PART.18

1.5K 221 52
                                    

سالی " کاتێک دەرگای ژورەکەم کردەوە شۆک بووم بەم جەستەی بەرامبەرم کە لە لەرزین و ئارەق کردنەوە ڕانەئەوەستا زۆر ترسام و بەراکردن چوم بۆلای و ویستم هێمنی بکەمەوە بەڵام نەمتوانی بۆیە بەڕاکردن ڕۆیشتم بۆهۆڵەکەو بەترسەوە بانگی جینم کرد !.

سالی " جین هیۆنگ تکایە خێراکە جۆنگکووک نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم بەهۆی هەناسە برکێ و وە فرمێسک لەچاوەکانم نەئەوەستان ، جینیش پێش تەواو کردنی قسەکەم بەراکردن رۆیشت بۆسەرەوەو دوبارە دوبارە فرمێسکەکانم دەستیان کرد بە بەربونەوەو خۆیان لەناو زیندانی چاوەکانم ئازاد کردو بەراکردن رۆیشتم بۆلای و پرسیارم لەجین هیۆنگ کرد چیبکەین ئەویش بەئارامیەوە ووتی ئەمە نیشانەی چاک بونەوەیە بۆیە پێویست ناکات خۆت نیگەران بکەیت کاتێک وای وت کەمێک ئارام بومەوە و فرمێسکەکانم کەم بونەوە ، دوای ئەوە لەلای جۆنگکووک دانیشتم و دەستم هێنا بەروخساریدا هێشتاش پلەی گەرمی بەرزە بەڵام لەپێشوتر باشتر بووە پێویستە زۆر باش ئاگاداری ببم لەمەو دوا بۆیە چووم هەندێک پارچە جلم بۆ جۆنگکووک هێناو بەیارمەتی جین جلەکانمان لەبەر جۆنگکووک کرد دواتر جین رۆیشتە دەرەوەو منو جۆنگکووکی بەتەنها جێهێشت لەکاتێکدا من بەرامبەر جۆنگکووک دانیشتبوم سەیری روخسارە زەرد هەڵگەراوەکەیم دەکرد لەشوێنی خۆم هەستامەوەو رۆیشتم جلم بۆخۆم هێناو رۆیشتم بۆگەرماوەکە کەلەدوێنێوە خۆم نەشوشتوە دوای تەواو بونم لەگەرماو رۆیشتم بۆلای مێزەکەو وشک کەرەوەکەم دەرهێناو دوبارە سەیرێکی جۆنگکووکم کرد کەهەرگیز لەسەیر کردنی تێر نابم کەئەمەوێ هەمیشە لەپێش چاوەکانم بێت و بۆهەموو شوێنێک لەگەڵم بێت حەزئەکەم هەمیشە لەتەنیشتمەوە بێت نامەوێت بۆیەک خولەکیش جێی بهێڵم بەڵام ئەو هەمیشە خۆی لەمن بەدور ئەگرێت هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و لەو بیرکردنەوانە هاتمە دەرەوە و رۆیشتمە بەرامبەر ئاوێنەکە و قژم وشک کردەوەو وشک کەرەوەکەم خستەوە جێگەکەی خۆی و دوای ئەوە جۆنگکووکم بەجوانی داپۆشیو رۆیشتمە خوارەوە  بۆلای جین هیۆنگ و ماریا کاتێک رۆیشتمە خوارەوە بینیم بەیەکەوە قسەدەکەن بۆیە منیش نەمویست قسەکانیان ببرم بەرەو چێشتخانەکە رۆیشتم رۆیشتم بۆلای لۆنا بەراستی بیریڤئەویشم کردوە سڵاوم لێی کرد بەڵام هەستم کرد کە روخساری د کەمێک دڵتەنگ دیارە بۆیە پرسیارم لێی کرد پێم ووت چی بوە ئەویش وتی پورە لیشین نەخۆشە واتا دایکی لۆنا منیش چەند برەپارەیەکم پێیداو زۆرم لێی کرد بۆئەوەی بگەرێتەوە بۆماڵەوە لەکۆتایدا ئەویش رازی بوو گەرایەوە ماڵەوە من ئەزانم ئێستا حاڵی لۆنا چۆنە ئێستا ئەو وەکو منە بەڵام ئەو زۆر پێداگری کردو وتی کەمن برۆم کێ کارەکان دەکات منیش وتم خۆم کارەکان دەکەم سەرەتا رازی نەبوو بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەو پێویستە ئەو ئاگاداری دایکی بێت ، بەراستی منیش زۆر بیری دایک و باوکم دەکەم هەرکاتێک جۆنگکووک چاک بۆوە پێی ئەڵێم سەردانی دایک و باوکمان بکەین بزانم ڕازی ئەبێت دوای ئەوە لۆنا رۆیشت منیش رۆیشتم بۆ هۆڵەکەو دانیشتم بەرامبەر بە تیڤیەکە تاوەکوو ماریا ووتی

