بۆ ڕۆژی دواتر کاتێ چانیۆل پشکنینەکانی کرد و سوهۆش برینەکانی پاک کرد[تعقیم] ئیدی ویستی نەخۆشخانەکە جێبێڵێ.
سوهۆ:- بەڕێز چانیۆل تۆ گەر بەم شێوەیە نەرێنی بیر لە قاچت بکەیتەوە باش نیە بۆتان پێویستە ئەرێنی بی تا هێز بێتەوە بەر جەستەت و وەرزش بە چالاکیەوە ئەنجام بدەیت چونکە تاکە ڕێگا بۆ گەڕانەوەی هێز بۆ قاچەکانت وەرزشکردنە.
چانیۆل:- چاوەڕێ ئەکەم.
یۆرا:- بەڵام بۆ برینەکانی تری و وەرزشکردن پێویستمان بە پەرستارێک ئەبێ تا لە ماڵەوە ئاگاداری بێ.
سوهۆ:- خەمی ئەمەتان نەبێ من پەرستارێکی لێهاتووی بۆ ئەنێرم.
یۆرا:- باشە کەواتە خوات لەگەڵ.
سوهۆ:- خوات لەگەڵ.کاتێ چانیۆل نەخۆشخانەکەی جێهێشت سوهۆ ڕۆیشت بۆ لای دۆیۆنگ چونکە دۆیۆنگ لە هەموو پەرستارەکانی تر باشترە و سوهۆش دەیەوێت گرینگیەکی باش بە چانیۆلی هاوڕێی بدات تا باشتر بێت.
سوهۆ:- دۆیۆنگ.
دۆیۆنگ:- بەڵێ دکتۆر؟
سوهۆ:- تۆ پاڕک چانیۆل دەناسیت؟
دۆیۆنگ:- بێگومان کەس هەیە ئەو نەناسێت.
سوهۆ.:- ئێ کەواتە بڕیارم داوە کەوا تۆ بنێرم بۆ لای ئەو بۆ ماوەی مانگێک کەوا ئاگاداری دەرمانەکان و وەرزشەکانی بیت من دەزانم چانیۆل زۆر لاسارە بۆ خواردنی دەرمانەکان و ئێستاش ورەی ڕووخاوە بەهۆی قاچەکانی وە من متمانەم بە تواناکانت هەیە کە وای لێ بکەیت باشتر ببێت.
دۆیۆنگ بە زەردەخەنەوە:- هەر شتێک تۆ بیڵێیت دکتۆر من هاوڕێکەت چاک دەکەمەوە متمانەت هەبێت.
سوهۆ بە سوپاسگوزارەوە دەستی لەسەر شانی دۆیۆنگ دانا و وتی:- زۆر سوپاس دۆیۆنگ من قەرزاری تۆم.
دۆیۆنگ:- نەخێر دکتۆر بەڵکو من قەرزاری تۆم چونکە بە باشترین شێوە منت فێر کردووە ، هەروەها کەی بچم بۆ ماڵی بەڕێز پاڕک؟
سوهۆ:- ئمم وابزانم ئێستا بچیتە ماڵەوە و خۆت ئامادە بکەیت باشە تا پێش خوانی نیوەڕۆ بگەیتە ماڵەکە چونکە من دڵنیام چانیۆل دەرمانەکانی پشت گوێ ئەخات تۆ پێویستە وای لێ بکەیت دەرمانەکانی بە ڕێکی بخوات چونکە دەمەوێت خێرا چاک ببێتەوە.
دۆیۆنگ:- خەمی هیچ شتێکت نەبێ دکتۆر ئەمە هەمووی بۆ من جێ بێڵە..دوای ئەم قسەیە دۆیۆنگ چوو بۆ ژووری پەرستارەکان و ماڵ ئاوایی لە جیجۆ کرد چونکە بۆ ماوەی مانگێک ناتوانێت لە نەخۆشخانە چاوی پێی بکەوێت جگە لەوەی کەوا دەتوانن بە پەیوەندی مۆبایلی قسە لەگەڵ یەک بکەن بەڵام ئەوان زیاتر حەزیان لە قسەکردنی ڕووبەڕووە.
پاش خوداحافیزی دۆیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە و کەمێ جلی لە جنتایەک دانا تا کە لە ماڵی پاڕک چانیۆل پێویستی بە هیچ نەبێت.. وە بۆ تەندروستی بەڕێز پاڕک پێویستە دۆیۆنگ لە ماڵی پاڕک بمێنێتەوە چونکە چانیۆل بێجگە لە قاچی برینی تری گەورەی هەیە کە نەشتەرگەری بۆ کراوە و پێویستی بە چاودێری هەیە.
کاتێک دۆیۆنگ گەیشتە بەردەم کۆشکەکی چانیۆل کە زۆر گەورە بوو هەولێدا بچێتە ژوورەوە بەڵام پاسەوانێکیان دەستی لە پێش دۆدۆنگ بەرزکردەوە تا ڕێگری لێ بکات لە چوونە ژوورەوە.