𝐸𝑝𝑖𝑙𝑜𝑔𝑢𝑒

7.3K 609 232
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکەن گوڵەکانم

~~~

هاوارێکی بەرز لەژێر لێویەوە دەرچوو کە لە گوێچکەی هەمووان زرینگایەوە

"لە هەموویان بدە کەروێشکە پاڵەوانەکەم وام لێبکە شانازی بکەم!"سۆهی وتی لە کاتێک زەردەخەنەی کرد بە سەرکەوتوویی

بەرزتر هاواریکرد کاتێک تیمەکەی جۆنگکووک دووبارە خاڵێکی تری تۆمارکرد

"زۆر باش ئەنجامتدا ئازیزەکەم!"

"خۆشەویستە بەهرەمەندەکەم لێرەم!"لەگەڵ ئەمە جۆنگکووک رووی سوراند بە ئاراستەی ئەو و زەردەخەنەی بۆ کرد

مانگێک دەبێت لەوکاتەی هەردووکیان ژوانیان بەستووە

"نەفرەت! ئەوەم بینی! تایهۆنگ هەوڵیدەدا لە جۆنگکووکی من بدات"سۆهی بە منگەوە وتی و ئاماژەی تاوانبارکردن لە دەنگی هەبوو سیۆیون تەنها چاوی سوراند

"تایهۆنگ واینەکرد"ئەو وتی و سۆهی ناڵاندی

"بەڵێ کردی! تایهۆنگ ئاشکرایە بە پیسی یاری دەکات!"سۆهی تاوانباری کرد لە کاتێک هەڵسایەوە و هاواریکرد...

"یاهـ! کیم تایهۆنگ! ئازاری جۆنگکووکی من نەدەیت ئەگەرنا من تۆ دەکوژم!"ئەو هەرەشەی لێکرد برۆی لێک نزیک کردبوویەوە ‌خۆی سکرەنچ کردبوو

"نەفرەتی! تۆ دەنگت زۆر بەرزە ناتوانم سەرنج و سەیرکردنەکانم لەسەر یاریکە بێت!"کچێک گلەیی کرد چاوی لە سۆهی بڕیبوو بەڵام ئەو پشتگوێ خست دووبارە چێژی خۆی بۆ خۆشەویستەکەی دەردەبری

"دەتوانی دەمە نەفرەتیەکەت دابخەی؟!"سۆهی کەمێک برۆی بەرزکردەوە سەیرکردنێکی بکوژانەی ئاراستەکرد

"من تەنها چێژی خۆم بۆ خۆشەویستەکەم دەردەبڕم تۆ گەمژەی ئەوە کێشەی من نیە کە تۆ ناتوانی سەرنجت لەسەر یاریەکە بێت"بەردەوامبوو بە سادەیی چاوی سوراند پاشان دووبارە سەرنجی جۆنگکووکیدا

"گەمژە؟"کچەکە بە منگەوە بە باوەڕپێنەکراوی وتی لە شوێنی خۆی هەڵسا ویستی ئێقەی کراسەکەی ئەو بگرێ کاتێک سیۆیون هاتە نێوان هەردووکیان

"ئەوە تۆ چیدەکەیت؟"سیۆیون بە تورەیی لەگەڵ ددان لێکجیڕکردنەوە و بەرچاوی تاریکبوو

‌"ئەگەر دەتەوێت بژی برۆ دواوە"کچەکە هەرەشەی لێکرد ئەو تورەیی تا لوتکە هات بۆیە بۆکسێکی لە شەویلگەی دا کە وایلێکرد بکەوێت

سۆهی لە ترسا هاواریکرد

‌"ئای خودایە! نەفرەت!"سیۆیون دەنگی تۆزێ خراپ بوو

✔ بـەنـدڪـراو || J.JKWhere stories live. Discover now