ببورن بۆ دواکەوتنم 🙏ڤۆت پێش خوێندنەوە 🌟
کاتێکی خۆش ❣️
-----------------------
بە توندی جۆنگ کوکم گرتبوو، چونکە بە گرانی دەتوانێت بوەستێت.. ڕوونە کە قاچی بە ڕادەیەکی زۆر ئازاری دەدات.
دەستێکم لەسەر سنگی بوو وە ئەوی تر لەسەر شانی، بە ھەموو توانام ھەوڵمدەدا لەسەر پێیەکانی ڕایبگرم.
جۆنگ کوک "بە ماندویی" :- یاا زۆر ئازارم دەدات، بھێڵە دابنیشم.بە ھێمنی یارمەتیمدا لە دانیشتن لەسەر زەوی، دەستم درێژ کرد بۆلای نێوچەوانی و پەرچەمە ڕەشە نەرمەکەیم بەرز کردەوە تا ئەو ڕووخسارە پڕ لە ئازارە و برۆ گرژەکانی ببینم.
یۆنا "بە نیگەرانی" :- ئازارت زۆرە؟!Jungkook's POV
سەیری ڕووخسارە نیگەرانەکەیم کرد تا بۆم ڕوونبوویەوە چیم کردووە.. وا لە کچێک بکەم نیگەرانم بێت! لە کەیەوە من ھێندە لاوازم!
زەردەخەنەم بۆکرد.
جۆنگ کوک:- نا تا ئەو ڕادەیە نا، من باشم.Yona's POV
درۆزنێکی گەورە، پێش کەمێک دەیگوت کە زۆر ئازاری دەدات، چی بوو من زۆر ھەستیار بووم.
وەک ھەمیشە ڕووداوە ناخۆشەکان دەبارێت بەسەرمدا، لێی نزیک بوومەوە، دەستم ھێنا بە پرچیدا و بە دەنگی بەرز پێکەنی کاتێک مەچەکی ئەو دەستەی گرتم کە دەمھێنا بە پرچیدا..
جۆنگ کوک "بە خەندەیەکی گەورە":- چیتە؟! بۆچی بەو شێوەیە دەست دەھێنیت بە پرچمدا وەک ئەوەی منداڵێک بم، بەو جۆرەنا وام لێ دەکەیت ھەست بکەم کە گەمژە یان منداڵێکی بەنازم.
بە سەرم ئاماژەم کرد کە لەپاڵی دانیشتم لەسەر زەوی، سەرم بەرز کردەوە بۆ ئاسمانە ڕەشەکەی سەرەوەمان کە ئەستێرەکان بە بریسکەیەکی کز ڕووناکیان دەکردەوە.
یۆنا "بە ھێمنی بێ ھیچ ھەستێک" :- بۆچی ئەمە ڕوودەدات! بۆچی کاری خراپ بەسەر ئێوەدا ڕوودەدات بەھۆی ڕووداوە گەمژەکانی من؟
جۆنگ کوک تەماشای کردم دواتر بزەیەکی کرد و بە گاڵتەوە گوتی تا کەمێک کەشەکە خۆش بکات.
جۆنگ کەک "بە گاڵتەوە و ئاکارێکی سارد دەڵێیت بەجدی قسە دەکات" :- وادیارە نەفرەتت لێ کراوە، وە ئەمەش ترسناکە.ڕێک بوویەوە لە دانیشتنەکەیدا و ھەستایەوە کاتێک بەجدی قسەی دەکرد.
جۆنگ کوک "بەجدی" :- دەزانیت نەفرەت لێکراوەکان چۆنن؟!برۆم گرژ کرد کاتێک تەنھا سەیرم دەکرد.
جۆنگ کوک "بە سەرسوڕمان" :- نازانیت؟!!
چەند جارێک سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند، خەندەیەکی لاوەکی پڕ لە فێڵبازی کرد.
ESTÁS LEYENDO
My Brother Is Such An Angel || P.JM
Fanficلە ڕۆژە ئاساییەکاندا گەورەترین خەونەکانمان شتی ئاساییە لە زۆربەی خێزانەکاندا .. بەڵام تۆ براکەم .. بوونم لەگەڵت دەرگایەکم لە ئاسمانەوە بۆ دەکاتەوە .. - فولە و حەوت کورتە باڵاکە - براکەم یەکێکە لە کورتە باڵاکان .. وە خۆشەویستەکەم دووەم کورتە باڵایە...