vote
🌷
🌹
🌷
🌹
🌷
🌹
..................................................جۆنگکووک" بەڔاستی من شۆک بووم بەوەی کە لەناو مۆبەکە بیستم ئەوانە کێن ویستوویانە ئێمە هاوسەرگیری نەکەین و بەیەک نەگەین و یەکترمان خۆش نەوێت بۆچی ئەم کارانە ئەکات،بۆچی شتێکی لەم جۆرەی کردووە ئەو چی دەست ئەکەوێت لە تێکدانی ژیانی کەسانی تر من_من نازانم چی بڵێم زۆر شۆکم ئەو هەموو ماوەیە هەڵە بووم لەگەڵ سالی و زۆر ئازارم داوە و قسەم پێوتوە و پێم وتووە تۆ خیانەتت کرد بەڵام_بەڵام ئەو وای نەکردبوو من چۆن باوەڔم بە ئەو کەسە نەکردوە کە لەگیانی خۆم زیاترم خۆش ئەویست یان بابڵێین هاوڕێی منداڵی کە ئەو هەرگیز درۆی لەگەڵ من نەکردووە بەڵام من لەکاتی وتنی ڕاستیەکان باوەڕم نەئەکرد من نازانم ئێستا دڵخۆشبم کە ئەمە ڕاستیە و سالی خیانەتی لێم نەکردووە یان توڕە بم چونکە ئەوە چ کەسێکە بوێری ئەوەی هەبووە کارێکی لەم جۆرە بکات.....
جۆنگکووک"تۆ ئەم کەسە ئەناسیت بەڕوخسارێکی ساردەوە پرسیارم لە سالی کرد لەکاتێکدا سەرم نزم کردبۆوە و چاوەکانم لەسە مۆبەکەی بوو بەڵام دوای ئەوەی سەرم بەرز کردوە بۆ ڕوخداری سالی بینیم فرمێسک لەچاوەکانی دانە بە دانە ئەکەونە خوارەوە لەو کاتەدا ویستم هەستم و لەباوەشی بکەم و فرمێسکەکانی بسڕم بەڵام نەم ویست بەم خێراییە باش ببم لەگەڵی بۆیە دووبارە برسیارم کردەوە و وتم
جۆنگکووک"تۆ ئەو کەسە ئەناسیت یان ناوی ئەزانیت دووبارە بەهەمان ڕوخسار وتمەوە بەڵام ئەم جارەیان کەمێک توڕەی لە دەنگم بەدی ئەکرد ئەو بۆچی وەڵامم ناداتەوە وە بۆچی ئەگری بۆ ئەوە ئەگری کە ماوەی ساڵ و نیوێکە لەگەڵی ساردم و قسەی لەگەڵ ناکەم بەڵام من چیبکەم کاتێک نامەیەکی لەم جۆرەم بۆ بێت پێش هاوسەرگیری بەڵام ئۆهـ زۆر سوپاس لەکۆتایدا وەڵامی دامەوە و وتی
سالی"مــ_من ئەو بەباشی ناناسم بەڵام لەهەمان پۆلبووین لەکاتی خوێندن وە ناوی لی مین هووە وەڵامی دامەوە لەکاتێکدا سەری نزم کردبۆوە منیش بێهیچ شتێک پێم وت کە بڔواتە دەرەوە سەری بەرزکردەوە و بە ڕوخسارێکی پرسیارانەوە سەیری ئەکردم منیش سەیریم کردەوە و دووبارە وتمەوە کە بڕواتە دەرەوە ئەویش بێ هیچ قسەیەک سەری نزم کردەوەو ڕۆشتە دەرەوە منیش لەبەر توڕەیی هیچم نەکرد چاوەڕیم کرد تاوەکوو بەیانی دوای ئەوە خۆم چارەت ئەکەم
'لی مین هوو' زەردە خەنەیەکی شەیتانانەم کردوو دەستم کردەوە بەکار کردن و دوای تەواو بوون لە کارەکانم ڕۆشتمە دەرەوە لە ئۆفیسەکەم و چووم بۆ چێشتخانە بۆ ئەوەی کەمێک لە تینوویەتیم کەم بێتەوە و لەسەر قادرمەکان ئەڕۆشتمە خوارەوە و گوێم لەدەنگی تیڤیەکە بوو کە دەنگەکەی زۆر بەرزبوو ڕۆشتم بۆ ئەوەی سەیرێکی بکەم بینیم تیڤیەکە لەسەر کەناڵێکی وەرزشیە و یاری تۆپی پێی لەسەرە وە سالیش خەوی لێکەوتووە لەکاتێکدا کۆنتڕۆڵی تیڤیەکەی لەدەستەو ڕووی لە تیڤیەکە بوو منیش لەخۆمەوە زەردەخەنە هاتە سەر ڕوخسارم

أنت تقرأ
☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹
De Todo"بۆچی ؟! بۆچی هەمیشە دژم دەوەستی ؟!" . . "چونکە ڕقم لێتە" ☹ ☹ ☹ ☹ سالی و جونگ کووک باشترین هاوڕێی منداڵین .. بەڵام پەیوەندیەکەیان کۆتای پێدێت دوای ئەوەی جونگ کووک لەشارەکە دەروات پاش ماوەیەک جۆنگ کووک دەگەرێتەوە دووبارە یەکتر ئەبینەوە بەڵام شتێکی...