PART.5

2K 256 42
                                    

"جۆنگ کووک وتی "  من قسە لەگەڵ ماڵەوەمان دەکەم پێیان دەڵێم کەئێمە حەز بەئاهەنگ گەورە ناکەین تانها ئەهەنگێکی بچوک بێت و وە تۆش قسە لەگەڵ ماڵەوەتان بکەو هەمان قسەی منیان پێبڵێ .

بەدەم رێگاوە جۆنگ کووک ئەوقسانەی دەکرد دواتر گەیشتنە پارکێک رۆیشتن و لەسەر کورسیەک دانیشتن لەبەردەماین دەریایەکی جوان هەبوو کەچاو لەبینینی تێر نەدەبوو .

"سالی " سەیری دەریایەکەی دەکردو لەپرقسەی کرد تۆبۆچی ئەتەوێت ئێمە بەبێدەنگی هاوسەرگیری بکەین ئەی باشە چۆن بۆخێزانەکانمان ڔون بکەینەوە چیان پێبڵێین خۆت ئەزانی ئەوان رونکردنەوەیان لێمان ئەوێت لەپر "جۆنگ کووک " قسەکەی پێبری ئەوان پێویست ناکات زۆر بچنە ناو بابەتەکەوە ئەوە ئێمەین هاوسەرگیری ئەکەین نەک ئەوان ئەگەر هەردوکمان وا بەخێزانەکانمان بڵێین کەحەز بەئاهەنگی گەورە ناکەین ئەوان خۆیان لەئێمە تێئەگەن دواتریش من ئەوەم ئەوێت بەرویەکی ساردەوە ئەوقسانەی ئەوت بێئەوەی بۆیەک جاریش سەیرم بکات هەردوکمان بێدەنگ بوین باشە بۆچی ئاوا ساردە لەگەڵم بۆچی ژیان بەروی منا پێناکەنێت بۆچی نابێت منیش وەکو هەرکچێک هەست بەخۆشی هاوسەرگیریەکەم بکەم بۆچی نابێت من دڵخۆش بم ئەی باشە هەموو کچێک ئاوات بۆرۆژێکی ئاوا ناخوازێت کە لە ئاهەنگەکەی دڵخۆش بێت و جوان دەربکەوێت لەناکاو لەبیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە بەهۆی دەنگی

"جۆنگ کوو " ە کات درەنگی کرد دەی هەستە ئەت گەیەنمە ماڵەوە .

"سالی " ناسپاس خۆم ئەتوانم برۆمەوە .

"جۆنگ کووک " باشە بەدڵی خۆت دەی من رۆیشتم .

ئەو رۆیشت و من بەجێ هێشت لەگەڵ هەر هەنگاوێکی نازانم بۆچی حەزم ئەکرد ئاور باتەوە و سەیرم بکات بەڵام نائومێد بوم بوەستە بوەستە وەکو گەمژەیەک بۆئەو لێدەدەیت ئەوتۆی ناوێت ئیتر بۆچی ناوەستی لە تەپە تەپ لێدان کاتێک کەئەو دەبینی کاتێک دەستم لەسەر "دڵم " دانابوو ئەوقسانەم ئەوت دواتر منیش وردە وردە هەنگاوم ناو رێگام گرت بۆماڵەوە گەیشتمە ماڵەوە دەرگای حەوشەکەم کردەوە و رۆیشتمە ژورەوە پێڵاوەکانم داناو هەنگاوم نا بەرەو هۆڵەکە .

"من گەرامەوە " بەدەنگێکی تۆزێک بەرز وتم

"دایکم " بەخێر بێیتەوە کچەکەم وەرە بزانم ژوانەکەت چۆن بەرێوە چوو لەگەڵ " جۆنگ کووک " دایکم لەچێشت خانەکەوە قسەی ئەکرد لەکاتێکا خواردنی ئامادە ئەکرد .

باشە دایکە گیان واهاتم منیش رۆیشتم بۆ لای دایکم و لەچێشتخانەکە رۆیشتم بۆلای بەفرگرەکە دەرگای بەفرگرەکەم کردەوە ئاوێکم دەرهێناو خواردەمەوە دواتریش رۆیشتم لەسەر کورسیەک دانیشتم دایکە گیان ئەومەوێت باسی شتێکت لەگەڵ بکەم .

"دایکم " هات و لەبەرامبەرم دانیشت شتێک بوە کچەکەم تکایە مەم ترسێنە روخسارت هیچ باش ناڵێت ئایا " جۆنگ کووک " هیچ شتێکی ناخۆشی پێوتوی یان دڵی شکاند و دەی تکایە کچەکەم شتێک شتێک بڵێ و مەم ترسێنە .

"سالی " ئای دایکە گیان ئەوە تۆچی دەڵێی نەخێر هەرگیز ئەوهیچ قسەیەکی ناخۆشی پێنەوتوم ئەوەتۆ باسی چی ئەکەی من بۆیە وام وت ئێمە لەسەر رۆژی ئاهەنگەکەمان قسەمان ئەکرد دایکە گیان منو " جۆنگ کووک " حەز بەئاهەنگی گەورە ناکەین تەنیا خێزانەکەی منو خێزانەکەی ئەوان بن و تەواو ئەوە رای هەردوکمانە تکایە دایکە گیان تۆش هەوڵ بدە قسە لەگەڵ باوکم و بکەیت و رازی بکەیت ئەزانم تۆئەو رازی ئەکەیت ئەی وانیە دایکە گیان لەکاتێکا خۆم فەقیر کرد بۆئەوەی دایکم رازی بکەم .

" دایکم وتی " ئای چۆن شتی وا ئەبێت کچەکەم من و باوکت تەنها تۆمان هەیە چۆن رێگە بەشتێکی ئاوا دەدەین کە ئاهەنگی کچەکەم بەبێدەنگی بێت منو باوکت چاوەرێی ئەورۆژەمان ئەکرد کەتۆ شوبکەیت بەدڵ خۆشی و ببینین تۆلەناو جلی بوکێنیەکت چەندە جوان دەردەکەوی لەبەر چاوی ئێمەدا ئاهەنگێکی گەورە بکەیت و هەموو خەڵک جوانی کچەکەم ببینن تۆش داوام لێدەکەی کەباوکت رازی بکەم ئاهەنگەکەت بەبێدەنگی بێت هەرگیز ئەوداوایە لەمن مەکە روم سوراند و تورەبوم ویستم هەستم برۆم سالی لەناکاو هەستاو توند باوەشی لێدام

سالی " تکایە دایکە گیان من نەم ویست تۆ تورە بکەم باوەربکە من دڵ خۆش ئەبم دڵنیابە کێ وتی کەمن دڵخۆش نیم فرمێکس باوچاوما هاتە خوارەوە ئەوقسانەم ئەوت خۆوتم ئەوە رای هەردوکمانە ئەی تۆناتەوێت من گوێڕایەڵی هاوسەری داهاتوم بم دایکە گیان سەرم بەرز کردەوە و سەیری دایکم کردو زەردەخەنەم بۆی کرد .

ئای کچە جوانەکەم باشە باشە مادام ئەوە رای هەردوکتانە کەواتە کە باوکت گەرایەوە من قسەی لەگەڵ دەکەم ئەویش زەردەخەنەی بۆکچەکەی کردەوە و ناوچەوانی ماچ کرد دواتر دایکی رۆیشتەوە بەلای ئیشی خۆیدا .

دواتر سالیش رۆیشت بۆژورەکەی خۆی پاڵکەوت لەسەر جێگاکەکی خۆی بیری دەکردەوە کەئەبێت چی داهاوتیەک چاوەرێی بکات ئایا دوای هاوسەرگیریەکەش "جۆنگ کووک" هەروا سارد ئەبێت لەگەڵی یان ئەویش بەپێی کات خۆشی ئەوێت لەوبیر کردنەوانە دابوو لەپر دایکی بانگی کرد کچەکەم وەرە خوارەوە نان ئامادەیە باشە دایکە گیان واهاتم بەدەنگێکی بەرز وام وت بۆئەوەی دایکم گوێی لێبێت هەستام و جلێکی ناوماڵم لەبەر کردو رۆیشتمە خوارەوە سەیرم کرد باوکم و دایکم واخەریکن نان ئەخۆن .

"بەخێر بێیتەوە باوکە گیان رۆیشتم باوەشم دلێداو ماچێکی رومەتیم کرد .

"باوکم " ،سپاس شازادەکەم

ئێ ئەمرۆ کچەجوانەکەم چۆنە ئەمرۆت چۆن بەرێ کرد .

"سپاس باوکە گیان من زۆر باشم ئەمرۆش زۆر باش بوو زەردەخەنەم بۆی کرد دواتر دەستمان کردەوە بەنان خواردن نانمان خوارد و باوکم رۆیشت بۆهۆڵەکەو منیش یارمەتی دایکم دا لەکۆکردنەوەی خوانەکە دواتر بەدایکم وت دەرۆم بۆژورەکەم گەرامەوە بۆژورەکەم و چوم دانیشتم و خۆم خەریک کرد بەمۆبایلەکەمەوە سەیری شتم ئەکرد لەپر نامەیەک هات چاوم تادوائاست کرانەوە

،جۆنگ کووک " .............

☹ ᗪᗴᐯIᒪ☠Iᑎ∞ᒪOᐯᗴ ☹حيث تعيش القصص. اكتشف الآن