✨19✨تۆ بەهێزی !!

656 140 191
                                    

هەلاو
.
.
.
ڤۆیت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
.
.
.
کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن ✨
.
.
.
چێژی لێببینن ✨💫

کۆمی بەراکردن چوە خوارەوە بەرێز هوانگ و خاتوو هوانگ و سوهۆ لە هۆلەکە دانیشتبوون کۆمی ئاوا بەپەلە لەسەر پەیژەکان هاتە خوارەوە هەموویان ئاراستەی سەیرکردنیان بەرەو کۆمی گۆری

خاتوو هوانگ: شتێک بووە کچم؟؟
کۆمی: ئەوە .. تاو .. پلەی گەرمی زۆر بەرزە .. بێ هۆشە .. لە ژوورەکەی کەوتوە

هەموو ئەوانەی بە هەناسە برکێوە وت بەخێرایی خاتوو هوانگ خێرا هەلساوە بەرەو سەرەوە رۆشت بەرێز هوانگیش بە هەمان شێوە سوهۆش ویستی بە دوایان دابروا بەرێز هوانگ کەمێک بە بەرزی قسەی کرد

بەرێز هوانگ: پەیوەندی بە دکتۆر کیم بکە با خێرا بێت

کریس لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە بەهۆی تەپە تەپی قاچیان و دەنگەدەنگیان
کریس: چی بووە
کۆمی: تاو بێ هۆشە "خەریک بوو دەست بکا بەگریان"

چونە ژوورەوە دوای کەمێک دکتۆر کیم هات هەندێک پشکنینی بۆی کرد دواتر کانولەی بۆ دانا و مەغەدیەکی خستە سەری

بەرێز هوانگ: چیتی ؟!
دکتۆر کیم: سەرمای بووە و کەمێک زیاد ماندوو بووە خواردنیشی وەک پێویست نەبووە

کۆمی: ئەو باش دەبێت "وای وت لە کاتێک چاوەکانی سوور بووبەوە"

دکتۆر کیم: شتێکی وەها نییە مایەی خەم بێت کەمێکی تر پلەی گەرمی دادەبەزێ "رووی کردە بەرێز هوانگ" ئەو کچە یەکەم جارە لێرە بیبینم؟!

بەرێز هوانگ: ئا ئەوە دەزگیرانی تاوە کۆمی دەبوو سەرەتا پێتم ناساندبا کۆمی ئەوە پزیشکی خێزانەکەمانە بەرێز کیم

کۆمی: خۆشحال بووم
دکتۆر کیم: منیش هەروەها .. خەمی ئەوت نەبێت باش دەبێت کەمێکی تر ئەو موغەدی و کانولەی لادەبم

...

دوای ئەوەی دکتۆر کیم رۆیی خاتوو هوانگ کەمێک شۆربای بۆ تاو ئامادە کرد تا کە هەلسا بیخوات کۆمیش لای خاتوو هوانگ دانیشتبوو

خاتوو هوانگ: هەمووکات نەخۆش بکەوێت من لەو شۆربایەی بۆ ئامادە دەکەم ئەمە شۆربایەکی بە سودە وزەی پێدەبەخشی چونکە قارچکی زۆرم خستۆتە ناوی

کۆمی: هیوادارم زوو باشبێت ئەمرۆش هیچ باش دیار نەبوو من هیچ هەستم بەوە نەکرد وامزانی لە شتێک توورەیە نەمزانی بەخۆی ئەوەیە کە نەخۆشبێت

Hold my hand "کۆتایی هاتوە"Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon