ڕای خۆتان لەنێوان ڕستەکان بنوسن
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~سۆهی هەناسەی کورتی دایەوە لە بێزاریا ئەوان دووبارە مشتومڕیان کرد دەیویست بڕواتە دەرەوە!
ئەو زۆر بەخراپی حەزی دەکرد بڕواتە دەرەوە بەڵام جۆنگکووک ڕێگای پێنادات
ئەو تەنها دەیویست بچێتە پاڕکێک لەگەڵ جۆنگکووک دەیویست هەندێک کات بەسەرببات لەگەڵ ئەو لە دەرەوەی ئەم ماڵە، ئەمە هەوو شتێکە کە دەیەوێت داوی زیاتر ناکات!
بەڵام جۆنگکووک ئاسان نیە رازیکردنی وەکو هەموو جارێک
"نامەوێت دووبارەی بکەمەوە. بگەڕێوە ژوورەکەت"جۆنگکووک وتی
"بەڵام کووکی!"سۆهی نارەزایی دەربڕی
"بوەستە لە کەلەڕەقیت!" ئەو وتی تورەیی و بێزاری لە دەنگیەوە دیاربوو
"کووکی... ئەگەر بەراستی منت خۆشدەوێ! ئەوا ڕێگام دەدەی بڕۆمە دەرەوە!"جۆنگکووک ئەوی زۆر خۆشدەوێ بەڵام ناتوانێ ڕێگای بدات بڕواتە دەرەوە. چی ئەگەر سۆهی دووبارە ئەو ببینێت؟ ناتوانێت ڕێگا بدات ئەمە ڕووبدات ئەو ناتوانێت رێگا بدا بە لەدەستدانی ئەو ئەمە بەتەواوی جۆنگکووک تێکدەشکێنێت
"تۆ ناتوانی هەموو کاتێک کۆنتڕۆڵی من بکەی!" سۆهی هاواریکرد
"هەوڵدەدەم جۆنگکووک... بەراستی هەوڵدەدەم لێت تێبگەم...بەڵام هەندێجار ئەمە زۆر سەختە قبوڵ کردنی"وتی بێزاری لە دەنگیەوە دیاربوو
"مەبەستت چیە؟"
"هەندێجار ئەمە دەمخنکێنێت! وام لێدەکات لاوازبم! تۆ وام لێدەکەیت لاوازبم!"وشەکانی ئەو دڵی پارچە پارچەکرد. جۆنگکووک لە ئەوی دەڕوانی بە ڕووکەشێکی پڕ لە ئازارەوە
سۆهی بە دەستەکانی دەمی خۆی گرت، ئەو مەبەستی ئەوە نەبوو! ئەو مەبەستی هیچ یەکێک لەمانە نەبوو کە وتی! ئەو تەنها ئەم وشە بە ئازارانەی وت چونکە توڕەبوو
ویستی لێی نزیک بێتەوە بەڵام جۆنگکووک چەند هەنگاوێک چووە دواوە پاشان ڕووی سوڕاند و بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆیشت ئەوی لە دواوەی خۆی جێهێشت. سۆهی بەخێرایی بەرەو دەستشۆرەکە بەڕێکەوت دوای ئەو کەوت
جۆنگکووک خۆی خوارکردەوە بۆ دەستشۆرەکە و هەندێک ئاوی بە ڕووخساری داکرد پاشان سەری بەرزکردەوە سەیری وێنەدانەوەی خۆی کرد لە ئاوێنەکە توند چاوی داخست کاتێک وشەکانی سۆهی لە مێشکی دەزرینگایەوە
"هەندێجار ئەمە دەمخنکێنێت! وام لیدەکات لاوازبم! تۆ وام لێدەکەیت لاوازبم!"
من وای لێدەکەم لاوازبێت سۆهی لێم توڕەیە ئەو لێم بێزاربووە
لە شوێنی خۆی وەستا کاتێک کەسێک لە دواوە باوەشی پێداکرد سۆهی سەری نوساندبوو بە پشتی ئەو
YOU ARE READING
✔ بـەنـدڪـراو || J.JK
Fanfictionبـەنـدم ڪـردی تـەنـها بـۆ ئـەوەی منـت خـۆشبـوێ . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . "وادەزانی ئەگەر بەندم بڪەیت و رێگا نەدەیت هیچ ڪەسێڪ ببینم بەم شێوەیە من تۆم خۆشدەوێ؟ نەخێر تۆ هەڵەی" "دڵنیام رۆژێڪ دێت تۆ...