ماریا " سالی خۆت دڵگران مەکە ئەمە نیشانەی چاک بونەوەیەتی بۆیە ئەمە وائەکا جۆنگکووک زووتر چاک ببێتەوە ماریا وتی و کەمێک ئاسودەتر بووم ئەو بەوزوانە چاک ئەبێتەوە هیوادارم هەرگیز دووبارە نەخۆش نەکەوێتەوە ماوەی دوو کاتژمێرە سەیری تی ڤیەکە ئەکەین بەهۆی ئەوەی جین هیۆنگ فلیمێکی بۆهەڵبژاردین بۆئەوەی کەمێک لەنەیگەرانیمان بروا فلیمەکە کۆمیدی بوو جین و ماریا هەر پێئەکەنین بەڵام من دڵم هەر لای جۆنگکووک بوو  تائەوکاتەی سەیری کاتژمێرم کرد بینیم کاتژمێر 12ی نیوەرۆیەو هیچ شتێک ئامادە نیە بۆیە من بەجین و ماریام وت کەدەرۆم بۆچێشتخانە ئەوانیش سەریان لەقاند بەمانای باشە لەکاتێکدا چاویان هەر لەسەر تیڤیەکە بوو پێئەکەنین منیش رۆیشتم بۆچێشتخانە و دەستم کرد بەخواردن دروست کردن

سالی" دوای تەواو بوونم لەدروست کردنی خواردنو ئامادە کردنی مێزکە رۆیشتم بانگی جین و ماریام کردو ئەوانیش هاتنە سەرمێزەکە .

جین" سالی ئەی تۆبۆ نایەی نان بخۆی جین وای وت کاتێک ویستی لەسەر کورسی مێزی نان خواردنەکە دابنیشێ منیش دەم ویست برۆمە سەرەوە

سالی " من برسیم نیە ئەمەم تەنها بۆئێوە ئامادە کردوە بۆیە نۆشی گیانتان بێت وەڵامم دایەوە و ویستم برۆم بەڵام جین دوبارە وتیەوە ئەم خواردنانە خۆت ئامادەت کردوە ئەی خزمەت کارەکان چی جین وای وت و منیش پێموت کە دایکی لۆنا نەخۆشە بۆیە ناردمەوە ئاگای لە دایکی بێت و تەنها ئەوەنە بوو دوای ئەوە وام وت یەکسەر چومە سەرەوە و دەرگای ژورەکەم کردەوەو رۆیشتمە ژورەوە و بۆلای جۆنگکووک چوم لەتەنیشتیەوە دانیشتم و دەستم خستە سەر روخساری ئێستا پلەی گەرمی زۆر باشترە لە پێشوتر هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و بەجوانی دامپۆشی و دواتر خۆشم لەتەنیشتی پاڵ کەوتم لەکاتێکدا ڔووم لەئەو بوو سەیری روخسارە جوان و سەرنج راکێشەکەیەم ئەکرد دوای ئەوە چاوەکانم هێواش هێواش دائەخران تاکوو رۆیشتم بۆدونیای خەیاڵەکان .....

(خێرا کردنی کات )

دوای ئەوەی کەچاوەکانم کردەوە شۆک بووم و چاوەکانم تا کۆتا ئاست کرانەوە

ئەوەش بەهۆی ...........

_____________________________________

هاوڕێیان سپاستان دەکەم کە ڤۆت بکەن

ئەوەش لەبەر خاتری ئەو هاورێیەی کەزۆر داوای کرد
پارتی داهات و زوو دانێم منیش دڵی ئەوم پێنەشکاو
زوو دامنا

😘😘😘😘😘😘😘😘😘😘


☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹حيث تعيش القصص. اكتشف الآن