.
.
.
.
Vote
.
.
.
.
.
.
........S.a.l.i/P.o.v
دوای ئەوەی جۆنگکووک ڕۆشت بۆ کۆمپانیا منیش دەستم کرد بە پاک کردنەوەی ماڵەکە سەرەتا لە بەشی سەرەوە دەستم پێکرد دواتر بەشی خوارەوە دوای پاک کردنەوەی ماڵەکە لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتم.....
سالی"ئااااهــ بەڕاستی زۆر ماندوو بووم دوای ئەوەی وام وت سەرم خوار کردەوە وکەمێک پشوم بە چاوەکانم دا تا گوێم لەدەنگی دەرگاکە بوو
سالی"جۆنگکووک بەم زووە گەڕایەوە! هەستام بۆ ئەوەی دەرگاکە بکەمەوە دەرگاکەم کردەوە،پیاوێک کە باڵایەکی بەرزی هەیە بە دەمامکێکی ڕەشەوە والەپێش دەرگاکەم وەستاوە ویستم قسەیەک بکەم بەڵام ڕاستەوخۆ پەڕۆیەکی سپی لەسەر دەمم دانا کە ڕێگربوو لەقسەکردن هێواش هێواش چاوەکانم دائەخران شتەکانی بەرامبەرم تەڵخ ئەبوون دوای ئەوە بەتەواوەتی ئاگام لە هیچ شتێک نەما..
???/"p.o.v
؟؟؟" بەڵێ لەکۆتایدا گەشیتم بەو کەسەی کەلەمنداڵیەوە خۆشمئەویست بەڕاستی هیچ هەستێک ناتوانێ بگاتەوە ئەو دڵخۆشیەی کە ئێستا هەمە ئەو لەناو قۆڵەکانم خەوتوە وسەری لەسەر شانمە سەیری هەموو بەشێکی ڕوخساریم ئەکرد تا چاوەکانم کەوتنە سەر لێوە سورەکانی من زۆر بەخراپی ئەوم دەوێت، خۆشمئەوێیت سالی نااا بەڵکوو عاشقتم.......
ئەوم بردەوە ماڵەکەی خۆموو بردمە ژووری نوستنەکەم ولەسەر بێدەکەم دانا وبەجوانی دامپۆشی بۆئەوەی سەرمای نەبێت دواتر ڕۆشتمە خوارەوە ودەستم کردبە دروستکردنی خواردن بۆئەوەی هەرکاتێک خەبەری بۆوە بێتونان بخوات منیش دوای دروست کردنی نانی ئێوارە ئەڕۆمە دەرەوە نان ئەخۆم بۆئەوەی خۆشەویستەکەم بەئاسودەی نان بخوات لەدروست کردنی خواردن تەواو بووم وخۆم ئامادەکرد بەڵام پێش ئەوەی بڕۆمە دەرەوە نامەیەکم بۆ هاوسەرەکەی سالی نارد کە ژمارەکەم لە مۆبەکەی سالی دەرهێنا*بەڵێ من هاکم کرد*من زۆر باشم کە هاک کردن، بەهەرحاڵ ڕۆشتمە دەرەوە.......... .
S.a.l.i/P.o.v
چاوەکانم کردەوە یەکەم شت کەبینیم سەقفی ژوورەکە بوو...
سالی"من لەکوێم وام وت وسەیری دەوروبەرم کرد،ژورێکی مامناوەند لەگەڵ پەنجەرەیەکی گەورە کە لەلای چەپی ژوورەکە هەبوو هەستام و ڕۆشتم بەرەو پەنجەرەکە دەرەوەی سروشتێکی تەواو جوان نیشان ئەدات هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی وڕۆشتم بەرەو دەرگای ژورەکە دەرگاکەم کردەوە
"سڵاو کەسی لێیە!"هیچ وەڵامێک نەبوو دوبارە وتمەوە "سڵاو!،ئایا کەس لێرەیە!" ئەمجارەش بەهەمان شێوە بێ هیچ وەڵامێک هێواش هێواش بەسەر پلیکانەکاندا ئەڕۆشتمە خوارەوە تا بۆنێکی خۆش گەشت بە لوتم ئااهـ لەدوای پاک کردنەوەی ماڵەوە زۆە برسیم بووە ڕۆشتمە خوارەوە بینیم مێزەکە ڕازاوەتەوە بە جۆرەها خواردنی جۆراو جۆر وبەتام من زۆر برسیمە بەڵام ئەی ئەگەر شتێک لەخواردنەکاندا بوونی هەبوو ئەوکات چی،،،هیچ شتێکم نەخوارد کەمێک بەناو ماڵەکە گەڕام تا ئەوکاتەی گەشتمە دەرگای دەرەوە دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد ویستم بیکەمەوە بەڵام قوفڵ کرابوو هەناسەیەکی بێهیوایم دایەوە وگەڕامەوە بۆ ژووری نوستنەکە ودۆڵابی جلەکانم کردەوە بەڵام ئەوەی کەوتە بەرچاوم هەموو جلی ئافرەتان بوو واتا ئافرەتێک منی ڕفاندووە!دەرگای دۆڵابەکەم داخستەوە وبەرەو مێزی تەنیشت بێدەکە ڕۆشتم چەکمەجەی یەکەمم کردەوە تەنها کلیلێک بونی هەبوو دەستم برد بۆ چەکمەجەی دووەم بەڵام قفڵ کردبوو بیرم کردوە لەوەیە کلیلی ناو چەکمەجەی یەکەم هەوبێ کلیلەکەم دەرهێنا کردمەوە،بەڵێ من کردمەوە..!
![](https://img.wattpad.com/cover/241170126-288-k223337.jpg)
أنت تقرأ
☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹
De Todo"بۆچی ؟! بۆچی هەمیشە دژم دەوەستی ؟!" . . "چونکە ڕقم لێتە" ☹ ☹ ☹ ☹ سالی و جونگ کووک باشترین هاوڕێی منداڵین .. بەڵام پەیوەندیەکەیان کۆتای پێدێت دوای ئەوەی جونگ کووک لەشارەکە دەروات پاش ماوەیەک جۆنگ کووک دەگەرێتەوە دووبارە یەکتر ئەبینەوە بەڵام شتێکی...