هیوادارم ڤۆت و کۆمێنت بکەن دڵم نەشکێنن وە دڵخۆش دەبم ئەگەر بەدلتان بێت
~~~
رۆژی دواتر
"من تۆم خۆشناوێ"
سۆهی هەناسەیەکی بە قورسی هەڵمژی لە ئێستادا دانیشتبووە بە تەنها
پێموابوو تایهۆنگ خەریکە منی خۆشدەوێ، مەبەستم ئەوەیە کێ نابێ؟ هەمووان پێم دەڵێن تۆ کچێکی جوانی تەنانەت کچەکانیش وادەڵێن، من جەستەیەکی ڕێکم هەیە
پێم وایە من شایەنی ئەوم زیاتر لە هەموو کەسێک
بەراستی پێم وایە ژیانم لەگەڵ تایهۆنگ وەکو دراماکان وایە کاتێک کەسایەتیەکان لەکۆتایدا یەکتریان خۆشدەوێ تەنانەت جاری واهەیە خۆشەویستیەکە یەک لایەنە
بەڵام لە راستیدا وابیر دەکەمەوە شتێک هەیە لەنێوان ئێمەدا و لەوە ناچێ تەنها من ئەوەم بینیبێ چونکە دەتوانم ئەوە ببینم ئەویش منی بەدڵ بێ، دەبێ تەنها شتێک هەبێ کە بیوەستێنێ لە بەدڵ بوونم؟ نازانم
هەموو کاتێک لە خۆیم دووردەخاتەوە و دەڵێ کە منی بەدڵ نیە من هەموو کات خۆم دەدۆزمەوە باوەر بە قسەکانی ناکەم چونکە دەتوانم ئەمە لە چاوەکانی ببینم وە بە پێچەوانەی ئەمەوە
...من سەیرم؟ ئەوە ئەو شتەیە کە بەراستی بیری لێدەکەمەوە من تەنها وای دانانێم، من هەستی پێدەکەم
دوێنێ شەو ئەو بە سادەیی وتی تۆم خۆشناوێ ناتوانم بوەستم بەڵام بیردەکەمەوە وانیە چونکە کاتێک بە سۆزەوە منی ماچ کرد ئەو شەوە دەتوانم هەست بەوە بکەم ئەمەی بەدڵ بووە ئەو زیاتر چێژی لە ماچەکە دەبینی وەک لە من، بەڵام وابزانم تەنها وای دادەنێم
ئەو وتی منی خۆشناوێ بۆیە ئەمەیە کەواتە هەر ئەوەندە ماوە
"ئێستا پێم بڵێ، دوێنێ شەو چی روویدا؟"
سۆهی سەیری ئەو شوێنەی کرد بینی سیۆیون لە تەنیشت ئەو دانیشتووە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری لایەکی تری کرد"ئەمە مانای هیچ شتێک نادات هیچ نیە، چ شتێک هەیە تا پێتی بڵێم"سیۆیون بە سەرسامی، بۆچی هاورێکەی دڵخۆش نیە؟ تەنانەت ئەگەر سۆهی وەڵامیشی نەداتەوە دەزانێت دوێنێ شەو بەیەکەوە بوونە
بەڵام شتێک هەیە سۆهی لە ئێستادا سەیر رەفتار دەکات عادەتەن ئەگەر کارلێک لەنێوان ئەوان رووبدا تەنانەت ئەگەر کارلێکێکی بچووکیش بێت ئەو شێتە ناوەستێ
"مەبەستت چییە، تۆ گەمژەی؟"سیۆیون بە بێزاری پرسیاری کرد
"پێش ئەوەی ماچم بکات، وتی تۆم خۆش ناوێ"سیۆیون شێوەی گۆرا ئێستا هەستی بە خراپی دەکات بۆ پرسیار کردنەکەی سۆهی سەیری لایەکی تری کرد نەیدەویست هاورێکەی ببینێ چۆن ئازار دەکێشێت
YOU ARE READING
✔ بـەنـدڪـراو || J.JK
Fanfictionبـەنـدم ڪـردی تـەنـها بـۆ ئـەوەی منـت خـۆشبـوێ . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . . "وادەزانی ئەگەر بەندم بڪەیت و رێگا نەدەیت هیچ ڪەسێڪ ببینم بەم شێوەیە من تۆم خۆشدەوێ؟ نەخێر تۆ هەڵەی" "دڵنیام رۆژێڪ دێت تۆ...