دۆیۆنگ بەرەو باخچەی دواوەی کۆشکەکە ڕۆشت بینی چانیۆل لەسەر کورسیەکی جوڵاوە بەتەنیا لەبەردەم مەلەوانگەکە دانیشتووە و لە دنیای خەیاڵدابوو و دڵ تەنگی و ڕەشبینی بە ڕوخساریەوە ئەبینرا.
دۆیۆنگ بە بینینی ئەم جۆرە ڕووکەشە کەمێ دڵ تەنگ بوو چونکە نایەوێت کەس بەمجۆرە بیر بکاتەوە بۆیە بە ڕوخسارێکی بە زەردەخەنەوە بەرەو لای چانیۆل ڕۆشت و بە جۆرێک لە دڵ خۆشیەوە ناوی چانیۆلی هێنا.
دۆیۆنگ وەک منداڵێک وتی:- بەڕێز چانیۆل تۆ لێرەیت؟
چانیۆل بە ساردیەوە تەنانەت سەیری دۆیۆنگیشی نەکرد:- لاچۆ لەبەردەمم.
دۆیۆنگ:- پێویستت بە هیچ شتێک نیە؟ قاوەیەک ئەخۆیتەوە؟ کەش و هەواکەی ساردە.چانیۆل هێزی شەڕکردن و بەتاڵ کردنەوەی ئازاری جەستە و دڵی نەبوو بەسەر پەرستارەکەیدا بۆیە بێدەنگی هەڵبژارد تا خۆی هێمن بکاتەوە.
دۆیۆنگ بیری کردەوە کەوا زۆر سەخت دەبێت نزیک بوونەوە لە بەڕێز پاڕک چانیۆل چونکە بە هیچ شێوەیەک تێکەڵ نابێت لەگەڵیدا.. بەڵام دۆیۆنگ لە حاڵی ئەو دەگات ئەو ئێستا تەواو ڕەشبینە بە چاک بوونەوەی قاچەکانی و وا هەست دەکات ئێستا مایەی بەزەییە و خەڵک بەم شێوەیە سەیری دەکات.
دۆیۆنگ بە هێمنی لە چانیۆل نزیک بوویەوە دەستە بچوکەکانی لەسەر شانی چانیۆل دانا و کەمێک هێزی خستە سەری و دەستەکانی لەسەر شانی بەرەو خوارتر ئەجوڵاند.
لەم ساتەدا چانیۆل زۆر سەری سوڕما لە نزیکی ئەم کچە کەلـلە ڕەقە لێیەوە بۆیە خێرا ڕووی سوڕاند بەرەو لای و دۆیۆنگ و بە هاوارەوە وتی
چانیۆل:- گەمژەیەکی وەکو تۆ خەریکی چیە دوور کەوە لێم.
دۆیۆنگ:- بەڕێزتان ڕانەهاتوون لە دانیشتن بەبەردەوامی و پێشوتر تۆ وەرزشت کردووە بۆیە ئەم ماوەیە بەهۆی پاڵکەوتنی بەردەوامەوە جەستەت پێویستی بە مەساج هەیە هیوادارم ڕێگر نەبیت.
چانیۆل بە توڕەیی:- تۆ کێی تا پێم بڵێیت من پێویستم بە چیە وازم لێ بێنە.وە تەنها بە کەمێ هێزەوە پاڵی پێوەنا بەڵام دۆیۆنگ کە نزیک بوو لە مەلەوانگەکە و جەستە بێهێزەکەی وای لێکرد تەوازنی لەدەست بدات و بکەوێتە ناو مەلەوانگەکە هەوڵیدا و بە جۆرێک خۆی دەجوڵاند تا هەناسە بدات و ڕزگار بێت لە ئاوەکە وە چانیۆل چاوەکانی فراوان بوو لەم کارەی و هەوڵیدا هەڵسێتەوە و ڕزگاری بکات بەڵام وەک بڵێی قاچەکانی هی ئەو نەبن و بە فرمانی ئەو ناجوڵێنەوە.
لە باشی بەختی دۆیۆنگ بوو کەوا پاسەوانەکان گوێیان لە دەنگی هاوار بوو و بەرەو مەلەوانگەکە ڕایانکرد یەکێ لە پاسەوانەکان خۆی هەڵدا ناو ئاوەکە و دۆیۆنگی ڕزگار کرد کەوا دەکۆکی و هەوڵی گەڕانەوەی هەناسەی دەدا کەوا خەریک بوو بخنکێ.
چانیۆل زۆری پێ ناخۆش بوو نەیدەویست ئەمە ڕووبدات مەبەستی کوشتنی نەبوو تەنها پاڵی پێوەنا تا لێی دوور بکەوێتەوە نە زیاتر وە لەهەمووی ناخۆشتر ئەوە بوو چانیۆل زۆر هەستی بە بێهێزی خۆی کرد بۆ یەکەمجار کەوا بینی کەسێک لەبەردەمیدا خەریکە دەمرێت و تەنانەت نەیتوانی بۆ تۆزێکیش بجوڵێ ئەمە بێ هێزی ئەوی دەرخست کەوا هەرگیز لەخۆیدا نەیبینیبوو.