°PART 1°

2.6K 216 95
                                    


مەحڕەبا بە چیڕۆکەکیدی نوێوە

..

هیواداری دەفرۆشم بەدرتان بی

وە هەڕوەها ئەو ڕسمی کچەی داشمنایە لەبەر خاتری دنۆ بوو چونکە بزەبط دنۆیە شکلی😁
وای دانێن هەوە.

ئەوجە دنۆ لێرە دیسان ناوی دۆیۆنگ دەبی

..

سۆ لێتس قۆو

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸

کاتژمێر 12ی شەو

کوڕەکە ئۆتۆمبێلەکەی بەخێرایی لێخوڕی و سەیری دواوەی کرد دواتر خێرایی ئۆتۆمبێلەکەی زیاتر کرد
لەم ساتەدا کە ڕووی سوڕاند و سەیری پێش خۆی کرد بینی ئافرەتێک و مناڵێک لە بەردەمیتی.

کوڕەکە شڵەژاو خێرا ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕی بەڵام ئەو ئاڕاستەیەی کە بۆی چوو بینی ئۆتۆمبێلک لێیەوە بەخێرایی بەرەو ڕووی دێ نەیزانی چۆن خۆی دەرباز بکا بەهێزەوە هاواری کرد و ئۆتۆمبێلەکەش بەردەوام بوو لە خێراییەکەی و بەرەو ڕووی دەهات.

..................

Seoul National University Hospital

جیجۆ:- دۆیۆنگ تۆیان ئەوێت لە ژووری 104.
دۆیۆنگ:- باشە ئەتبینمەوە.
جیجۆ:- ئەتبینمەوە.

دۆیۆنگ کە بە جلی پەرستاری بوو و قژی بەشێوەی کێک داهێنابوو و چاویلکەیەکی ناسکی پزیشکی لە چاودا بوو ڕۆشت بۆ ژووری 104 لەویادا ئافرەتێکی بەتەمەنی لێیە و ناتوانێ بە ئارەزووی خۆی جەستەی بجوڵێنێت جگە لەوەی چەند ڕۆژێک بەر لە ئەمڕۆ بەهۆی خراپ بوونی باری تەندروستی هێنرا بۆ ئێرە.

دۆیۆنگ چەند جارێک بە هێواشی لە دەرگای ژوورەکەی دا و هاتە ژوورەوە.

دۆیۆنگ بە زەردەخەنەوە:- سڵاو خاتوو نام یۆن.
نام یۆن:- سڵاو.
دۆیۆنگ:- ئەمڕۆ حاڵتان چۆنە؟

پرسیاری کرد و سەیری ئاوی مغەزیەکەی کرد و پشکنی.

نام یۆن:- ئەمشەو هیچ نەمتوانیوە بخەوم بەهۆی ئازاری قاچەکانمەوە.
دۆیۆنگ:- پورێ گیان ئەم ئازارە ئاساییە دوای ئەم نەشتەرگەریەی بۆت کرا.
نام یۆن:- بەڵام هەر بە ئازارە.
دۆیۆنگ:- ئەبێ بەرگەی بگریت بیرت چوو چەند ڕۆژێ بەر لە ئێستا حاڵت چۆن بوو؟ چەندەها نەخۆشی لەتۆ خراپترمان بۆ هات باشتر بوون و ئێستا هیچ کێشەیەکیان نیە تۆش وەک ئەوان ئیرادەت بەهێز بکە.
نام یۆن:- ئەی چی لەم ئازارە بکەم؟
دۆیۆنگ:- ئاخر من چەند جار پێتی بڵێمەوە تۆ نەشتەرگەریت بۆ کراوە بێگومان بە لەوەی ئازارت دەبێت بەڵام ماوەکەی کاتیە و چەند ڕۆژێکی تر زۆر باشتر دەبیت ، ئێستاش بهێڵە با ئەم دەرزیەت لێ بەم.

my nurse is medicineحيث تعيش القصص. اكتشف الآن