𝑃𝑎𝑟𝑡 5

5.5K 785 159
                                    

ئەرێ پێم بڵێن ئێوە بۆ ڤۆت و کۆمێنت ناکەن
بەدڵتان نیە ئاساییە مەیخوێنەوە
خۆ بۆخۆمی نانوسم بەجدی بێتامتان کرد

~~~

"بەراستی جۆنگکوک وام لێدەکات کە هەست بە شڵەژان بکەم!"سۆهی بە منگەوە وتی دوای ئەو قسەیە رۆیشت ئەو بێزارە کاتێک جۆنگکوک گاڵتەی پێدەکات

نەیدەتوانی باوەر بکات بۆچی جۆنگکوک دەتوانێ وای لێبکات هەست بە شڵەژان بکات بەم شێوەیە وە حەزی بەمە نیە چەند ساتێک وەستا کاتێک دواوەی تایهۆنگی بینی

بەرێرەوەکەدا دەرۆیشت لەگەڵ دوو هاورێکەی یونگی و هۆسۆک سۆهی بەراستی خێرا رووخساری گۆرا لە رەنجاوە بۆ دڵخۆشی

بە بێدەنگی دوای ئەوان کەوت بەبێ ئەوەی سەیری رێگاکەی بکا قاچی خلیسکا بەربوویەوە لە تاو ئازار دەنگی لێوە دەرچوو وە یەکسەر بە دەستەکانی دەمی گرت

تایهۆنگ و هاورێکانی وەستان لە رۆیشتن هەموویان سەیری دواوەی خۆیان کرد سۆهی سەری بەرز کردەوە بینی تایهۆنگ بە نیگەرانیەوە سەیری دەکات ‌

یونگی راستەوخۆ رۆیشتە ئەو شوێنەی کە ئەوی لێبوو یارمەتی دا تاکو هەڵسێتەوە سۆهی هەستی کرد گەرم داهاتووە لە شەرمەزاریان

"سوپاس‌"بەرێزەوە وتی

"جاری داهاتوو باشترە سەیری هەنگاوەکانت بکەی"یونگی وتی زەردەخەنەی بۆ کرد ئەویش سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند یونگی دەستی بەسەری داهێنا سۆهی زەردەخەنەی بۆ کرد

"تایهۆنگ چاوەرێکە!"هۆسۆک وتی و دوای کەوت یونگی سەیری سۆهی کرد

"دەبێ برۆم"وتی سۆهی زەردەخەنەی بۆ کرد سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند

سەرنجی دواوەی تایهۆنگی دەدا، دووبارە بێزارم کردەوە؟ لەبەر ئەو هۆیە ئەو رۆیشت؟

سەیری لایەکی تری کرد زەردەخەنەی بەکزی کرد پاشان بەرێکەوت بۆ پۆلەکەی

* * *

پاش ئەوەی وانەکان تەواو بوو رۆشتە دەستشۆر کاتێک پێی نایە دەستشۆرەکە سەرسامی دایگرت کاتێک کەسێک قۆڵی گرت و پشتی نا بە دیوارەکەوە بەشۆکەوە سەیری دەکرد سۆهی هیچ شتێکی نەوت دەمی کەمێک کرابوویەوە

"تۆ ئەمەت بە مەبەست کرد، راستە؟"سۆهی لیکی ناو دەمی قوتدا تایهۆنگ رووخساری زۆر لێیەوە نزیک بوو دڵی دەکوتێت

"قسەی خۆش لەگەڵ یونگی دەکەی تاکو سەرنجی من بەدەست بهێنی؟"تایهۆنگ بە دەنگێکی تیژ پرسیاری کرد

ئەوە چی دەڵێت؟ سەری بەم لاو ئەولادا جوڵاند پاڵی پێیەوە نا بەڵام تایهۆنگ قۆڵی گرت و لەسەر سەریەوە قایمی کرد

"سۆهی..."بە پرتەوە وتی لە کاتێکدا بە قوڵی سەیری چاوەکانی دەکرد پاشان بە هێمنی سەیری رووخساری کرد تا گەیشتە بەشی لێوەکانی سۆهی هەستی دەکرد ئارەق بە لەشی دا دێتە خوارەوە بە لەرزەوە هەناسەی دەدایەوە

✔ بـەنـدڪـراو || J.JKWhere stories live. Discover now