Part 5

2K 291 157
                                    

Welcome

Plz Vote

Plz Vote

تكایە ڤۆتت بیر نەچێ

.........

Flashback continues

تای بیری لە نیلا ئەكردەوە

تای لە ژێر لێوییەوە وتی : نیلا  ناویشی وەك خۆی جوانە

دوای دانەیەكی كێشای بە سەری خۆیا و وتی : ئەوە من چی ئەڵێم
ئۆف بەڵام بەڕاستی چاوەكانی زۆر جوانە

دانەیەكی تریشی كێشایەوە بەسەر خۆیا وتی:
گەمژە گەمژە من خۆشەویستم هەیە جگە لە ئەو نابێ بیر لە كەسی تر بكەمەوە

ئیتر بە بێزاری هەڵساو چووە خوارەوە و چوو بۆ مەتبەخەكەو سەیری ناو بەفرگرەكەی  كرد هیچی وای لێ نەبوو تا بیخوات
خزمەتكارەكانی ناردبووە ماڵەوە بەبۆنەی ئەوەی كە بەتەما بوو لەگەڵ یەرین بۆ نانی ئێوارە لە دەرەوە نان بخۆن

بۆیە خزمەتكارەكان هیچیان ئامادە نەكردبوو

بۆیە بڕیاری دا بڕواتە دەرەوە نان بخوات

سویچی سەیارەكەی هەڵگرد و ڕۆیشت بۆ ناو سەیارەكەی پشتوێنی سەلامەتی بەست و بەڕێكەوت بۆ ڕێستۆرانتێك
بەڵام دواتر بڕیاری دا لەسەر عەرەبانەكانی سەر شەقام نان بخوات وتاقیان بكاتەوە

بۆیە سەیارەكەی لە شوێنێك ڕاگرت لە نزیك ڕوباری هان

ڕۆیشت بۆ لای ڕووباری هان سەرەتا بڕیاری دا كەمێك پیاسە بكات هەوایەكی پاك هەڵمژێ

دوای پیاسە كردنێك لەسەر یەكێك لە كورسیە گشتیەكان دانیشت دواتر زەنگی مۆبایلەكەی لێیدا بینی دایكی بوو
وەڵامی دایەوە

تای: سڵاو دایكە

خ.كیم: سڵاو كوڕەكەم چۆنیت؟

تای: باشم دایە ، ئیشێكت هەبوو؟

خ.كیم: ئەبێ ئیشم هەبێ تا پەیوەندی بە كوڕەكەم بكەم

تای: ئەزانم بۆچی كردووتە ، بۆ خۆت دڵخۆش بە یەرین نەیتوانی لەگەڵما بێت بۆ دەرەوە

خ.كیم: بۆچی؟

تای: كارێكی گرنگی هاتە پێش

خ.كیم: كاری هاتۆتە پێش یان لەگەڵ پیاوی ترە و خیانەتت لێ ئەكا

تای: دایكە تكایە بەسە ئەمە چەنەم جارتە ئەم قسانە ئەكەی
لەبەرئەوەی دایكمی قسە ناكەم بەڵام جارێكی تر قسە بە خۆشەویستەكەم مەڵێ

✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now