دایکی چانیۆل دوای ئەوەی گوێی لە وەستانی لێدانی دڵی کوڕەکەی بوو بورایەوە و باوکیشی گرنگی پێیدا تا بێتەوە هۆش خۆی ، یۆراش دەستی لەسەر دەمی بوو ئەیویست خۆی بگرێ تا نەگری چونکە تاقە براکەی خۆشەویستترین کەس لە ژیانیدا لەنێوان ژیان و مەرگ دایەو نازانن چۆن گەیشت بە ئێرە و چی بەسەر دێ.
دۆیۆنگ کە بەهۆی گریانی دایک و خوشکی نەخۆشەکە هاتە دەرەوە تا بزانێ چی بووە بینی لەبەردەم دەرگای نەشتەرگەریەکە کۆمەڵێ پیاوی جل ڕەش و چاویلکە لە چاو وەک پاسەوان لەبەر دەرگاکە وەستاون و لەملاوەش ئافرەتێک و کچێک لەباوەشی یەکدا دەگرین و هاوار ئەکەن وە ڕێژەیەکی زۆر لە پەرستارەکان ئەچوونە دەرەوە و هەنێکیشی ئەهاتنە ژوورەوە وەک بڵێی حاڵی نەخۆشەکە جێگیر نەبێ.
دۆیۆنگ:- جیجۆ ئەمە ئەو ژوورە نیە کە دکتۆر سوهۆ نەشتەرگەری تیادا ئەنجام ئەدات؟
جیجۆ:- بەڵێ هەوە.
دۆیۆنگ:- لەوانەیە حاڵی نەخۆشەکە زۆر خراپ بێت خۆزگە لە ژوورەوە بومایە.
جیجۆ:- کێشە نیە جارێکی تر بڕۆ.ژووری نەشتەرگەری
دووبارە دکتۆر سوهۆ ئامێرەکەی گەڕانەوەی دڵی لەسەر دڵی نەخۆشەکە دانا.
پەرستار چاوەکانی لەسەر شاشەکە بوو بە دڵ خۆشیەوە:- دکتۆر لێدانی دڵی نەخۆشەکە گەڕایەوە.
دکتۆر سوهۆ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە بە ئاسودەیی و وتی:- ئااهـ زۆر باشە دەی خێرا بەردەوام بن لە نەشتەرگەریەکە.
پەرستارەکان:- باشە.لە ژوورەوە نەشتەرگەریەکە نزیکەی پێنج کاتژمێر زیاتری خایاند لەم ساتەدا خێزانی پاڕک حاڵیان زۆر خراپ بوو و دایک و خوشکەکەی هەر بەردەوام بوون لە گریان بەڕێز پاڕکیش حاڵی هیچ باش نەبوو.
دۆیۆنگیش لەم ماوەیە خۆی بە مۆبایلەکەیەوە سەرقاڵ کردبوو و کاتێکیش پێویست بوو دووبارە سەردانی ژوورەکان بکات ڕۆشت و سەردانی نەخۆشەکانی کردەووە.
ژووری نەشتەرگەری
دکتۆر سوهۆ:- tie (واتا دورینەوەی برین)
پەرستارەکە دەرزی و داوی تایبەت بە دوورینەوەی برینی پێی دا و دکتۆریش خۆی دورینەوەکەی بۆی کرد چونکە برینەکەی زۆر سەخت بوو و نەیتوانی بە پەرستار یاخود هاوکارەکەی بدا.
دکتۆر سوهۆ:- cut. (بڕینی داوەکە)
پەرستارەکە داوەکەی بڕی دوای ئەوەی دورینەکەیان تەواو کرد و ئیدی دکتۆر بۆ ساتێک بەهۆی ماندووبونیەوە چاوەکانی داخست.
سوهۆ بە زەردەخەنەیەکی هیلاکەوە:- دەستتان خۆش بێت کارێکی باشتان ئەنجام دا.
پەرستارەکان:- پیرۆزە بۆ سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکەت.(بە کۆری دەگۆترا سوکا ئوسێیۆ😁)
سوهۆ:- بیبەن بۆ ژووری چاودێری چڕ هێشتا ژیانی لە مەترسیە و پێویستە چاودێری بکرێ نابێ کەس نزیکی بێتەوە لە خێزانەکەی.
پەرستارەکان:- زۆر باشە.