𝑃𝑎𝑟𝑡 10

5K 687 509
                                    

تکایە رێز لە ماندوبوونم بگرم ڤۆت و
کۆمێنت بکەن

~~~

جۆنگکووک رۆیشتە ژوورەکەی ئەو کە سینیەک خواردنی بە دەستەوەبوو سینیەکەی لەسەر مێزەکە دانا ئاهێک لەژێر لێویەوە دەرچوو کاتێک سەرنجیدا ئەو خواردنەی کە بۆ نانی نیوەرۆ هێنابووی دەستی لێنەداوە

سۆهی پشتی لێکردبوو دەیزانی کە ئەو خەوی لێنەکەوتووە تەنها واخۆی نیشاندا تا پشتگوێی بخات وە بەراستی ئەمە ئازاری دەدات کە ئەو تەنانەت دانی بەبوونی ئەویش دانەنا

ئەو خواردنەی کە دەستی لێنەداوە هەڵگرت و پاشان لەوێ رۆیشت

کاتێک سۆهی گوێی لێبوو دەرگاکە داخرا بەخێرایی هەڵسایەوە سەیری ئەو خواردنەی کرد کە ئەو هێنابووی زۆر بە خراپی دەیویست بیخوات بەڵام سووڕبوو لەسەر کەلـلە ڕەقیەکەی'من ئەو زبڵە ناخۆم کە ئەو دروستی کردووە'بەڵێنی بە خۆیدا

دڵی ئازاری پێگەیشت کاتێک براکەی نامجونی بیرکەوتەوە چونکە ئەو تاکە کەسە کە ژەمی بۆ ئامادە دەکرد لێوەکانی لەرزین هەردوو قاچی لە سینگی نزیککردەوە رووخساری لەنێو ئەژنۆی شاردەوە

"بیرت دەکەم ئۆپا.... "بە هێمنی منگەوە وتی لەناکاو دەرگا کرایەوە و راچڵەکی بەخێرایی سەری هەڵبری بینی جۆنگکووک لەلای دەرگاکە وەستاوە بەبێزاری چاوی سوراند کاتێک جۆنگکووک زەردەخەنەی کاڵی بۆ کرد

'ئەمجارەیان چی دەوێت؟'پرسیاری لە خۆی کرد سەیری ئەوی کرد بە خەمباریەوە جۆنگکووک ئەمەی پشتگوێ خست دەستی کرد بە هەنگاونان بەرەو لای ئەو پاشان هەندێک جل وە خاولی لەسەر جێگاکە دانا

"ئەگەر پێویستت بە گەرماوێکە ئەوەتا جل وە خاولیش"بە نەرمی وتی

"من ئەمانە بەکارناهێنم"وەڵامی دایەوە بە بێزاری و جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد

"زۆر باشە. پێم باشە تۆ ببینم بەبێ هیچ جلێک"وتی سۆهی هەستی کرد پالەی گەرمی رووخساری بەرزبۆتەوە بەو قسەیە

جۆنگکووک شتێکی هەڵدایە سەر جێگاکە ئەویش بەخێرایی بۆی دەرکەوت کە ئەوە مۆبایلە سۆهی سەرلێشێواوی لێبەدی دەکرا

پاشان سەری بەرزکردەوە بینی ئەو سەیری دەکات و زەردەخەنەی لەسەر رووخسارە

"پەیوەندی بە براکەتەوە بکە. دەزانم‌ نیگەرانی تۆیه"هۆیەکەی درکاند

"وە ئەمە هەڵەی کێیە؟"سۆهی وتی خۆی گرژکرد وە ئەو تەنها پێدەکەنی

"تەنها ئەمە بکە"بە کورتی وەڵامی دایەوە

"تۆ دەزانی"جۆنگکووک شێوەی گۆڕا بۆ جدی"دەتوانم هەمیشە ئازاری نامجون بدەم"ئەو هەرەشەی کرد و سۆهی هەستی کرد ئارەق بە جەستەیدا دێتە خوارەوە لیکی ناو دەمی قوتدا مۆبایلەکەی هەڵگرت و بە خێرایی خستیە سەر ژمارەی نامجون و پەیوەندی پێوەکرد

✔ بـەنـدڪـراو || J.JKWhere stories live. Discover now