Part 33

1.9K 284 166
                                    

Welcome

Plz Vote
.

تكایە ڤۆت

ئەمەش دیاریەك لە منەوە بۆ ئێوە زۆرم بۆ نوسیون بە هیوای خوێندنەوەیەكی خۆش

Happy New Year

————•••————
.

نیلا هێشتا سەری لەسەر سنگی تای بوو
تای و نیلا تا ماوەیەك وا مانەوە بە بێدەنگی كەشێكی ئارام لە نێوان ئەم دووانە
تای دەستی بە قژی نیلایا ئەهێنا بۆ ئەوەی هێمن بێتەوە
سوودی هەبوو وای كرد نیلا هێمن بێتەوە
وە تای خۆی چەناگەی لەسەر سەری نیلا بوو

لە ناكاو دەنگێك لە گەدەی نیلاوە هات
تای زەردەخەنەیەكی كرد

تای: هم دیارە چاو شینەكەم برسیەتی

نیلا بێ ئەوەی سەری لەسەر سنگی تای لابا سەری وەك بەڵێ ئەجوڵان
تای ماچێكی سەری نیلای كردەوە
تای: دەی چاو شینەكەم هەڵستە تۆ بڕۆ دەموچاوت بشۆ و منیش ئەچمە خوارەوە و لوچێش ئەبەم و دواتر وەرە بۆ خوارە

نیلا بە گوێڕایەڵی سەری لەقان لەسەر كۆشی تای هەڵستا
نیلا: قژت وشك بكەرەوە ئینجا بڕۆ خوارەوە

تای زەردەخەنەی بۆ كرد : فەرمانتە

نیلا ڕۆیشت بۆ دەستشۆرەكە تا دەموچاوی بشوات

تای بە خێرای قژ وشك كەرەوەكەی بەكارهێنا قژی هێشتا شێی هەبوو بەڵام گرنگی نەیا
تای خۆی بەدەگمەن قژی وشك ئەكاتەوە بەڵام ئەمجارە لەسەر داوای نیلا وشكی كردەوە

چوو بەرەو لوچێ هەڵی گرت
تای: لوچێ تۆش برسیتە هم...... منیش برسیمە با بچین گەدەمان پڕ بكەین

تای بەدەم ڕێگاوە قسەی لەگەڵ لوچێ ئەكرد و وە دڵی خۆش بوو
تای گەیشتە خوارەوەو لوچێی دا بە یەكێ لە خزمەتكارەكان تا خواردنی بدەنێ

خۆشی چووە ژووری نانخواردنەكە بەیانی باشی كرد و بینی دایكی و جۆنگكووك و نامجوون لەسەر مێزەكە ئامادەن

تای: بەیانی باش

ئەوان: بەیانی باش

تای چوو لە شوێنی خۆی دانیشت

نامجوون: چۆنی تای؟

تای: باشم سوپاس ئەی تۆ؟
تای وەك كەسێكی جدی قسەی لەگەڵ نامجوون ئەكرد وە بە كەمێ تۆنی ساردیش ، تای هێشتا متمانەی بە نامجوون نیە
لەبەر ئەوەی هاوڕێی جاك بووە

✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now