✨3✨مالی ئەوان

741 170 155
                                    

سلاو🙃
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

هەموویان دانیشتبوون بە بێدەنگی چاوەرێی پەیوەندی بوون لەتاو تا هەوالێک بزانن

بەرێز هوانگ و خاتوو هوانگ خاتوو لی خەمیان بوو نەوەک شتێکی بەسەر هاتبێت

بەلام بەرێز هان لەوە دەترسا توشی شتێکیان بکات ئابرویان بچێت هێشتا ئەو گومانی زۆرە

هەر وا بێدەنگ بوون بێ ئەوەی کەس قسە بکات تا دەنگی تەلەفونی خاتوو لی هات

خاتوو لی: ئەوە کۆمیە "بەدڵ خۆشیەوە وتی"
خاتوو هوانگ: خێرا وەلام دەوە
خاتوو لی: کۆمی بۆ وەلامت نەدامەوە شتێ بووە سەلامەتی؟!

کۆمی: نا ئۆما دەنگی دیجەیەکەم زۆر کردبوو بۆیە گوێم لێ نەبوو ببورە تۆم غەمبار کردوە

خاتوو لی: ئایش کۆمی تەنیا من نا هەمووانت غەمبار کرد
کۆمی: ببورە ئۆما باورکە لەبەر دەنگی دیجەیەکە گوێم لێ نەبوو

خاتوو لی: باشە تەواو خۆت ئامادە بکە وا بەرێز تاو دێتە دوات دەت هێنێتە لای ئێمە

کۆمی: بەراست .. ئا ئۆما ئەی من نەم وت نایەم "بۆ ساتێ دڵی خۆش بوو و سەرسام بوو بەلام خێرا بیری کەوتەوە باوکی چی پێی وت"

خاتوو هوانگ: شتی وا نییە تاو هاتۆتە دوات هەر دە خولەکی تر لای تۆ دەبێت بۆیە خۆت ئامادە کە نارەزایم ناوێت باشە

کۆمی: ببورە بەلام ..
بەرێز هان: کچم خۆت ئامادە بکە
کۆمی: باشە

خاتوو لی: دەی دای دەخەم گیانم "پەیوەندیەکەی کۆتای پێ هێنا"

خاتوو هوانگ: بەراستی زۆر عاقل و گوێرایەلە رێک قسەی لە قسەی باوکی نەکرد من ئەوەم زۆر بەدڵە

خاتوو لی: بێگومان باوکی وا فێری کردوە بێگومان بەقسەی تۆشی دەکرد بەلام بەراستی زۆر شەرمی دەکرد
خاتوو هوانگ: دەزانم لەهەستی تێدەگەم

...

کۆمی خێرا ئەو پشێویەی لەو ژوورەی دروستی کردبوو کەمێکی خر کردەوە چوە گەرامەوەکە تا جەستەی لەو ئارەقە پاک بکاتەوە خێرا هاتە دەرەوە

حەزیەکی زەردی لەبەر کرد زۆر کیوت دەری دەخست قژی وشک کردەوە و مەیک ئەپێکی ناسکی کرد هەموو ئەو شتانەی بە جۆش و خرۆشێکی زۆر دەکرد

Hold my hand "کۆتایی هاتوە"Where stories live. Discover now