25|دایکی نازدارەکە~

526 128 147
                                    


سڵاو ئەستێرەکانم ✨

کاتێکی خۆش بەسەرببەن 🖤

✧༝┉┉┉┉┉˚*❋ ❋ ❋*˚┉┉┉┉┉༝✧

لە دەرگای ماڵەوە چووینە ژوورەوە و بینیمان کە جەیهۆپ ئۆپا بە هەمان شێوە گەڕاوەتەوە.

جەیهۆپ:- درەنگ کەوتن..
یۆنا:- ڕاستە چونکە ئەوان وەکو کیسەڵ دەڕۆیشتن
شوگا:- نەخێر وانەبوو، تۆ لە هیلاکیدا دەتبۆڵاند!

بە شێوەیەکی ترسناک سەیری براکەم کرد.

شوگا:- ئـ.. ئاهـ ڕاستە من هیلاک بووبووم بۆیە هێواش دەڕۆیشتم، وانەبوو جیمین؟
جیمین تەنها سەیری یۆنای دەکرد و یەک بیرۆکە لە مێشکی بوو ئەویش ئەوەبوو کە وردەکاری ڕووخساری زۆر بێ وێنەیە و زەردەخەنەکەی زۆر پرشنگدارە.

شوگا"بە بێزاری"؛- جیمین!
جیمین سەیری دەوروبەری خۆی دەکرد و هەوڵیدەدا بزانێت چی ڕوودەدات و ئەو دەنگە لە کوێوە هات بەڵام کە ڕووخسارە بێزارەکەی شوگای بینی خێرا وەڵامیدایەوە.

جیمین:- ڕاستە ڕاستە، ئەوەی هیۆنگ وتی ڕاستە!
شوگا برۆی گرژ کرد کە سەیری جیمینی دەکرد.
ئەوانم جێهێشت و چوومە سەرەوە بۆ ژوورەکەم تاوەکو جلەکانم بگۆڕم.

جلێکم لەبەرکرد ئاسوودەبم تێیدا و دواتر گەڕامەوە بۆ خوارەوە.
براکەم و جین لەگەڵ نامجون لەوێ نەبوون، تەنها تێهیۆنگ کە خەریکە لە بێزاریدا دەمرێت وە جۆنگکوک کە سەیری جیمین و جەیهۆپ دەکات کە سەرقاڵی یاری ئەلیکترۆنین.

جۆنگکوک"بە بێزارکردن":- کچە هەشتپێ چۆنیت؟
تێهیۆنگ کە ئەوەی بیست پێکەنی و هەستمکرد ئاگر بە لولەکانی خوێنمدا دەڕوات لەبری خوێن.. دووبارە بەڕێز جیۆن گەڕایەوە بۆ بانگکردنم بەو ناوە، واتلێدەکەم پەشیمان ببیتەوە لە دەربڕینی ئەو پیتانە!

سەیری دەوروپشتی خۆمم کرد و سەرینێکم بینی، هەڵمگرت و کە جۆنگکوک ئاگادار نەبوو بەرزم کردەوە و بە هەموو توانام بە ئاڕاستەی ئەو هاویشتم.

لە بەختی خراپی تێهیۆنگدا لەو کاتەدا هەستایەوە و سەرینەکە ڕێک بەر دەم و چاوی کەوت و قاچی لە قاچی جۆنگکوک هەڵکەوت کە نزیکی بوو و کەوت بەسەر جۆنگکوکدا، جۆنگکوک بە ئازارەوە هاواری کرد بەهۆی بەرکەوتنە لەناکاوەکەی قورسایی تێهیۆنگ بە جەستەی.

وااهـ دوو قالۆنچە بە یەک سەرین، بەمە دەڵێم ڕاوچی باش..
یۆنا"بە دڵخۆشی":- دوو قالۆنچەم کوشت بە یەک سەرین، من چەند لێهاتووم!

تێهیۆنگ"بە توڕەیی":- ئەمە چـ..
بە توڕەیی هەستایەوە و دەیویست بە ئاڕاستەی من بێت بەڵام جیمین کە لەسەر زەوی دانیشتبوو بە فێڵبازی و خەندەیەکی شەیتانی قاچی تێهیۆنگ گرت و ڕایکێشایەوە بۆ دوواوە و دووبارە جارێکی دی کەوت بەسەر جۆنگکوکدا.

My Brother Is Such An Angel || P.JM Donde viven las historias. Descúbrelo ahora