PART.27

1.5K 199 83
                                    

سالی"ویستم دەرگاکە بکەمەوە بەڵام دەستێک ڕێگر بوو لەکردنەوەی ئەودەستەش دەستی....

مینهوو"ئەتویست بۆکوێ بڕۆیت..ههههه..پێم وتی بیر لەهەڵهاتن مەکەوە ئەوە تەنها کات بەفیڕۆدانە وە ئەوەندە گەمژە نیم کە دەرگاکان قفڵ نەکەم گیانەکەم لەوشەی کۆتای دەسی توندتر کرد کەوای کرد کەمێک برۆکانم گرژ بکەم دەستیم بەتوندی لادا وبەڕقەوە پێم وت

سالی"هەرگیز جارێکی تر بوێری نەکەیت دەستم لێ بدەیت یان لێم نزیک بکەویتەوە وتم و ویستم بڕۆم بەڵام مینهوو دەستی گرتم کەوای کرد ناڵەیەکی بچووک لەدەمم دەربچێت و وتی

مینهوو"چیە!شەرم ئەکەیت بۆچی گیانەکەم پێویست ناکات شەرم بکەیت یان.....ئێستا پێت چۆنە ئەم شەرمەت نەهێڵم همم بڕۆینەسەرەوە وتی و من شۆک ببوم چۆن ئەتوانێت بەم جۆرە قسەبکات لەکاتی قسەکردنیدا هێواش هێواش ئەهاتە پێشەوە و قسەی ئەکرد لەوشەی کۆتای زەردەخەنەیکی لاری کردوو منیش دوای ئەوزەردەخەنە دەستم بەرزکردەوە وزلەیەکم لێدا بەڵێ من لێمدا لام گرنگ نیە کاردانەوەی چۆن ئەبێت بەڵام ڕێگە بەخۆم نادەم کەسێکی تر دەستم لێبدات جۆنگکووک تکایە ڕزگارم بکە...

مینهوو"................

J.u.n.g.k.o.o.k/P.o.v

دوای نامەکە نەم توانیوە هیچ شتێک بخۆم وبخۆمەوە ماوەیەکی زۆرە بەدوای سالیدا ئەگەڕێم بەڵام هیچ شتێک دیار نیە وەتائێستاش بەڕێز کیم وخاتوو کیم نازانن کە سالی دیارنەماوە هەموو پیاوەکانم ئاگادار کردۆتەوە لەوەی بەدوای سالیدا بگەڕێن وئەوکەسەی سالی ڕفاندوە من ئەوم بەزیندووی دەوێت من خۆم باجی ئەوەی پێئەدەم کە موڵکی جیۆن جۆنگکووک چیە پێویستە لێم بپاڕێتەوە بۆئەوەی بیکوژم ئەبێ ئازاری دۆزەخ ببینێت....

لە ئۆفیسەکەم لەو بیرکردنەوانە دابوم تائەوکاتەی گوێم لەدەنگی دەرگابوو

جۆنگکووک"وەرە ژوورەوە وەک هەمووکات بەدەنگێکی سارد وتم وهاتەژوورەوە بینیم یەکێک لەپایوەکانمە دڵنیام ئەمجارەش هەواڵی ئەوەم پێئەدەن کە هیچ شتێک نیە وەک هەمووکات

؟؟؟"گەورەم زانیاریەکی باشمان دەست کەوتوە لەسەر ڕفێنەرەکە...ئەو ناوی لی مینهووە لەگەڵ دایکوو باوکی لە سیئۆل ئەژین بەڵام ئەو خانوویەکی هەیە لەدەرەوەی شار کەنزیکە لەدارستان بەڵام زانیاریترمان دەستکەوت لەسەر ئەوەی خانوەکە ماوەی دووساڵە فرۆشراوە...وتی لەکاتێکدا وەکوو ڕێزێک خۆی چەماندبۆوە لەبەرامبەر گەورەکەی دوای هەواڵەکە نەم ئەزانی بیر لەچی بکەمەوە شۆک بووم سالی تەنها بەرگەبگرە من دێم وتۆ ڕزگار ئەکەم.... لی مینهوو من ئاگادارم کردیتەوە لەوەی لە لەسالی دورکەویتەوە ئەگەرنا گۆڕەکەت بەدەستی خۆت هەڵەکەنی بەڵام وادیارە تۆ حەز ئەکەی ئاوات بەمردنەوە بخوازیت چاوەڕێ بکە لی مینهوو....

☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹حيث تعيش القصص. اكتشف الآن