✨34✨هەستێکی خراپم هەیە

407 76 171
                                    


komy's pov

ماوەیەک قوتابخانە دەستی پێکردوە....
سەرەتا کەمێک ناخۆش بوو لام بەلام ئێستا شتەکان ئاسایی بوونە

هەرچەند کات بروا من زیاتر هەست بە ماندویەتی دەکەم بەردەوام جلی قەمیسی بەرین لەبەر دەکەم نامەوێ زۆر سگم دیار بێت

ئێلیس و سێنا بەردەوام پێم دەڵێن شتێکی ئاساییە گەر دیاریش بێت بەلام من حەز ناکەم

تاویش هەمووکات خواردنی زۆرم بۆ دێنێت دەڵێت دەبێت زۆر بخۆیت و ناهێلێت بە پەیژەکان دا سەرکەوم یاخود بێمە خوارەوە

دایکم و باوکم بەردەوام لە پەیوەندیەکان دەڵێن کە زیاتر ئاگام لە خۆم بێت لەو زووانە دەگەرێنەوە بۆ سەردانم ..

بەرێز هوانگ و خاتوونەکەی لەمالەوە بەردەوام چاویان لەسەرمە دەڵێن تەنیا بخوێنە و پشوو بدە خاتوو هوانگ ناهێلێت تەنانەت جلەکانی خۆشم قەد بکەم

هیچ حەزم بەو هەموو گرینگی پێدانە نییە
تەنیا دەمەوێ ئاسایی بژیم

شەوانە لەبەر ئازاری سگم زۆر کەم دەخەوم بەردەوام لە پۆلی خوێندن دا هێلنجم دێ و ناچار دەبێت بچمە دەرەوە

سێنا و ئێلیس بەردەوام بە دوام دادێن و هەمووکات ئاگایان لە منە تەنانەت بە هۆی منەوە سێنا نمرەکانی کەمی کردوە ئاگای لە خوێندنەکەی نەماوە !!

هەمووکاتیش ئەم کچە ناشیرنە بەمن دەڵێت تۆ ناتوانیت منداڵێک پەروەردە بکەیت نازانم بۆ رقی لە منە!!

وا هەست ناکەم شتێکم کردبێت بەرامبەری

sena's pov

ئەو ماوەیە بۆ من تەواو جیاواز بووە
هیچ ناتوانم سەرنج بخەمە سەر وانەکانم، بۆم ناخوێندرێ بەردەوام مێشکم سەرقاڵە

هەمووشی بە هۆی ئەوە هەست دەکەم ئەو گۆراوە لەگەڵم وەکو جاران گرینگیم پێنادات هەرکات نامە دەنێرم وەلام نادات چەند رۆژ جارێک وەلامم دەداتەوە

بەردەوام دەڵێت سەرقاڵم خۆم هەستم کردوە لەبەر ئەوە بێت کە داوای وێنەم لێی کردوە ئاخر ئەوە شتێکی ئاساییە

نابێت بزانم شێوەی ئەو کەسە چۆنە کە قسەی لەگەڵ دەکەم !!

تەنانەت وای لێهاتوە من ...

ئایش زۆر بێزار بووم گلەیی مامۆستاکانیش تەواو نابن لەسەر نمرەکانم
تەنانەت نامەوێ چیدی برۆم بۆ قوتابخانەش هەموو شتم لەبەر چاو کەوتوە

Hold my hand "کۆتایی هاتوە"Donde viven las historias. Descúbrelo ahora