✨5✨مامۆستای تایبەت

734 157 95
                                    

سلاو🙃
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

کۆمی لەگەل پشیلەکە یاری دەکرد زۆر دڵخۆش بوو زەردەخەنە رووخساری جێنەدەهێشت

تاو پاکەتەکەی خستە بەردەمی
کۆمی: ئەوە چییە؟!
تاو: مۆبایلی نوێ و ژمارەی نوێ

کۆمی: مۆبایلم هەیە
تاو: دەزانم بەلام گەر لەمالەوە بیت مۆبایلت لای کێیە؟؟
کۆمی: لای باوکم دەبێت

تاو: بۆیە ئەو مۆبایلە لای خۆت بشارەوە ئەو نەیبینیت بەوە تەنیا پەیوەندی بەمنەوە بکە باشە
کۆمی: باشە بەلام لەبەر چی بۆ مۆبایلەکەی خۆمی ناکەی؟!

تاو: دەمەوێ بە ئاسودەیی قسەت لەگەل بکەم نەوەک باوکت بەسەر سەرتەوە وەستابێت
کۆمی: تۆ چۆن ئەوانە دەزانی من تا ئێستا تەنیا لای ئێلیس باسی ئەو شتانەم کردوە

تاو: لە پیاوێکی ئاوا توورە تەنیا ئەوە چاوەرێ دەکرێ.. رێگا مەدە بزانێ ئەو مۆبایلەت هەیە
کۆمی: باشە سوپاس بۆ مۆبایلەکە

تاو: شایەنی نییە شەو پێش ئەوەی بخەوی پەیوەندیم پێوە بکە
کۆمی: باشە

تاو: بچینەوە ژوورەوە گەرنا ئێستا باوکت دێتە ئێرە
کۆمی: باشە
کۆمی چیکی خستە باوەشی خۆی چونە ژوورەوە لە شوێنی خۆیان دانیشتن

پاش کەمێک نانیان خوارد و دوای نان خواردن تۆزێکی تر دانیشتن باسی بابەتی خێزانیان دەکرد تا کات درەنگی کرد بوە کاژمێر نۆ

بەرێز هان: کات زۆر درەنگی کردوە پێویستە برۆین بەرێز هوانگ: بەراستی ئێوارەیەکی زۆرخۆشمان بەسەر برد پێویست ناکات چیتر ئێمە بانگتان بکەین خۆتان زوو زوو وەرن

بەرێز هان: وادەکەین بەلام تاقکردنەوەکانی کۆمی نزیک بۆتەوە دەبێت ئەو ماوەیە لەمالەوە بێت و باش بخوێنێت

خاتوو هوانگ: بێگومان دەبێت کۆمی کچم زۆر زیرەک بێت بەو شێوەیە دەخوێنێت

کۆمی لێوی خوارەوەی خۆی دەخواردەوە تاویش لە ژێر لێویەوە بە شێوەی کۆمی پێدەکەنی

خاتوو لی: نمرەکانی زۆر باشن
بەرێز هوانگ: دڵخۆشین بەوە
تاو: خوێندن چ گرینگیەکی هەیە نمرەی بەرێز بێت یان نزم "بێگومان تاو دەزانێت نمرەکانی چۆنە بۆیە دەیەوێ تۆزێک پشتگیری بکات"

بەرێز هان: چۆن گرینگ نییە
تاو: ئێ ئەوەتا من لەدەرەوەش زانکۆم تەواو کرد بەلام لەگەل باوکم کار دەکەم
بەرێز هوانگ: وایە

Hold my hand "کۆتایی هاتوە"Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon