PART.17

1.5K 214 52
                                    

.
.
.
.
.
Vote
.
.
.
.
🌼تکایە کۆمێنت لە ڕیزەکان جێبهێڵە🌸
......

جین"پێویستە بیبەین بۆ نەخۆشخانە تاوەکوو حاڵی خراپ تر نەبووە جین وتی کاتێک لەلای سەری جۆنگکووک وەستابوو سەیری ئەکرد

سالی"من ئەتوانم خۆم ئاگاداری ببم پێویست بە نەخۆشخانە ناکات تەنها ئەتوانی بیبەیت بۆسەر بێدەکە وام وت و سەیری جین هیۆنگم کرد بەڵام ئەو وتی کەوا بەم جۆرە حاڵی خراپ تر ئەبێ ئەگەر نەی بەین بح نەخۆش خانە بەڵام من زۆریم لێکردوو وتم کە خۆم ئاگاداری ئەبم ئەویش لەکۆتایدا ڕازی بوو جۆنگکووکی برد بۆ سەر بێدەکەو خۆشی لەتەنیشتی دانیشت و دەستی خستە سەر ڕوخساری تا دواتر وتی

جین"هیچ دەرمانێکمان هەیە لەماڵەوە پرسیاری لێکردم بەڵام من سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند ئەویش یەکسەر لەشوێنەکەی هەستایەوەو وتی من ئەڕۆم هەندێ دەرمانی پێویست ئەکڕم تا ئەوکاتەی ئەگەڕێمەوە باش ئاگاداری جۆنگکووک بە دوای قسەکانی یەکسەر ڕۆشتە دەرەوە نەیهێشت وەڵامی بدەمەوە بۆیە منیش ڕۆشتم بۆ چێشتخانەکەو هەندێ ئاو و پەڕۆیەکم هێنا و گەڕامەوە ژوورەوە و ئاوەکەم لە سەر مێزی تەنیشت بێدەکە داناو خۆشم لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشتم و دەستم خستە سەر ڕوخساری

سالی"هێشتا پلەی گەرمیت زۆر بەرزە وام وت و پارچە پەڕۆکەم خستە ناو ئاوەکەو خستمە سەر ڕوخساری بۆ ئەوەی کەمێک لە پلەی گەرمیەکەی کەم بکەمەوە و دوای ئەوەی پەڕۆکەم خستە سەر ڕوخساری چووم بۆ ژوورەکەی جۆنگکووک و پارچەیەک جلم بۆی هێناو ڕۆشتمەوە بۆلای بۆ ئەوەی جلەکانی بگۆڕێت

سالی"بەڵام خۆ ئەو نەخۆشە و ناتوانێ جلەکانی بگۆڕێ دوای ئەو قسەیە بیرم کردەوە کە دەبێ خۆم جلەکانی بگۆڕم ڕۆشتم بۆ تەنیشتی و بەرزم کردەوە بۆ ئەوەی تیشێرتەکەی سەرەوەی لەبەریدا لاببەم تیشێرتەکەیم لابرد چاوەکانم کەوتە سەر ماسولکە بەهێزەکانی ئەوەی ناو دەمم بەقورسی قوت دایەوە و ئەو پارچە جلەی بۆم هێنابوو لەبەریم کردوو لەشوێنەکەی پاڵم خستەوە دوای ئەوە ئەو پەڕۆیەی کە لەسەر ڕوخساری جۆنگکووک بوو لام برد و دووبارە لەئاوەکەم خستەوە و بە تووندی گرتم بۆئەوەی ئاوە زیادەکە بە پەڕۆیەکەدا بێتە خوارەوە دواتر دووبارە خستمەوە سەر ڕوخساری جۆنگکووک دوای ئەوەی پەڕۆکەم لەسەر ڕوخساری دانا دەستیشم خستە سەر ڕومەتی بۆ ئەوەی بزانم پلەی گەرمی دابەزیوە بەڵام ئەو هێشتا پلەی گەرمی بەرزە لەم کاتەدا جین هیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە لە هۆڵەکەڕا بانگی کرد منیش لەژووروکە ڕۆشتمە دەرەوە بۆئەوەی بزانم ئایا دەرمانەکانی بۆ جۆنگکووک هێناوە کاتێک ڕۆشتمە خوارەوە بینیم زەرفێکی بچوکی ڕونی بەدەستەوەیە کە زۆر باش ئەت توانی شتەکانی ناوەوەی ببینی کە پێک هاتبوو لە گەرمی پێوێک و چەند پارچە حەبێک و قودوێکی بچوک دوای ئەوەی گەشتمە لای جین هیۆنگ پێم وت

☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹حيث تعيش القصص. اكتشف الآن