نیو کاتژمێر تێپەڕی لەناکاو لەنەخۆشخانەکە دەنگی ڕێژەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەبەرزی ئەبیسترا و هەموو پەرستارەکان بەرەو دەرگاکە ڕۆشتن تا یارمەتیان بدەن و بینیان جەستەی خوێناوی هەرزەکارێکی زۆر لە کچ و کوڕ بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە.
دۆیۆنگ و هاوڕێکان بەیەکەوە بەرەو ڕووی ئۆتۆمبێلەکان ڕۆشتن لەگەڵ پەرستارەکانی تر کەوا سەر بە دکتۆری تر بوون ، جەستە خوێناویەکانیان بەپەلە ئەبردە ژوورەوە بەڵام هەندێکیان خراپ بریندار بوبوون پێویستیان بە نەشتەرگەری خێرا هەبوو.
دکتۆر سوهۆ و کۆمەڵە دکتۆرەکانی تر هەموو ئەو هەرزەکارانەیان برد کەوا پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبوو و ئەوانەشی حاڵیان باشتر بوو تۆزێ و برینەکانیان سەخت نەبوو لە ژووری تایبەت دا ئەنران و برینەکانیان تیمار ئەکران لەلایەن ئەو پەرستارانەی کە مابوونەوە.
ژوورەکانی نەشتەرگەری هەمووی پڕ ببوون لە نەخۆش و هەموو دکتۆرەکان لە ژووری نەشتەرگەری بوون و پەرستارەکانی تریش زۆر سەرقاڵ بوون بە ئەوانەی ترسا بوون یان سوکە برینیان هەبوو و هەر زۆریشی نەبرد خێزانی قوتابیەکان نەخۆشخانەکەیان پڕ کرد و بەگریانەوە بەرەو ڕۆڵەکانیان ئەچوون.
بەشی هەواڵەکان لە کەناڵی kbs
سڵاو لە بینەرانی کەناڵی kbs من کیم کوانگ چین گەشتی هەواڵەکانی ئەمڕۆتان پێڕادەگەیەنم ، هەواڵمان پێگەیشتووە بەر لە کاتژمێرێک بەر لە ئێستا پاسێکی قوتابیانی ناوەندی کەوا بۆ گەشتی زانستی دەرچوبوون توشی ڕووداوێکی سەخت بوون.
و لەمیانەی ڕوداووەکە کە ژمارەی قوتابیەکان 38 قوتابی ئەبوون بەنزیکەی 18 قوتابی بە کچ و بە کوڕ حاڵیان لە مەترسی دایەو لە ژووری نەشتەرگەرین وە ڕێژەکەیتر هەندێکیان برینەکانیان سوکە و هەندێکیشیان بەهۆی ڕووداوەکەوە توشی ترس و شۆک بوونە.
وە هەروەها..................
ئەمە هەموو کەناڵەکان بوون ڵە گواستنەوە ڕاستەوخۆکاندا هەواڵەکانیان بە ڕاستەوخۆیی ئەگواستەوە لەم کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی بەخێرایی هات و یەکێک لە قوتابیە بریندارەکانی هەڵگرتبوو.
هەندێ پەرستار یارمەتیان دا و هەوڵیاندا خێرا خوێن بەربونەکەی ڕابگرن بەڵام زۆر بە سەختی بریندار ببوو ، بردیان بۆ ژووری نەشتەرگەری و چاوەڕێی دکتۆر بوون.
دۆیۆنگ:- جیجۆ کامە دکتۆر ماوە؟
جیجۆ:- وابزانم هەر هەموویان ئێستا لە ژووری نەشتەرگەرین.
دۆیۆنگ:- ئەی هاوکارەکان؟
جیجۆ:- ئەوانیش هەموویان لە ژووری نەشتەرگەرین ئێستا تەنها هەندێک پەرستار ماونەتەوە.
دۆیۆنگ دەستی لەسەر سەری دانا و وتی:- بەڵام ئەم کوڕە هەرزەکارە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە هەر ئێستا ئێمە چی بکەین.دۆیۆنگ کاتێ بیری دەکردەوە بە ددانەکانی گازی لە لێوی خوارەوەی گرت و کەمێ شڵەژاو بوو بە ژوورەکەیا ئەهات و ئەچوو.