PART 14

3.1K 538 309
                                    

تــکایە کۆمێنتـــــ لەڕیزەکانـ جێبێڵە تکایە تکایە🥺💞

{Minji.POV

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەناسەیەکی بێهیواییم دایەوە و دەرگای ماڵەوەم کردەوە.......دوای ئەوەیی لەدەست شۆرەکە دەرچووم بەبێ هیچ مۆڵەتێک گەڕامەوە ماڵەوە.......بینیم ئێما و ماریا لەسەر قەنەفەکە دانشتوونـ.......

"ئۆهـ م......"
ئێما قسەکەی تەواو نەکرد

"بڕۆنە دەرەوە"
ووتم

"مەبەستت چییە؟"
ئێما پرسی و لەسەر قەنەفەکە هەڵسایەوە ماریاش لەدوای ئەو

"تکایە ئەمەوێ بەتەنیا لەماڵەکەم بم.......وە من زۆر باشم پێویستم بەئێوە نییە بۆیە ئێستا بڕۆنە دەرەوە"
ووتم

ئەزانم لێرەدا من زۆر خراپم بەڵام پێویستە کەمێک تەنیا بم....نامەوێ توڕەی خۆم لەوان بڕێژم

"م....."
ماریا قسەی تەواو نەکرد

"تکاتان لێئەکەم بڕۆنە دەرەوە"
بەهێواشی ووتم

"باشە تەواو ئەڕۆین تەنها بڵێ چی بووە؟"
ئێما ووتی

"بڕۆنە دەرەوە"
بەدەنگێکی کەمێک بەرز ووتم

"هەڵسە ئێما خۆت کۆبکەوە........ئەبێ بڕۆین چونکە دەرمان ئەکات......هەڵسە دەی........گەر یەک تۆز یارمەتی ئێمەی لەلا بەنرخ بایە وای نەئەکرد"
ماریا ووتی و هەڵسایەوە
من ئەوانم توڕە کرد......وە دڵیانم شکاند.....ببوورن هاوڕێیان بەڵام پێویستە وابکەم......

..........

دوو خولەکە ماریا و ئێما ڕۆشتونە....هەست بەخراپی ئەکەم......چۆن توانیم وا خراپ بم؟؟....هەناسەیەکم هەڵمژی و تیشێرتەکەم داکەند و ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەگەورەکە....خێرا کلێنسم هێنا......توشی خوێن بەربوون بوومە.........دڵم زۆر خێرا لێیئەدا......بەڵام دڵنیا بوومەوە ئەوە ئەو کاتە وای لێهات کاتێ تای بەتوادی منی بەبۆڕی ئەسانسۆرەکەدادا......خێرا ڕۆشتمە گەرماوەکە و لەنێو بانیۆکە ئاوی ساردم پڕ کرد......هەناسەیەکی توند هەڵمژی و بەهێواشی لەنێو بانیۆکە دانشتم.....بەڵام هەزوو ئاوەکە ڕەنگی گۆڕا!!!......بەتەواویی بوو بەخوێن........خێرا هەڵسامەوە....ئاهـ.....ئەوە بەئازارە ڕۆشتمە لای کانتۆرە بچووکەکەی دەستشۆرەکە و کردمەوە پێداویستی خێرام دەرکرد و ڕۆشتمە ژوورەکەم.......لەبەرامبەر ئاوێنە گەورەکە وەستام هەوڵی چارەسەر کردنی خۆم ئەدا..........

............

باشە منیش کەمێکی لێئەزانمـ.......ئۆهـ.......لەکۆتایدا لەفافەکەم لەدەوری کەمەرم بەست.....بە ماندووێتی لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتم....هەرزوو ئەمڕۆم بیرکەوتەوە.....فرمێسک بەهێواشی بەسەر ڕوومەتەکانمدا هاتە خوارەوە....خێرا سڕیم بەسە ئەمڕۆ بەپێی پێویست گریام........

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Where stories live. Discover now