PART 18

3.4K 540 394
                                    

کۆمێنتــــ لەڕیزەکانـ جێبێڵە پڵیشـ🥺💞
درم مەسکێنە🥺💕🍓

{Minji.POV}

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خێرا لەئوتومبێلەکەی تای دابەزیم و بەرەو خانوەکە ڕۆشتم و لەدەرگامدا.....هەرزوو دەرگاکە کرایەوە......شۆک بوم بەبینینی ئافرەتەکە جلەکەی هەمووی خوێنە ڕووخساری شێواوە......

"تکایە خێراکەن"
ئافرەتەکە پاڕایەوە

"پەیوەندیت بەئەمبوڵانس کردوە؟"
پرسیم و لەگەڵ تای ڕۆشتینە ژوورەوە

"هەوڵمدا بەڵام شەبەکە نەبوو"
ئافرەتەکە بەگریانەوە ووتی

"تایهیۆنگـ تکایە ئەتوانی ئەو هەڵگری"
ووتم کاتێ پیاوەکەم پشکنی بۆ ئەوەی دڵنیا ببمەوە لەوەی نەمردووە......

"باشە"
تای ووتی و پیاوەکەی هەڵگرت و بەرەو دەرەوە ڕۆشتین

...........

تای خەریکی لێخوڕینی ئوتومبێلەکەیە و ئافرەتەکە لەدواوە دانیشتوە و سەری پیاوەکە لەسەر ڕانەکانیەتی......من هەستم بەنائارمی ئەکرد.......

"ئەوە چۆن ڕوویدا؟"
پرسیم کاتێ ئاوڕم دایەوە و سەیری ژنەکەم کرد

"نازانم.....تاکە شت کە بینیم پیاوێک بەجلی ڕەشەوە لەماڵەکەم ڕایکرد.....کە ڕۆشتمە هۆڵە ئەوم بینی کە بریندارە"
ژنەکە ووتی و زیاتر گریا.....
گەرووم پاک کردەوە و سەیری تایم کرد

"چەندمان ماوە؟"
بەهێواشی پرسیم

"چەند خولەکێکی تر لەوێ ئەبین"
تای بەهێواشی ووتی

سەرم بەبەڵێ جوڵاند و سەیری دواوەم کردەوە....ئەمەوێ بەتەواویی دڵنیاببمەوە لەوەی ئەو نامرێ.....

..........

لەسەر کورسیەکە دانشت بووم و دەستم لەسەر پشتی ئافرەتەکە دانابوو خەریکی هێور کردنەوەی ئەو بووم......لەوەتەی گەشتینە نەخۆشخانە ئەو ئافرەتە هەرگریاوە.... تایشـ پشتی بەدیوارەکە داداوە و سەیری ئێمە ئەکات.......

هەناسەیەکم هەڵمژی

"تکایە مەگری خاتوون ئەو باش ئەبێ"
ووتم

"چۆن دڵنیا ئەبیت لەوەی باش ئەبێ"
ئافرەتەکە بەهێواشی لەنێو هەنسکەکانیەوە ووتی

.............

سێ کاتژمێرە لەژورەوەن.....ئاخر مەحقول چییە یەک هەواڵ دەربارەی ئەو پیاوە نیە....ئەو ئافرەتە مرد ئەوەنەی بگری
(خەریک بوو بنوسم ئەوەنەی پێبکەنێ🔪🤡)

♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔ Onde histórias criam vida. Descubra agora