✨35✨هەلگەرانەوە

363 79 163
                                    

بە هیوای خوێندەنەوەیەکی چێژبەخش✨
.
.
.

sena's pov

ئەمرۆ هاتمەوە قوتابخانە هەمووان لێیان دەپرسیم هەستم بە گرینگ بوون کرد !!

زۆر هەستێکی سەیرە کاتێک دەبیت هەمووان خەمی تۆیانە و لە دەورت کۆ بوونەوتەوە

بەلام لەگەڵ ئەو گرینگیپێدانەش من هێشتا خەمبارم!!

دەبینم چوار دەورم دراوە بەلام ئەو کەسەی تەواوی گۆشەیەکی دڵمی داگیر کردوە لێرە نییە !! دەمەوێ ئەو ببینم

توند لە ئامێزی بگرم پێی بڵێم کە هەستم بە چی دەکرد ئەم ماوەیە چەندە قورس بووە بۆم.. بەلام من ناتوانم وابم !!

باش ئەزانم ئێمە ناتـوانین بەیەکەوە بین هەر چۆنێک بێت من وەک کچانی تر نیم بۆیە ئەو ناتوانێت من قبول کات

(مەبەست لەوەی کە وەک کچانی تر نییە لە پارتەکانی رابردوو لەنێو دەفتەری یادەوەری کۆمی باس کراوە کە ئەو لە چ روویەکەوە جیاوازە..)

بەلام هێشتا زۆر قورسە بۆ من کە بیر لە جیا بوونەوە بکەمەوە بەهەر حاڵ ئەمرۆ کە قسەمان کرد ئەمەی پێ دەڵێم و هەموو شت یەک لایی دەکەمەوە..

سەرم خستە سەر مێزەکەم سەیری هاوپۆلەکانم دەکرد کۆمیم بینی زۆر بە غەمباری دانیشتوە

ئێمە هێشتا زۆر بچوکین بۆ ئەوەی بەم جۆرە غەمبار بین .. تەنیا حەڤدە سالین!!

komy's pov

ئەمرۆ هیچ هەست بە باشی ناکەم هەستێکم هەیە پێم دەڵێ ئەمرۆ تەنها نەهامەتیە !! نەدەبوو من بێمە دەرەوە لە ماڵەوە نەدەبوو رێگە بدەم ئەمرۆ تاو بروات تەنیا با ئەمرۆ بە باشە کۆتایی بێت من هیچم ناوێت

هەستم بە دەستێک کرد لەسەر شانم سەیرم کرد سێنا بوو خەندەیەکی بۆ کردم

ئەویش لە باش ناچێت هیچ شتێک بە باش نابینم نازانم هەست دەکەم ئەمرۆ هەمووان جۆرێکن

سێنا: چی هەیە بۆچی ئاوایات؟!.

هەر بەراست بە منیشەوە دیارە ؟!!

"هیچ نییە تەنیا تۆزێک مێشکم ماندوە ئەمرۆ تاو رۆشتە دەرەوەی وڵات بۆ کار"

سێنا: هێندە بیر مەکەوە ئەو باش دەبێت

هەست دەکەم گەدەم تێک دەچێت خێرا بەرە و دەرەوە رۆشتم

لەناکاو بەر شتێ کەوتم دڵنیا نیم چی بوو تەنیا هیچ شتێ دیار نەما....

.
.
.
.

after two months

لە نەخۆشخانە کۆمی لە نزیک سیسەنی نەخۆشەکە دانیشتبوو دەستی ئەوی لە باوەش گرتبوو دەپاراوە تەنیا جارێکی تر چاوەکانی بکاتەوە

کۆمی هەنسکی دەدا: دەتەوێ تا کەی ئاوا بیت هەستە تکایە من وا بەرگە ناگرم تۆ بەم جۆرە بیت با من بمرم تکایە تەنیا تۆ وانەبیت بە هۆی منەوە بوو هەمووی بە هۆی منەوە بوو ... تۆ هەستە وامەبە

پەرستارەکە هاتە ژوورەوە :خاتوون کاتی سەردانی کردنی نەخۆش تەواو بوو تکایە برۆ دەرەوە

زۆر بە دڵشکاوی لە شوێنی خۆی هەستا و دەستەکانی ئەوی ماچ کرد لە نزیک گوێی چرپاندی "بەیانیش دووبارە دێمەوە بۆ بینینت" بە هەناگاوی هێواش هێواش ژوورەکەی جێهێشت

....

کریس وەک کاری هەموو رۆژێکی ئەمرۆش هاتەوە لای مالی سێنا لە دەرگای دا وەکو هەموو کات سێنا دەرگاکەی نەکردەوە

کریس: یا بەسە توورە بوون وەرە ئەو دەرگایە بکەوە با ئێمە بەیەکەوە قسە بکەین لە شتەکان تێبگەین سێنا سێنا

سێنا لە مارکێت دەهاتەوە چەند زەرفێکی لە دەست بوو کەمێک لە دواوەی کریس وەستابوو سەیری دەکرد چاوەکانی دەبریسکانەوە بەلام دەیوست بەرگەر بگرێت و فرمێسک نەرێژێت

سێنا: تکایە لادەچیت لەبەر دەرگای ماڵەکەم

کریس سەیری کرد و خێرا لە ئامێزی گرت بەلام سێنا ئەوی پالنا

سێنا: تۆ چی دەکەیت من تۆ ناناسم چۆن لە خۆتەوە لە ئامێزم دەگری ؟!
کریس: یا بۆ وا دەڵێیت چاک من دەناسیت

سێنا: من هێندەی تۆ بناسم تۆ ئەو کورەی کە هاورێکەم خۆشی دەوێیت تەنیا ئەوەندە
کریس: بەلام باش دەزانیت من ئەوم خۆش ناوێت "هاواری کرد"

سێنا: من خیانەت لە هاورێکەم ناکەم تێبگە!!

سێنا دەرگای ماڵەوەی کردەوە و رۆشتە ژوورەوە کریسیشی بە خێرای ئەوێی جێهێشت

stop

هەلاووو 😃
کونە باشن وەزحتان

ئەو پارتە چۆن بوو لاتان ؟! بەدڵتان بوو ؟!

پێشبینی پارتی داهاتوو بکەن بزانم ئێوە فکرتان لۆ چ دەچی بەشکم هەندەک شتی بگۆرم لەسەر فکرینگۆ تەقریبەن هەمووم دانایە کوو دەبی هەر لە سەرەتاوە کە دەستم بەو چیرۆکەی کردیە پلانەکانم هەر وەکو خۆی رۆیشتیە بەس نازانم لۆ حەز دەکەم ئەوانەی ئەخیری بگۆرم 🙃

ئەوجا زۆرم گۆت
یەڵە بای ✨🌍❤

Hold my hand "کۆتایی هاتوە"Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon