بۆ ڕۆژی دواتر دۆیۆنگ سەردانی ئەم کەسانەی ئەکرد کەوا لە نەخۆشخانەکەدا بوون بۆ دڵنیا بونەوەی لە حاڵی هەموویان تا چوو بۆ ژووری پاڕک چانیۆل و لەوێ سەیری ئاوی مغزیەکەی ئەکرد و پەستانی بۆ چانیۆل گرت.
یۆرا:- تۆ ئەم پەرستارەی کەوا نەشتەرگەری بۆ هەرزەکارەکە کرد؟
دۆیۆنگ بە دەنگێکی نزم کەوا لە نزیک چانیۆل وەستابوو:- بەڵێ.
یۆرا:- بەڕاستی کارەکەت دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو هەموو نەخۆش و پەرستارەکان باسی کارەکەی دوێنێت دەکەن.چانیۆل سەری بەرز کردەوە و بە لاچاوێک سەیری دۆیۆنگی کرد کە لە نزیکی وەستاوە.
دۆیۆنگ بەشەرمەوە:- من هیچ شتێکی وام نەکردووە تەنها ئەوەی دکتۆر سوهۆ پێی وتم ئەنجاممدا.
یۆرا:- من متمانەیەکی تەواوم بە دکتۆر سوهۆ هەیە و زۆر زیرەکە وە دوێنێ تۆ زیاتر هێزی ئەوت سەلماند کەوا ئەوانەی ژێر دەستی چۆن فێر ئەکات.
دۆیۆنگ:- سوپاس بۆ جەنابتان خاتوون هەوڵ ئەدەم باشتر کار بکەم.دوای ئەوەی دۆیۆنگ لە پشکنینی هەموو نەخۆشەکان تەواو بوو ویستی بچێتەوە ژووری پەرستارەکان بەڵام جیجۆ بەڕاکردن بەرەو ڕووی دۆیۆنگ ڕایکرد و هەوڵیدا هەناسەی بگێڕێتەوە کە لە ڕاکردنە خێراکەی لە دەستی دابوو.
جیجۆ:- دۆ........ئاهـ (هەوڵی دا بەباشی هەناسە بدات) دۆیۆنگ بۆستە.
کەمێ وەستا تا هەناسەی ڕێک بوویەوە.
دۆیۆنگ:- چی بووە بۆچی وا وەک شێت ڕا ئەکەیت؟
جیجۆ:- تازە کۆبونەوەی دکتۆرەکان بوو باسی تۆیان ئەکرد.
دۆیۆنگ بە سەرسوڕمانەوە:- بۆچی باسی منیان ئەکرد چیان وت؟
جیجۆ:- باسی نەشتەرگەریەکەی دوێنێتیان ئەکرد و ئیدانەی کارەکەتیان کرد کەوا تۆ ڕێگەپێنەدراو بوویت بۆ کردنی نەشتەرگەری کەچی ئەنجامتدا و وتیان کەوا یاسا شکاندنە وە ئێستا خەریکە دکتۆر سوهۆ سەرزەنشت ئەکرێ لەسەر ئەوەی ڕێگای بەتۆ داوە نەشتەرگەری بکەیت.
دۆیۆنگ چاوەکانی فراوان بوون لە شۆکدا:- د-دکتۆر سوهۆ؟ ئەو تاوانی چیە من نەشتەرگەریەکەم ئەنجامدا.
جیجۆ:- بەڵام ئەو بە یاسا شکێن دانرا و تاوانی خرا سەر کەوا ئەیەوێ لەخۆیەوە کار بکات و بڕیار بدات و گیانی نەخۆش ئەخاتە مەترسیەوە بەدەست کەسانی نەشارەزا.
دۆیۆنگ:- ئێستا کوا دکتۆر سوهۆ؟
جیجۆ:- ئەو ئێستا لە کۆنگرەکەیە.دۆیۆنگ خێرا جیجۆی جێهێشت و بە ڕاکردن بەرەو ئەو ژوورە ڕۆیشت کەوا دکتۆرەکان کۆبونەوەی تیادا دەکەن ، لەدەرگاکەی دا و چوو بۆ ژوورەوە و بینی سوهۆ لە پێش هەموو دکتۆرەکان وەستاوە بۆیە خێرا لەپێشی سوهۆ وەستا وەک بڵێی دەیەوێت لە قسەی دکتۆرەکانی تر بیپارێزێت.
دکتۆر شین(نا کەسک🌚💔):- تۆ کێی؟
دۆیۆنگ:- من ئەو پەرستارەم کەوا نەشتەرگەریکەی ئەنجامدا ئێوە من سزا بدەن دکتۆر سوهۆ هیچ تاوانێکی نیە.
دکتۆر شین:- ئێوە هەردووکتان تاوانبارن چۆن ئەتوانن بەم شێوەیە یاری بە جەستەی نەخۆشەکان بکەن هیچ کاتێک شتی وا ڕووینەداوە پەرستارێک نەشتەرگەریەکی گەورە ئەنجام بدات.
سوهۆ:- بەڵام لەم ساتەدا هیچ دکتۆرێکی تر نەبوو و کەسیش نەبوو تا نەشتەرگەریەکە بکات منیش متمانەی تەواوم بە پەرستارەکەم هەیە بۆیە ناردم تا ژیانی ئەو ڕزگار بکات چونکە تەندروستی نەخۆشەکە لە مەترسیدا بوو.
لی جا سۆنگ[کەوا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بوو]:- گەر ژیانی نەخۆشەکەشی لەمردن ڕزگار کردبێ هێشتان تاوانبارە چونکە یاسای شکاندووە و ناوبانگی نەخۆشخانەکەمی زڕاندووە پێویستە دەربکرێ و تۆش دکتۆر ئەتگوازمەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دوورە دەست.
سوهۆ&دۆیۆنگ:- بەڵام........
لی جا:- بێدەنگ بن هیچ پاساوێکی تری بێمانام لێتان ناوێ گوێم لە دەنگتان نەبێت و بڕۆن.