Part 15

1.6K 292 103
                                    

Welcome

Plz Vote

تكایە ڤۆت
———————
Flashback continues

دوای ٥ مانگ

نیلا ئیمتیحانەكانی گشتی دا وە سەركەوتوو بوو بەرزترین
دەرەجەی هێنا و لە بەشی پزیشكی وەرگیرا

وە نیلز زۆر زۆر دڵخۆش بوو خۆشترین كاتەكەی ئەو كاتە بوو كە ناوی لە یەكەمەكانا خوێندرایەوە
وە خ.لی و ب.لی و جاك و تای و جۆنگكووك لەوێ ئامادە
بوون

وە ئەوە هەستێكی زۆر خۆش بوو بۆ نیلا كە خێزانەكەی و ئەو كەسەی كە بە ماوەیەكی كەم بەقەدەر هەموو دونیا خۆشی ئەوێ لەوێ ئامادەبوو

جاك بە هاتنی تای هیچ دڵخۆش نەبوو بۆی بكرایە دەری ئەكرد بەڵام لەبەر نیلا قسەی نەكرد
وە بەچاوێكی توڕە سەیری ئەكرد

تای هەستی پێ كردبوو بەڵام زۆر گرنگی نە ئەیا

لە ماوەی ئەو پێنج مانگە تای نیلا زۆر لە یەك نزیك بوون
بەڵام تای وەك هاوڕێییەكی نزیك سەیری نیلای ئەكرد واتە بە قسەی خۆی چونكە هەنێ جار هەستی بە هەنێ شت ئەكرد
دواتر پشت گوێی ئەخست

بەڵام نیلا نەخێر وا نەبوو
ڕۆژ بە ڕۆژ هەستەكانی زیاتر و زیاتر ئەبوو بۆی




ئاروین بە دزی پەیوەندی بە جۆنگكووكەوە ئەكرد بەو مەرجەی جۆنگكووك بە كەس نەڵێ كە قسە ئەكەن

  ئەو پاسەوانەی كە خ.كیم بۆ یەرینی دانا بوو دەنگی لە هیچ شوێنێك نەما



وە یەرین لەو ماوەیە زۆر لەگەڵ تایە چونكە جاك داوای لێ كرد










لە ماڵ تای



ئەمڕۆ ڕۆژی پشوو بوو وە خزمەتكارەكانیش پشوویان بوو

بەس خ.كیم لە ماڵ بوو تای لە دەرەوە بوو لەگەڵ جۆنگكووك 

نیلا هات بۆ لای بۆ سەردان

نیلا دای لە دەرگا

خ.كیم كردیەوە

خ.كیم بە زەردەخەنەوە : ئۆو نیلا كچەكەم بەخێر بێی
باوەشی پیا كرد
نیلا زەردەخەنەی بۆ كردەوە: زۆر سوپاس
باوەشی پیا كردەوە

چوونە ژووەرە


دانیشتبوون قسەیان ئەكرد





✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now