PART 28

4.1K 514 764
                                    

تکایە کۆمێنتـ لە ڕیزەکانـ جێبێڵە💜😺

{Taehyung.POV}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"تایهیۆنگـ منـ تۆمـ خۆشئەوێ!!"
مینجی ووتی
ئەوە بەس بوو بۆ منـ

بەخێرایی ئەوم لەباوەش گرت ئەو زیاتر گریا و بەتوندی باوەشی لێمدایەوە و هەستم بەتەڕبوونی جەستەم ئەکرد چونکە تەنها بێجامەیەکی ئاساییم پۆشی بوو.....

"مینجی تکایە مەگری"
بەدەنگێکی ئارامی ووتم

"ببورە تایهیۆنگـ"
مینجی لەنێو هەنسکەکانی ووتی
ئەوم لەخۆم دورخستەوە و ڕووخساریم بەدەستەکانم گرت و زەردەخەنەیەکم کرد

"کوا زەردەخەنە جوانەکەی کەپڵە نوێکەم"
بەگاڵتەوە ووتم لەکاتێکدا زەردەخەنەیەکی گەورەم لەسەر لێو بوو...مینجی پێکەنینێکی کەمی کرد خێرا ڕۆشتمە لای مێزەکە و کلێنسم هێنا و گەڕامەوە لای پێیمدا.....مینجی فرمێسکەکانی سڕی و زەدەخەنەیی کرد دووبارە دەستەکانم بەڕووخساریەوە کرت و ماچێکی بچووکی لێویم کرد و سەیری چاوەکانیم کرد

"چیتر نابێ هاوسەری داهاتووم بگری باشە؟"
ووتم
مینجی سەری بەبەڵێ جوڵاند و زەردەخەنەیی کرد بەڵام هەرزوو ڕوخساری گۆڕا و سوربویەوە برۆم گرژ کرد......ئۆهـ من جلم نەپۆشیوە زەردەخەنەیەکی شەیتانیم کرد و لەمینجی نزیک بوومەوە و دەستیم گرت

"ئامادەی جارێکی تر لەگەڵم بیت؟"
پرسیم
مینجی شۆک ببوو....گازم لەلێوم گرت بۆئەوەی ڕێگری لە پێکەنینەکەم بگرم ئەو ڕووخساری زۆر سەیر بوو....

"یاااا بەڕێوبەر"
مینجی ووتی و مستێکی بچووکی لەشانمدا

"ئاهـ شانم"
بەدرامایی ووتم

"بەڵێ بەڵێ وایە زۆر ئێشی کرد ئەزانم"
مینجی بەگاڵتەوە ووتی
زەردەخەنەم کرد و ڕوخساریم گرت لێویم وەک لێوی ماسی لێکرد

"بڕۆ گەرماوێک بکە دەی"
ووتم

مینجی سەری بەبەڵێ جوڵاند و دەستم لادا بەخێرای بەرە و گەرماو ڕۆشت......ئێستا بەتەواویی ئەزانم ئەو شەرمنە.....هەناسەیەکم هەڵمژی تیشێرتێکم پۆشی و مۆبایلەکەم لەسەر سیسەمەکە هەڵگرت و پەیوەندیم بەدایکمەوە کرد و ڕۆشتمە دەرەوەی ژوورەکە بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە لەشوێنی خۆم وەستام هەرهەموویان وەستا بوون و سەیریان ئەکردم لەناکاو کەسێک پشتی تیشێرتەکەیی گرتم و لەسەر قەنەفەکە داینیشاندم

"چی بوو؟"
لیا پرسی

"ئ...."
قسەکەم تەواو نەکرد

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Donde viven las historias. Descúbrelo ahora