Hello🙃
Don't forget to
vote⭐ and comment💭
.
.Comment between the lines🗨
.
.Enjoy❤💫
.
.
.komy's pov
لەگەل دەنگی کرانەوە دەرگاکە چاوەکانم کردەوە هێشتا لە باوەشی ئەو بووم سەیری لای دەرگاکەم کرد خاتوو هوانگ بوو ئۆی ئەوە زۆر شەرمەزارییە خێرا هەستام ئەویش پێکەنی و هاتە نزیک
خاتوو هوانگ: پلەی گەرمی جێگیر بووە؟!
*بەڵێ ئەو شەو هەستا من کەمێک شۆرباکەم بۆی هێنا خواردی ئینجا خەوتەوە* بەپەلە وام وت من زۆر شلەژاوم بەم جۆرە منی لە باوەشی ئەوبینی تەنانەت بەشی سەرەوەی لەبەر نییە دڵنیام گەر ئۆما با رێک لێرە سەری دەبریم
خاتوو هوانگ: زۆر باشت کردوە دیارە کە شەو زۆر باش ئاگاداری بووی
دەستی خستە سەر شانم کەمێک سەیری کردم بەراستی نەمزانی ئێستا پێویستە چی بڵێم تا دووبارە ئەو قسەی کردەوە
خاتوو هوانگ: دڵخۆشم کە کورەکەم توانیوەیەتی کچێکی باش بدۆزێتەوە
ئەو ستایشی منی کرد جوانییە هەر بێدەنگبم و هیچ نەلێم !!
*زۆر سوپاس پورێ لە چاکەی خۆتە وا دەبینی*
خاتوو هوانگ: پورێ نا ئۆما منیش وەکو دایکی تۆم چیتر بەمن مەڵێ پورێزۆر شەرمم کرد کەوای وت کولمەکانم گەرم داهاتن
*باشە ئۆما* زەردەخەنەیەکم بۆی کرد ئەویش بە هەمان شێوە بە زەردەخەنە وەلامی دامەوە و رۆشتە دەرەوەدوای ئەوەی ئەو رۆشتە دەرەوە سەیرێکی تاوم کرد رۆشتم بۆ دەست شۆرەکە لە ئاوێنەکە سەیری رووخساری خۆمم کرد من زۆر گەمژەم لە شتێکی وەها شەرمم کرد کولمەکانم پەمەیی بوون
ئۆهـ خوایە لێوم بۆتە برین خێرا ئاوم بە رووخسارم داکرد لەوێ هاتمە دەرەوە چوومە ژوورەکەم لەناو دۆلابەکە جلم دەرهێناوە دامنا سەر جێگاکەم رۆشتمە دەست شۆرەکە تا گەرماوێکی خێرا بکەم
دەرگاکەم داخست کەمێک رۆشتمە پێش لە بەخت رەشی من قاچم خزی ویستم بە مورەشەعەکە(بەخوای نازانم چێ پێدەڵێن ئێوە موبەستم ئەو شتەیە کە ئاوی لێدێ) خۆم بگرەوە بەلام هەر کەوتم ئەویش شکا ئاهـ دەستم زۆر ئازاری هەیە ئای پشتم
هەستامەوێ خێرا لەوێ هاتمە دەرەوە دەرگاکەشم خێرا داخست تا ئاو نە پرژێتە ژوورەکەم چی بکەم ئێستا؟!
بەراکردن رۆشتم بۆ ژوورەکەی تاو هێشتا خەوتوە یا زۆر خەوالوە چومە لای دەم جولاند
ESTÁS LEYENDO
Hold my hand "کۆتایی هاتوە"
Fanfic-You are not alone +You are the best so I love you publish in" 20/5/2020 end in" 13/11/2021