رۆژێک ، گەنجێک چوو بۆ بینینى حەکیمێک پێی گوت: (( ئامۆژگاریم بکە، چونکە بە هۆى بێ نرخى و عەزاب دەتکێشم ئیتر هیچ حەزێکم بۆ ژیان نیە. هەموان دەڵێن مرۆڤێکى شکست خواردووم و بێ مێشکم. ئەى حەکیم، تکا دەکەم یارمەتیم بدە)).
پیاوى حەکیم سەیرى گەنجەکەى کردو خێرا وتى :(( بم بەخشە، بەڵام ئێستا زۆر کارم هەیە ناتوانم یارمەتیت بدەم. کارێکى گرنگم بۆ هاتە تە پێش پێویستە لە شوێنێک حازبم...)).
لەم کاتەدا قسەکانى بڕى بیرى دەکردەوە. دواتر بەردەوامى دا بە قسەکرد ن: (( بەڵام ئەگەر یارمەتى بدەى . تەعویزى بۆت دەکەمەوە)).گەنجەکە گوتى : (( بەدلًنیایەوە حەکیم)). ئەوەنە بیرکردنەوەکانى ئاڵۆز بوو بوو هیچ شتێک جگە لەمە بۆى گرنگ نەبوو. پیاوى حەکیم خۆشحال بوو یەک حەلقەى بچووک کە ئەلماسێکى جوانى لىەسەر بوو لە پەنجەى دەر هێناو داى بە گەنجەکە و گوتى :(( سوارى ئەسپەکەى من بەو بڕۆ بۆ بازار. من زۆر پێویستم بە فرۆشتنى ئەم حەلقەیەم بۆ دانەوەى قەرزمە. هەوڵبدە بە زۆرترین نرخ کە دەى کات بى فرۆشە. بە هەرچەنێک فرۆشتت کێشە نیە بەڵام کەمتر لەیەک سکەى ئالتون نەبى. هەر ئێستا بڕۆ و خێرا بگەڕێەوە)).
