ئەمڕۆ ڕۆژێکی نوێیە ڕۆژێک بەبێ چانیۆل و گەڕانەوە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو و ڕۆتینیاتەکەی کە پێشووتر لەسەری ڕاهاتبوو ئیدی دۆیۆنگ کەوا ڕازی بوو بەم مامەڵەی چانیۆل کەوا چەند ڕەق بوو لەگەڵی بەڵام ئەویش ئێستا بوونی نەما.
دۆیۆنگ کە چوو بۆ نەخۆشخانە بینی جیجۆ بۆ یەکەمجار بەم شێوەیە زووتر لە کاتی خۆی ئامادە بووە لە نەخۆشخانە کە دوێنێ بیستی دۆیۆنگ دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانە زۆر دڵی خۆش بووە و زووتر پە کاتی کارکردنەکەیدا ئامادەبووە بۆیە کاتێ دۆیۆنگی بینی بە هەموو هێزیەوە دۆیۆنگی گرتە باوەش.
جیجۆ:- ئای دۆیۆنگم گەر دەزانی چەند بیری تۆم کردبوو.
دۆیۆنگ کە دوبارە جیجۆی لە باوەش گرتەوە وتی:- من لەتۆ زیاتر.
جیجۆ:- بە دکتۆر سوهۆ دەڵێم جارێکیتر تۆ بۆ نەخۆشەکانی ماڵەوە نەنێرێت من بەبێ تۆ چی بکەم.
دۆیۆنگ پێکەنی و وتی:- خۆی لەڕاستیدا نەدەبوو من بنێرێت بەڵام چانیۆل هاوڕێی نزیکی ئەو بوو و متمانەی بە تواناکانی تۆ نەبوو بۆیە منی نارد.
جیجۆ بە توڕەیی:- چی ئەم کەروێشە توڕەیە هێشتا متمانەی بەمن نیە؟
دۆیۆنگ:- کەروێشکی توڕە کێیە؟
جیجۆ بە توڕەییەوە:- جگە لە سوهۆ کێیە ئەم هاوشێوەیەی کەروێشکە نەیهێشتووە کەمێ پشوو بدەم هەموو کات ئەیووت دۆیۆنگ باشترە لەمن ئا وەرە پێم بڵێ تۆ چیت دەکرد تا بەم شێوەیە لەتۆ ڕازی بێت؟
دۆیۆنگ قاقای لێدا و وتی:- ئەی گێژە ئەو لەگەڵ منیش هەر وای دەگوت و دەیگوت کەوا هیچ باش نیم تا باشتر هەوڵ بدەم.
جیجۆ بە لوت بەرزیەوە:- ئحم جا منیش ئێستا لە نەشتەرگەریەکان وەک یاریدەدەر بەشداری دەکەم و زۆر زۆریش باشتر بوومە لەتۆ بۆیە تکایە چیتر قسەم لەگەڵ مەکە من لەگەڵ کەسانی کەم ئەزموندا لەیەک ئاست نیم. *ژیژۆ برێ دنۆی بلۆک😂💔*
دۆیۆنگ دەستی کرد بە قاقا لێدان بەهۆی گاڵتەکەی جیجۆ ئەوان ڕاهاتوون هەموو کات تەنانەت کە لە زانکۆشدا بوون لە هەر شتێکدا گەر یەکێکیان باشتر یان زیرەکتر بوونایە ئەیان ووت ئیدی هاوڕێیەتیت ناکەم و لەتۆ باشترم نابێ لەگەڵ کەسانی کەم ئەزمووندا بم.. ئەم هەموو ماوەیە کە جیجۆ و دۆیۆنگ لەگەڵ یەکدابوون وەک دوو خوشکیان لێ هاتبوو کەوا هیچ شتێک ئەوانی لەیەک جیانەدەکردەوە.لە ژووری زینداندا چا جین ووک کە بەندکرابوو دوای ئاشکرابوونی تاوانەکانی کە لە زیندان بوو بە توڕەییەوە دەستیگرتبوو بە شیشەکانی زیندانەکە و بە هەموو هێزیەوە هاواری دەکرد
چا جین ووک:- پاڕک چانیۆلی گەمژە بەڵێن بێ تۆڵەی خۆمت لێدەکەمەوە ، ئەبێ ڕۆژێک باجی ئەوە بدەیت کە هەمووکات منت بچووک دەکردەوە و خۆت گەورە دەردەخست.. هەر ئەبێ ڕۆژێک بێمە شوێنی تۆ و تۆش بێیتە شوێنی من ، ئەبێ باجی ئەمە بدەیتەوە کەوا چۆن منت ڕسوا کرد لەبەردەمی هەموویان..
★★★★ ★★★★ئەمڕۆ دکتۆر سوهۆ دوو نەشتەرگەری هەیە لە ئەوەی یەکەمیان دۆیۆنگ دەبات چونکە ماوەیەکە بەشداری نەکردووە لە نەشتەرگەریەکان و لە نەشتەرگەری دووەم جیجۆی برد چونکە خەریکە متمانە بە ئەویش دەکات و زیرەکیەکی زۆری هەیە و زوو لە شتەکان فێر دەبێت.