تکایە کۆمێنتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵە💞🍓
ئینجا ئەم ماوەیـە کەمێکـ کێشەم هەیە....
گەر نەمتوانی وەڵامی کۆمێنتەکانتانـ بەدڵخۆشیەوە بەمەوە یان هەر شتێکی تر.....(بـــمبــــورنــــــ)
{Minji.POV}
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لێوی خۆم ئەگەزی......نامجوون دەمێکە لێرە نیە.....دڵم ئەڵێ بڕۆ لای تای و هەموو شتێکی بۆ باس بکە.....بەڵام شتێکی تر ڕێگەم پێنادا....تکایە ئەو نەفرەتیە چییە.....ئەمەوێ بچم ئەو لەباوەش بگرم و بەتوندی بگریم و بڵێم من تۆم خۆشدەوێت....من ناتوانم ئەو شەوە لەبیر بکەم.....
تۆ هیمنیـــــــ!!
ئەمەویست دەست بکەم بەگریان بەهۆی ئەوەی کەشتێک لەناخمدا ئەڵێ نابێ بڕۆیتە لای....مۆبایلەکە بەدەستە لەرزیوەکانم گرت و ڕۆشتمە بەشی پەیوەندی و دەستم لەسەر ناوێک دانا....هەرزوو هەڵگیرا...
"سڵاو مین مینی خوشکم"
ماریا بەدڵخۆشیەوە ووتی"ماریا..."
بەهێواشی ووتم"تۆ باشی مینجی؟"
دەنگی ماریا گۆڕا"تکایە پێویستم پێتە.....ئەتوانی بێیتە لام"
بەدەنگێکی گریاناوی ووتم"بەڵێن بێت پێنج خولەکی تر لەویا ئەبم"
ماریا خێرا ووتی و دایخست
هەنسکم ئەدا لەژێر لێوەکانم و سەرم لەسەر چۆکم دانا و قاچم لەباوەش گرت....فرمێسک بەهێواشی لەچاوەکانم ئەهاتە خوارەوە......ناخۆشترین هەست ئەو کاتەیە کە کەسێکت خۆش ئەوێ....بەڵام ناتوانی پێیبگەیت.....
یاخود ناتوانی پێی بڵێیت......
چی دەربارەی ئەوەی کە بەخراپی هەستەکانت ڕەتبکاتەوە و گاڵتەت پێبکات ناخۆشترین هەستی ژیان ئەو کاتەیە.......
هەرگیز بەسەرتداهاتووە؟....
مێشکم ئاڵۆز بوو.....هەموو کاتێکم یەتە خەیاڵ....ڕووخسارە سارد و جوانەکەی......پێکەنینە چوارگۆشەکەی.....تەنها بەبیرکردنەوە لەوانە دڵم خێرا لێ ئەدا......
YOU ARE READING
♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔
Romanceیەکەم نیگا!! یەکەم دڵشکانـ!! یەکەم ئاشق بوونـ!! یەکەم ماچ!! ڕووداوەکان ناخۆشنـ!! ♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