هەتا بەهار پۆست ناکەم دەبێ بخوێنم چونکە
پۆلی یازدەم جا بۆیە چاوەرێی پارتی
تازە مەبن وە ڤۆت و کۆمێنت بکەن وەک رێزێک~~~
جۆنگکووک لەسەر کورسیەک دانیشتبوو خواردنەوەکەی لەناو گڵاسەکە کرد پاشان خواردیەوە
ئەو پێویستە سوپاسگوزار بێت، پێویستە دڵخۆشبێت کە سۆهی لەگەڵ ئەوە
بەڵام ناتوانێ...
ناتوانێ راستیەکان بسرێتەوە کە زۆری لە ئەو کردوە تا لەگەڵی بێت و نەیدەتوانی خۆی بگرێ بەڵام لەناکاو داوای لە سۆهی کرد کە بەباشی رەفتار لەبەرامبەری بکات کاتێک ئەو بەوە رازیبوو، ئەو زیاتر بەسۆزبووە و وەستاوە لە قسەکردن بە ڕەقی لەگەڵ من. جۆنگکووک ئەمەی بەدڵە ئەو بەتەواوی ئەمەی بەدڵە
بەڵام شتێک هەیە،
چی ئەگەر سۆهی ئەمانەی کرد تەنها بۆ ئەوەی جۆنگکووک ڕێگای بدا بڕوات؟
چی ئەگەر ئەمانە هەمووی پلانی ئەو بێت؟
یاخود لەبەرئەوەی بەزەیی پێمدادێتەوە؟ لەبەرئەوەی زۆری لە خۆی دەکات تا بۆ جۆنگکووک بێت؟
جۆنگکووک توند چاوەکانی داخست پاشان دووبارە قومێکی لە خواردنەوەکەدا
"دووبارە دەخۆیتەوە"جین دەستی بە قسەکردن کرد و جۆنگکووک ئەوی پشتگوێخست. جین هاورێی جۆنگکووکە ئەو لێرە کاردەکات وەکو کارمەند
"بەهۆی ئەو لێرەی؟"جین زەردەخەنەی کرد کاتێک ئەو سەیری کرد وەک وەڵامی بەڵێ "کێیتر هەیە؟ بێگومان. دووبارە بەهۆی ئەو" بەردەوامبوو
"دەزانی چی.."جین دەستیپێکرد"من هاورێیەکی نوێم هەیە"
"پێویستە من پیرۆزبایت لێبکەم؟"بە سادەیی وتی. بەبێ بایەخی
"... ئەویش نامجونە"لەگەڵ وتنی ئەمە جۆنگکووک بێدەنگبوو
"ئەو ناتوانێ بوەستێ لە باسکردنی خوشکە بچوکەکەی، دواتر بۆم دەرکەوت ئەو بەراستی قسە دەربارەی ئەو کچە دەکات کە تۆ رفاندوتە. سۆهی"بە تۆنێکی خەمباری وتی، جۆنگکووک سەری نزم کردەوە هەندێک خواردنەوەی لە گڵاسەکە کرد
"ئەو بیری سۆهی دەکات"جۆنگکووک شەویلاگەی لێک جیڕکردەوە شەرابەکەی خواردەوە
"تۆ هەوڵیدەدی چی بڵێی؟"بە بێزاری پرسیاری کرد
"ڕێگایبدە بڕوا"جۆنگکووک سەیری ئەوی کرد بەرچاوی تاریکبوو
"نەخێر"بە جدیەوە وتی
"ئەویش خێزانی هەیە، جۆنگکووک! تۆ ئەوت دوورخستۆتەوە لەو کەسەی خۆشیدەوێ!" جۆنگکووک زمانی نوساندە ناوەوەی لایەکی روومەتی
"تۆ تەنها ئازاری سۆهی نادەی. ئازاری خێزانەکەشی دەدەی"جین درکاندی
"من ئازاری هیچ کەسێک نادەم"بە منگەوە وتی بە رووکەشێک کە جین نەتدەتوانی بیخوێنیتەوە
YOU ARE READING
✔ بـەنـدڪـراو || J.JK
Fanfictionبـەنـدم ڪـردی تـەنـها بـۆ ئـەوەی منـت خـۆشبـوێ . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . "وادەزانی ئەگەر بەندم بڪەیت و رێگا نەدەیت هیچ ڪەسێڪ ببینم بەم شێوەیە من تۆم خۆشدەوێ؟ نەخێر تۆ هەڵەی" "دڵنیام رۆژێڪ دێت تۆ...