازی بێت.. وە ناتوانم وابکەم گەر یەکێکم لەگەڵ بوو و چاودێریم بکات
جۆنگ کوک "بە مەچەکی ڕایدەکێشێت" :- وەرە من زیاتر ھەوڵی لەگەڵ دەدەم لەبەر جەیھۆپ ھیۆنگ
زەردەخەنەم کرد کە بەدوای خۆی ڕایکێشام .. چیتر گرنگی بە کەس نادەم بەتایبەتی ئەو کەسانەی جۆنگ کوک یان خۆشدەوێت ، ناوبانگێکی مەترسیداری ھەیە لە قوتابخانە بەھۆی قۆزی و پیاوەتییەکەی ئەمە جگە کەسایەتییە بەھێزەکەی کە لە کەس ناترسێت
لەخۆباییە لەگەڵ ھەموویان جگە ھاوڕێكانی وە تەنھا گرنگی بە ھاوڕێ نزیکەکانی دەدات .. تەنانەت منیش ڕەق بوو لەگەڵم تا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر .. بەدوای خۆیدا ڕایکێشام تا گەیشتینە پۆلی ئەو کچە کە بە شاتوو بانگی دەکەن
سەیرم کرد کە دەستی بەردام
جۆنگ کوک :- لە پێشدا دەڕۆیت یان پێکەوە؟یۆنا :- دەڕۆم قسەی لەگەڵ دەکەم .. تۆ لێرە بە
جۆنگ کوک "بە ھێواشی پاڵم پێوەدەنێت" :- بڕۆ گەر پێویستت بە پاڵپشتی بوو بەم ئاڕاستەیە سەیر بکە دێم بۆلات
چووم بۆلای ، لای ھاوڕێکانی دانیشتبوو ھەموو ھاوڕێکانی پێدەکەنین بەڵام ئەو خەمبار دیاربوو وادیارە ھۆکارەکە جەیھۆپ ئۆپایە..
یۆنا :- سڵاو
چوار کچەکە بە ئاڕاستەی من سەیریان کرد
یۆنا :- شاتوو پێت چۆنە کەمێک لەگەڵم بێیت ، دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم
شاتوو :- بەدڵنیایی با بڕۆینە ئەوێ و قسە بکەین
ESTÁS LEYENDO
My Brother Is Such An Angel || P.JM
Fanficلە ڕۆژە ئاساییەکاندا گەورەترین خەونەکانمان شتی ئاساییە لە زۆربەی خێزانەکاندا .. بەڵام تۆ براکەم .. بوونم لەگەڵت دەرگایەکم لە ئاسمانەوە بۆ دەکاتەوە .. - فولە و حەوت کورتە باڵاکە - براکەم یەکێکە لە کورتە باڵاکان .. وە خۆشەویستەکەم دووەم کورتە باڵایە...