ᴘᴀʀᴛ.3

2.2K 290 45
                                    

sali. p.o.v

"تۆ!!!"  من و جۆنگ کووک بەیەکەوە وتمان

"بوەستە ت.تۆ تۆ فریشتە بچوکەکەم .... من من ئێستا بیرم ئەکەوێتەوە کەتۆ فریشتە بچوکەکەی منی .. هاوڕێی مناڵیم "ب جونگ کووک بە شۆکەوە ووتی

بەڵێ ئەو بەمناڵی پێی ئەوتم فریشتە بچوکەکەم .!

"بەڵێ " بەزەردەخەنەیەکی درۆوە وتم

"هەرچۆنێک بێت " وتی

هەستم بە بێهیوای کرد چونکە ئەوەی ئەو بیری بوو تەنها نازناوەکەم بوو

"بەهەرحاڵ منتان بۆ بانگ کردوە بۆ ئێرە" جۆنگ کووک وتی

"سەرتا تۆزۆر جوان دەرکەوتوی سالی رێک وەک دایکت بەرێز جیۆن وتی "

باوکم ڕوی گرژ کرد بەو پیا هەڵدانەی بەرێز جیۆن بەڵان دواتر زەردەخەنی کرد

"وەچرکەیەک ئێمە بۆیە ئێوەمان بانگ کردوە ئەمانەوێت سەبارەت بە هاوسەرگیریەکە قسە بکەین " دایکم وتی

چی !!؟؟ منو جۆنگ کووک بەشۆکەوە وتمان

"بەڵێ ئێوە هاوسەر گیری دەکەن " خێزانەکانمان ئەو قسەیەیان کرد

"نەخێر بوەستن من هاوسەرگیری لەگەڵ ئەوە ناکەم " جۆنگ کووک بەروگرژیەوە وتی

"ب باوکە من زۆر بچوکم بۆئەوە " من وتم

دایکم وتی کچەکەم تۆ تەمەنت وا ئەبێت بە 20 ساڵ بەرایمن کاتەکەی زۆر گونجاوە بۆ هاوسەر گیری

" بەڵام دایکە بۆچی؟؟؟ وادیارە ئێوە هیچ رای منتان بەلاوە گرینگ نیە ئەی نابێت رای منیش وەرگرن ئاخۆ من رازی دەبم یان نا

دایکم وتی شیرینەکەم من باشەی تۆم ئەوێت من لەوباوەردام ئەو هاوسەرگیریە بۆئێوە زۆر باش ئەبێت وە زۆر دڵنیابە ئێوە زۆر خۆش بەخت ئەبن کچە جوانەکەم

"جۆنگ کووک وتی باشە مادام خێزانەکەمان باشی ئێمەیان ئەوێت من لاریم نیە بەو هاوسەرگریە رازیم" جۆنگ کووک سەیرێکی منی کردو زەردەخەنەیکی لاری کرد

من سەرم هەڵبریو سەیرێکی دایکم و باوکم کرد ئەوان بەهیواوە سەیری من ئەکەن هەرچەن لێشیان تورەم سەبارەت بەو هاوسەرگیریە کەهیچ شتێکیان بەمن نەوت بەڵام کەسەیرم کردن ئەوان زۆر دڵخۆش بوون منیش ناتوانم ئەودڵ خۆشیەیان پشت گوێ بخەم بۆیە منیش بەو هاوسەرگیریە رازی بووم

"منیش رازیم بەو هاوسەرگیریە " من وتم

کاتێک کەوام وت لەناکاو دایکم هەستاو بەرویەکی خۆشەوە بەرەو روم هاتو توند منی لەباوەش گرت وتی زۆر دڵخۆشم کەئەو بریارەت دا کچە جوانەکەی من

دوای ئەو قسانە من و جۆنگ کووک دنیشتن و هەموومان دەستمان کرد بەنان خواردن دوای ئەوە من بەزووی لەجێگای خۆم هەستام و وتم ببورن من ئەبێت برۆم زۆر بەخێرای رۆیشتمە دەرەوە بۆلای سەیارەکەم ویستم سەرکەوم لەپر یەکێک دەسکی دەرگاکەی گرت

خێرا وتم " تۆچیت ئەوێت "

"چی هەیە بوکە شوشە" جۆنگ کووک وتی

من زۆر ترسام وە وتم رێگەبدە برۆم وە قسەکانی کە کردی بە تەواوی منی ڕووخاند

"سەیرم بکە بووکە شوشە دەزانم تۆ ئەتەوێت هاوسەرگیری رێک بخەیت لەگەڵ من . تۆلە پێشتردا هاوڕێی مناڵیم بوویت بەڵام ئێستا دوژمنی منیت وەرقم لێتە.   من خۆشەویستم هەبووە  بۆیە خۆشەویستی لەمن چاوەوان مەکە بێڕەوشت، وەمن پێت ئەڵێمەوە رقم لێتە !!!"

من زۆر بەخراپی گریام هەستم بەخراپی خۆم کرد نازانم ئەو بەئازاردانی من ئەو بۆئەوەنە دڵخۆش ئەبێت  لەدڵی خۆما ئەوقسانەم وت ئەویش زەردەخەنەیەکی کردو رۆیشت من فرمێسکەکانم سریو دوای کەوتم قۆڵەکانیم گرت دواتر سەیرم کرد سەیری ناوچاویم کردو پێم وت تکایە پێم بڵێ چی شتێک وای لێکردویت کەئەوەنە رقت لەمن بێت ئەی باشە بۆچی کەئەوەنە رقت لەمنە بۆچی بەو هاوسەر گیریە رازی بوویت

"جۆنگ کووک" وتی ............

☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹حيث تعيش القصص. اكتشف الآن