°PART 10°

1K 150 97
                                    

هاوڕێکەی یۆرا بە شڵەژاویەوە:- بەڕێز چانیۆل یۆرا... یۆرایان ڕفاند.
چانیۆل کتێبەکەی دەستی فڕەدا و بە خێرایی هەڵسا سەر پێ:- چی؟
هاوڕێکەی یۆرا:- کۆمەڵە کەسێک بە چەکەوە هاتن و یۆرا و هاوڕێکەیان ڕفاند.
چانیۆل:- مەحاڵە... کێ؟! کێ کارێکی لەم جۆرە دەکات؟

چانیۆل مۆبایلەکەی دانا و بەخێرایی پانتۆڵێکی کردە بەری لەگەڵ تیشێرتێک و سویچی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگرت لەگەڵ مۆبایلەکەی و ڕۆشت بۆ شوێنی ئاهەنگەکە دوای ئەوەی دایک و باوکی لە ڕفاندنەکەی یۆرا ئاگادارکردەوە کە گەیشتە ئەوێ بینی هەموویان شوێنی ئاهەنگەکەیان جێ هێشتبوو تەنها هەندێکیان نەبێ کە زۆر لە یۆراوە نزیک بوون لەگەڵ کچە هاوڕێکەی..

چانیۆل:- ئێستا پێم بڵێن چی ڕووی داوە کوا یۆرا؟
هاوڕێکەی یۆرا:- یۆرا و هاوڕێکەی هەوڵیاندا بگەڕێنەوە هەرکە هاتنە دەرەوە کۆمەڵێ ئۆتۆمبێل پێشیان لێ گرتن و بەزۆر ئەوانیان ڕفاند..
چانیۆل:- ئەی نەتزانی کێ بوون؟
هاوڕێکەی یۆرا:- نەخێر ڕووخساریان دیار نەبوو.
چانیۆل:- پەیوەندیتان بە پۆلیسەوە کردووە؟
هاوڕێکەی یۆرا:- نەخێر نا ئێمە زۆر شڵەژاین تەنها پەیوەندیم بە تۆوە کرد.

چانیۆل مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرکرد تا پەیوەندی بکات بە پۆلیسەوە بەڵام پەیوەندیەکی تری بۆ هات لە ژمارەیەکی نەناسراوەوە

چانیۆل:- سڵاو؟
کەسێک بە مەتەڵاوی گوتی:- وەک بڵێی بەدوای شتێکدا دەگەڕێیت؟
چانیۆل:- تۆ کێیت؟
کەسێک:- نازانم ئەبێ من کێ بم کە خوشکەکەت لەبەردەمی منە.. ئەبێ من ناوم چی بێت؟ ئەگەر زیرەک بیت دەزانی.
چانیۆل بە توڕەییەوە:- چا جین ووک ئەمە تۆیت؟ سوێند بێ خوشکەکەم هەرچیەکی بەسەردا بێت خراپت بەسەردا دێنم..
جین ووک:- ئااا بەمشێوەیە هاوار مەکە هاوڕێ تۆزێ ئەدەبی قسەکردنت تیا بێ من لەتۆ گەورەترم.
چانیۆل:- پێم بڵێ تۆ چیت لەمن دەوێ؟
جین ووک:- هیچ شتێک.. تەنها تۆ ، گوێ بگرە چاودێریم بەسەرتەوە داناوە کەمێکی تر ناونیشانی شوێنەکەمت پێ دەدەم هیچ کەسێک لەگەڵ خۆت ناهێنیت ئەگینا خوشکەکەت و پەرستارە بێ ئابڕووەکە لەناو دەبەم.
چانیۆل جیڕەی بە ددانەکانی کرد بەهۆی خستنە سەری هێزەوە و وتی:- باشە.
هاوڕێکەی یۆرا:- بەڕێز چانیۆل ئەی ئێستا چی دەکەیت؟
چانیۆل بە لاچاوێک سەیری کرد:- ئەمە کێشەی تۆ نیە ئیدی حەقت بەسەریەوە نەبێت.

چانیۆل ڕۆشتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و دەنگی هاتنی نامەی مۆبایلەکەی هات بۆیە دەستی کردە مۆبایلەکە و سەیری نامەکەی کرد کە لەلایەن ژمارەیەکی نەناسراوە بوو ناونیشانێکی تیادا بوو بۆیە چانیۆل زانی کە ئەم نامەیە لەلایەن چا جین ووک ەوە بوو..

چانیۆل دوای خوێندنەوەی ناونیشانەکە توند مۆبایلەکەی گرت و سەیری پێش خۆی کرد... جین ووک پێی ووت کەوا پۆلیس ئاگادار نەکاتەوە وە دڵنیاشە لەوەی کەوا بە ئاسانی یۆرای پێ ناداتەوە گەر تەنها بەمشێوەیە بچێت ، هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری مۆبایلەکەی کرد وە دواتر پەیوەندی بە ماڵەوە کرد.

my nurse is medicineحيث تعيش القصص. اكتشف الآن