Part 23

1.7K 272 310
                                    

Welcome

Plz Vote

تكایە ڤۆت

تكایە ڤۆت

تكایە ڤۆت

————•••————
Flashback continues

دوای یەك هەفتە




تای چوو بۆ زیندان بۆلای یەرین

تای: بۆچی خیانەتت كرد؟ ها من بەس نەبووم بۆت، خۆشم ویستی چیت ویست پێمدای ، خۆشەویستەكەت ئەوەنە بوو بۆ من؟ ، سەرەڕای كردنی ئەو كارە قێزەونەت و ئەوەی بە دایكمت كرد تاوانەكەشت خستە سەر نیلا، ئەو چی لە تۆ كردووە ها؟!
كۆتاییەكەی بە كەمێ دەنگی بەرز وتی

یەرین زەردەخەنەی لا لێوی كرد : من..... سەیری ناو چاوی تای كرد نزیك بوویەوە لێی ، لە سەرەتاوە هیچ خۆشم نەویستووی ، لە ژیانما كەسم خۆش نەویست ..... بەڵام تەنها یەكجار كەسێكم بەڕاستی خۆش ویست زەردەخەنەی گاڵتەجارانەی كرد، بەڵام ئەو منی بەكارهێنا سەرەڕای ئەوە من هەموو شتێكم كرد بۆی وەك چۆن تۆ بۆ منت كرد
ڕاستیت ئەوێ من تەنها بۆ پارەكانت لەگەڵتا بوو
وە تۆ كەسێكی زۆر گەمژەی باوەڕت بە دایكت نەكرد
هەر لەسەرەتاوە ، بەڵام ناحەقت ناگرم چۆن بە قسەی وا باوەڕ ئەكەی كە من ڕووێكی بێتاوانم پێشان ئەیای ..... هاه بەڵام لای دایكت ڕووە ڕاستیەكەم پێشان ئەدا

تای گوێی ئەگرت دەستی وەك مستەكۆڵە لێكرد لە ناخەوە پیس توڕە ببو خۆی گرت بوو تا كارێكی هەڵە نەكا

یەرین: وە تەنانەت باوەڕیشت بەو كەسە نەكرد كە بەڕاستی عاشقت ببو بۆ بەدەست هێنانی تۆ هەموو شتێكی ئەكرد

تای بەو قسەیە شۆك بوو بەڵام دەری نەخست

تای برۆیەكی بەرز كردەوە: مەبەستت چیە، باسی كێ ئەكەی؟

یەرین قاقایەكی لێدا: بگرە وتم كە گەمژەی تەنانەت هەستت بە
عەشقەكەی بەرامبەر بە تۆ، نەكردووە

تای بەتوڕەی كێشای بە مێزەكەی بەردەمیانە: جوان قسە بكە تا نەمكشتووی مەبەستت كێیە؟

یەرین زەردەخەنەی لا لێوی كرد : ئەو كەسەی كە پێی ئەڵێی چاو شینەكەم

تای لە جێی خۆی بەستی شۆك بوو
لە دڵی خۆی
" واتە منی خۆش ئەویست هەستم پێ نەكردبوو"

سەیری یەرینی كردەوە بە تووڕەیی : درۆ ئەكەی؟

یەرین بە ئاسایی : بۆ درۆ كەم ئەتوانی لە دایكت بپرسی تەنانەت لەگەڵ دایكتا پلانی ئەوەیان دانا بۆ ئەوەی كە ڕووی ڕاستی من بەتۆی پێشان بەن وە جۆنگكووك و خوشكەكەشی ئەوە ئەزانن

✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now