°PART 9°

883 158 107
                                    

دوای ئەوەی دۆیۆنگ گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی دوای گۆڕینی جلەکانی دانیشت و بیری لەم ڕووداوەی ئەمڕۆ دەکردەوە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی چانیۆل ڕوویدا هەر بەڕاستی ناخۆشترین ڕۆژ و سات بوو بۆ دۆیۆنگ تەواو تەریق بوویەوە لەبەرامەر چانیۆلدا..

ئایا دەبێ لەمەودوا چانیۆل دوای ئەم قسانەی جیجۆ چۆن بیر لە دۆیۆنگ بکاتەوە چونکە جیجۆ جۆرێک قسەی دەکرد وەک بڵێی ئەمە یەکەمجاری نەبێت وا قسە بکات ئەبێ چانیۆل وا بیر نەکاتەوە کەوا دۆیۆنگ هەردەم بەمشێوەیە دەربارەی چانیۆل لەگەڵ هاوڕێکەی قسە دەکات؟!

چانیۆل دوای ئەوەی دۆیۆنگی گەڕاندەوە ماڵەوە هیچی نەوت و بەرەو کۆشکەکەی بەڕێکەوت...

دۆیۆنگ بۆ ڕۆژی دواتر کاتێک چوو بۆ نەخۆشخانە جیجۆی بینی بۆیە بە خێرایی بەرەو ڕووی ڕۆشت و قژی ڕاکێشا جیجۆش دەستی کرد بە قیژە

جیجۆ:- ئااا ئااایش دۆیۆ ئەوە شێت بویت؟ قژم بەردە.
دۆیۆنگ:- تۆ دەزانی دوێنێ شەو منت خستە چ بارودۆخێکەوە ئێستا من چی بکەم هەر لە ڕووم نایێت سەر بەرزکەمەوە.
جیجۆ:- دە تۆ قژم بەردە و پێم بڵێ چی بووە.

لەم ساتەدا سوهۆ بەرامبەر جیجۆ و دۆیۆنگ هات و سەری سوڕما کاتێ بینی دۆیۆنگ دەستی ناوە بە قژی جیجۆوە.

سوهۆ بە سەرسوڕماوی:- ئەوە ئێوە چیدەکەن؟

دۆیۆنگ قژی جیجۆی بەردا و وتی

دۆیۆنگ:- ئاااهـ هیچ نیە ئەمە تەنها گفتوگۆیەکی سادە و هێمنانەی نێوان من و جیجۆیە.

سوهۆ سەیری جیجۆی کرد و جیجۆش ئەم نیشانەی بە دەستەکانی کرد👌بە مانای ئەوەی هیچ شتێکی وا نیە..

بۆیە سوهۆ بە سەرسوڕماویەوە ڕۆشت..

جیجۆ:- پێم بڵێ من چیم کردووە؟
دۆیۆنگ:- کاتێ دوێنێ پەیوەندیت کرد و کەوتیتە ناو دراماوە و بە درامی قسەت دەکرد من لەگەڵ چانیۆل بووم و لە بێ بەختی خۆم هەموو شتێکی گوێ لێبوو.
جیجۆ چاوەکانی فراوان بوون:- چی؟ بەجدی ئەی چی وت؟
دۆیۆنگ:- هیچ شتێ تەنها منی گەڕاندەوە بۆ ماڵەوە.
جیجیۆ:- دەی باشە کاری عاشق و مەعشوقم ئاسان کرد.
دۆیۆنگ:- تو ئەو خودایە بێدەنگ بە ئیدی من ڕووی ئەوەم نەما هەر باسی چانیۆل بکەم تۆ منت تەواو ڕسوا کرد. *ئێستا حالیەن دنۆ بویتە تمەنی ئێرانی😂💔*

بەندیخانە...

چا جین ووک کاتێ لە زیندان هاتە دەرەوە بە کەفالەت بە توڕەییەوە سەیری بەردەم خۆی کرد و وتی

چا جین ووک:- بێ هیچ گومانێک من تۆڵەی خۆم دەکەمەوە و تۆڵەت لێ دەکەمەوە چانیۆل دڵنیابە ئەمەت بەسەرەوە ناچێت.

کۆشکی چانیۆل...

دایکی چانیۆل دانیشتبوو و قاوەی دەخواردەوە لە بەلەکۆنەکە و باوکی چانیۆل و چانیۆلیش لە کۆمپانیا خەریکی کاری کۆمپانیا بوون یۆراش بەهۆی ئاهەنگی هاوڕێکەیەوە دەیەویست جلێکی جوان بدۆزێتەوە تا لەبەری بکات..

my nurse is medicineحيث تعيش القصص. اكتشف الآن