PART 25

3.9K 521 563
                                    

تکایە کۆمێنتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵە💕💞

{Minji.POV}

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەشم گەرم ببو هەستم بەسوتانی ڕوومەتەکانم ئەکرد.....تەواوی کاتەکە سەرم داخست بوو و بیرم لەو ڕووداوەی کەمێک پێش ئێستا ئەکردەوە....لەکاتێکدا تای و ئەو پیاوانە دەربارەی بازرگانی قسە ئەکەن.....یاریم بە پێنوسەکەم ئەکرد.....دڵم زۆر خێرا لێئەدا.....ئەو منی بەدڵە؟....نازانم....گەر منیشی بەدڵ بێت ناتوانم بڵێم خۆشمئەوێت.....چونکە جیمین و یۆنگی و نامجوون چەند پیلانێکی نوێیان بۆ دانام ئەمەش وام لێئەکات دڵ تەنگ بم.....من ئێستا ئەمەوێ بچمە باوەشی و پێی بڵێم خۆشم ئەوێی....ئاهـــ......سەرم لەسەر مێزەکەم دانا....زۆر لەخۆم توڕەم.....

"بەڕێز تایهیۆنگـ پێویستە بڕۆین....وە سوپاس بۆ کۆبونەوەکە بەڵێن بێت بەیانی کەرەستەکانت پێبدەم"
دەنگی پیاوێک هات

"سوپاس بەڕێزم"
تای ووتی

"خاتوو ئانا"
تای هاواریی کرد
دەنگی دەرگاهات

"بەڵێ بەڕێز کیم"
ئانا ووتی

"تکایە ئەو بەڕێزانە ببە لای کاری گشتی کۆمپانیاکە"
تای ووتی

"بەڵێ"
ئانا ووتی

"تکایە لێرەوە"
ئانا بردەوام بوو

دەنگی دەرگاهات....بەتەواویی کەشەکە ئارامبوو دەنگی هیچ کەسێک نەبوو....هەستم کرد کەسێک لەنزیک وەستاوە و دەستەکانی لەسەر مێزەکە داناوە....سەرم بڵند کرد ئەو ڕێک لەبەرامبەرم بوو و سەیری چاوە هەنگویینیەکانم ئەکرد.....لەشوێنی خۆم هەڵساماوە....وستم بڕۆم و تای تێبپەڕێنم بەڵام لەدواوە دەستم گیرا

"هەروا ئەڕۆیت؟"
تای بەدەنگە قوڵەکەی پرسی
وەڵامم نەدایەوە....لەناکاو هەستم بەئازار کرد لەپشتم ئەو منی بەدیوارەوەکەوە نوساند و سەیری چاوەکانمی ئەکرد.....گەروم وشک بوو....برۆم بەرز کردبویەوە و بەچاوێکی داماو سەیری تایم ئەکرد تای منی لەنێو قۆڵەکانی قوفڵ کردبوو.......

"بەڕێوبەر"
بەهێواشی ووتم

"مینجی"
تای بەهێمنی ناوی هێنام

وەڵامم نەدایەوە و تەنها سەیرم ئەکرد ئەو بەهێوڵشی لێم نزیک ئەبویەوە.......خێرا پاڵمنا و بەهەموو هێزم زلەیەکم لێیدا....ئەی دەستم ورد ورد بی باشە.....بەس با بگەمەوە باڵ ئەبێ سەروقژی جیمین و یۆنگی و نامجە دەربێنم ئەوە چۆن دڵم هات لێیبەم........ڕووخسارم جدی کرد و سەیری تایم کرد کە ئاڕاستەی ڕووخساری لەلایەکی ژوورەکەیە.....هەناسەی گاڵتە جاڕی دایەوە و سەیری کردم

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon