Hello🙃
Don't forget to
vote⭐ and comment💭
.
.Comment between the lines🗨
.
.Enjoy❤💫
.
.
.2014/8/7
دوو هەفتەیە من هیچ شتێکم لێرە نەنووسیوە من دەگریم تەنانەت ئێستاش کە ئەو وشانە دەنووسم دوو هەفتە پێش ئێستا پەیوەندیان بە دایکم کرد پێیان وت باوکم توشی رووداو بووە من دوو هەفتەیە باوکمم نەبینیوە دایکیشم لای باوکمە لە نەخۆشخانە من لای دراوسێکەمانم ئەمرۆ لەگەل هاتمە مالەوە تاوەکو هەندێک جل و بەرگی ترم بۆ بهێنت منیش ئەو دەفتەرەم هێنا زۆر بیری باوکم دەکەم گوێم لێ بوو کاتێک خاتوو میلی لەگەل دایکم قسەی دەکرد بە تەلەفۆن وتی کە باوکم هێشتا بێ هۆشە دکتۆرەکان شتی خراپ دەڵێن نامەوێ بیر بکەمەوە کە بێ باوکبم کورەکەی خاتوو میلی وتی گەر باوکم بمرێ دایکم شوو دەکاتەوە باوکێکی ترم دەبێت تکایە من نامەوێ باوکم بمرێ من باوکی خۆمم دەوێ باوکی خۆمم خۆش دەوێ ئەو زۆر باشە منی زۆر خۆش دەوێ هەموو بەیانیان ماچم دەکات پێش ئەوەی بروات هەندێک جار پارە دەخاتە ژێر سەرینەکەم من باوکمم زۆر خۆش دەوێ تکایە نامەوێت هیچی لێبێت .....
_________
-----------2014/8/17
دوێنێ زۆر دڵخۆش بووم تەنانەت هێندە دڵخۆش بووم تەواوی شەوەکە نەمتوانی بخەوم باوکم دوای نزیکی سێ هەفتە هاتەوە مالەوە کە هاتەوە ژوورەوە خەندەی بۆم کرد و لە رێگا گەنمە شامی بۆم کری بوو بەلام دەستێک و قاچێکی شکابوو گوێم لێ بوو وتیان لەکارەکەی دەرکراوە بەهۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر ناتوانێت کار بکات باوکی من هەمیشە کاری کردوە رۆژانە زۆر ماندوو دەبێت ئایە هەموو باوکەکان بەمجۆرە ماندوون؟! حەز ناکەم باوکم زۆر ماندوو بێت ئەو هەمیشە باوکێکە باشە بۆمن بەلام کە پێی دەڵێم دەمەوێ خوشک و برام هەبێت کەمێک تورە دەبێت بۆچی ؟! من حەز دەکەم خوشک و برام هەبێت وەکو ئەوانی دیکە ... ئەمرۆ بەیانی باوکم بەڵێنی پێدام کە رێگە بدات ئەم شەو لای ئەو بخەوم
__________
--------------2015/1/2
دوێنێ شەو بۆ ئاهەنگی کریسمەس چوینە دەرەوە تەنیا لەبەر من .. باوکم وتی تەنیا لەبەر من دەچینە دەرەوە چونکە من حەزم بەوەیە وتی ئەو خۆی رقی لەو شتانەیە بێزار کەرن بۆ ئەو بەلام لەبەر من رەتی نەکردوە دایکیشم وەکو باوکم حەزی پێنەبوو بەلام شەوێکی زۆر خۆشمان بەسەر برد وە لەوێ ئەو پیاوەمانی بینی کە کاری بۆ باوکم دۆزیەوە لەوماوەی باوکم بێ کار بوو زۆر یارمەتی دا پێم وابێت ئەویش لەگەل خێرزانەکەی هاتبوو بەلام من تەنیا ئەوم بینی تەنانەت خێزانی ئێلیسیشم بینی بەلام لەوێ لەکاتی ئاهەنگەکە کچێکم بینی دەگریا وە پێ دەچوو لە تەمەنی من بێت دەم ویست برۆمە لای بەلام نەچووم
ESTÁS LEYENDO
Hold my hand "کۆتایی هاتوە"
Fanfic-You are not alone +You are the best so I love you publish in" 20/5/2020 end in" 13/11/2021