𝑃𝑎𝑟𝑡 12

5.2K 691 263
                                    

تکایە ڕێز لە ماندوبوونم بگرن تەنها بە ڤۆت و کۆمێنت دەزانن چەند دڵتەنگ دەبم کە
دەبینم بینەری زۆرە ڤۆت کەمە ئەگەر بەدڵتان
نیە پێم بڵێن💔

~~~

دوو هەفتەیە لەوکاتەی جۆنگکووک ئەوی رفاندوە و دوای ئەم شەوە ئەو وەستا لە قسەکردن دەربارەی گەرانەوە بۆ ماڵەوە

جۆنگکووک نەیدەتوانی مێشکی ئەو بخوێنێتەوە نەیدەزانی بیر لە چی بکاتەوە ئەو دڵخۆشە کە سۆهی وەستاوە لە دوورخستنەوە لە خۆی و دەستیکردوە بە سەرنجدانی جۆنگکووک

"تۆ گوێ ناگری"جیمین ناڵاندی بیرکردنەوەکانی ئەوی وەستاند مۆڕەیەکی بۆ کرد

"چی؟"ئەو بەسەرلێشواوی وتی جیمین چاوی سوراند دواتر گازێکی لە ساندویچەکەدا

"پرسیارم لێت کرد ئاخۆ سۆهیت لەبیرە؟ ئەو کچە کیوتەی کە زلەی لە تۆ دا؟"جۆنگکووک برۆیەکی بەرزکردەوە'ئەو سۆهیەکەمی بە کیوت بانگ کرد؟ وە بۆچی جیمین وا لەناکاو ئارەزووی زانینی کرد دەربارەی ئەو؟'

"چ شتێک هەیە دەربارەی ئەو؟"وتی بە بێزاریەوە لێی دەروانی

"ئەو ونبووە"ئەو بە تۆنێکی خەمبارەوە وتی جۆنگکووک زۆر بە قوڵی خۆی گرژکردبوو قۆڵەکانی لەسەر سینگی تێکئاڵاند

"مەبەستم ئەوە نیە ئەو بەراستی ونبوە بەڵام سیۆیون و براکەی ئەو نازانن کەوا ئەو لەکوێیە"جیمین وتی، جۆنگکووک تورەیی لە رووخساری بەدیدەکرا ئەو هیچ شتێکی بە مەبەستێکی تر نەوتوە'هێمن بەرەوە جۆنگکووک ئەو سۆهی بەدڵ نیە'ئەمەی بیر خۆی هێنایەوە

"دەمەوێت بزانم ئەو لەکوێیە"بە منگەوە وتی جۆنگکووک هەستی کرد غیرە لە ناخیدا هەڵدەقوڵێ زمانی نوساندە ناوەوەی لایەکی روومەتی

"بۆچی گرینگی پێدەدەی؟"بە تۆنێکی پڕ لە غیرە و تورەییەوە وتی جیمین کەمێک خۆی بردە دواوە زەردەخەنەیەکی شڵەژاوی بۆ کرد

"واهـ، ئەم تۆنە بۆ من بەکارمەهێنە، ئەمە بەراستی ترسناکە!"

"وەڵامم بدەوە، پاڕک جیمین!"دووبارە بە هەمان تۆنەوە وتی

"ب_باشە، سۆهی نزیکترین هاورێی سیۆیونە، ئەمە شتێکی ئاسایە خەمباربم دەربارەی ئەو. لەراستیدا، ئێمە پێشتر چەند جارێک قسەمان بەیەکەوە کردوە و دەتوانم بڵێم کە ئەو کچێکی باشە بەڵام تۆزێک تورەیە"جیمین هەمووشتێکی روونکردەوە، ئەو وادیاربوو کە کەمێک هێمن بوویەوە و جیمین لەناکاو زانی بۆچی جۆنگکووک بەمشێوە سەیرە رەفتاری کرد، ئەو زۆر دڵخۆش دیارە

جیمین قورگی پاک کردەوە پاشان بەردەوامبوو...

"سیۆیون سەری لێشێوابوو سەرزەنشتی تایهۆنگی کرد لەبەر سۆهی"لەناکاو وتی"سیۆیون پێشتر پێیوتم، سۆهی زۆر تایهۆنگی بەدڵبووە دەمەوێ بزانم تایهۆنگ چی کردوە" جیمین هەناسەیەکی هەڵمژی دواتر قومێکی لە قاوەکەدا

✔ بـەنـدڪـراو || J.JKWhere stories live. Discover now