𝑃𝑎𝑟𝑡 4

5.8K 774 170
                                    

ڤۆت و کۆمێنت بکەن ئەگەر تۆزێک
ڕێزتان هەیە

~~~

"یاهـ"کچەکە لەناکاو وەستا سەیری ئەو شوێنەی کرد کە سۆهی لێبوو وە کەمێک برۆی بۆ یەک هێنایەوە

"چییە؟"

"لە تایهۆنگەکەم دوورکەوە"سۆهی وەڵامی دایەوە

"تایهۆنگی تۆ؟"کچەکە بۆ ساتێک وەستا"تۆ دەبێ گاڵتەم لەگەڵ بکەی"وای وت دواتر بە دەنگی بەرز پێکەنی

"پێدەچێت گاڵتە بکەم؟"بە جدیەوە وتی "بۆ زانیاریت من بەراستی قسەدەکەم"وتی لە کاتێک ئاگر لە چاوەکانی دەباری کە وەک ئەوە دەردەکەوت کە هەر لەو کاتەدا کەسێک دەکوژێ کچەکە لە پێکەنین وەستا

"زۆر کۆمیدی"ئەو وتی و سۆهی زەردەخەنەیەکی لاری کرد"بەرای من تۆ کۆمیدی تر دیاری"وەڵامی دایەوە کچەکە لەناکاو گۆرا لە ئێستادا زۆر تورەبوو ‌سۆهی دەیزانی ئەوە مانای چییە

ئەوە مانای شەرە

"من و تایهۆنگ یەک روحین لە دوو جەستەدا بۆیە لێی دوورکەوە"سۆهی وتی کچەکە لێ نزیک بوویەوە

"تایهۆنگ هی منە!"بە دەنگێکی بەرز وای وت

"نەخێر ئازیزەکەم ئەو هی منە!"بە هێمنی وتی کچەکە ئێقەی قەمیسەکەی گرت

"نەخێر! ئەو هی تۆ نیە تایهۆنگ هی منە! ئەو خۆشەویستی داهاتووی منە!"ئەو وتی لەکاتێک ددانی لێک جیرکردەوە سۆهی بە قسەکانی پێدەکەنی و کچەکە لە بێزاریا ناڵاندی

سۆهی ئەوی لە خۆی دوور خستەوە دەستی کرد بە رۆیشتن بەڵام کچەکە قۆڵی گرت بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە گازی لە قۆڵی گرت

سۆهی چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە لەبەر ئازار "هێی! ئاااهـ! بەرمبدە!"سۆهی خۆی گرژ کردبوو و هەوڵی دەدا ئەو لەخۆی دوور خاتەوە

"بوەستن"هاوارێک لەنێو قەڵەباڵغیەکە هات و هەردووکیان وەستان سۆهی رووی سوراند بینی هەموو کەسێک سەیری ئەوان دەکات جگەلە تایهۆنگ

دووبارە سەیری کچەکەی کردەوە و دەمی کردەوە ویستی شتێک بڵێت بەڵام کەسێک قۆڵی ئەوی گرت بەبێ ئەوەی سۆهی ئاگادار بێت
بۆچی هەموو کەسێک حەز دەکات قۆڵی بگرن؟

سۆهی هەناسەیەکی هەڵمژی بە بێزاریەوە سەیری ئەو کەسەی کرد قورگی وشک بوو کاتێک ئەو کەسەی بینی

"تای_تایهۆنگ؟"

"ئەوە تۆ چیدەکەیت؟"پرسیاری کرد برۆی بۆیەک هێنابوویەوە دەستی بە شوێنەواری برینەکە دادەهێنا

تایهۆنگ زۆر نیگەران بوو کە ئەمەش وایکردبوو کە سۆهی وەک شێت پێبکەنێت

"تۆ باشی؟"پرسیاری کرد ئەویش سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند تایهۆنگ هەناسەیەکی هەڵمژی قۆڵی بەرداو دەستی گرت

✔ بـەنـدڪـراو || J.JKWhere stories live. Discover now