Part 2

2.4K 343 204
                                    

Welcome

Plz Vote

تكایە ڤۆت

ئەو گۆرانیە زۆر خۆشە بەوەوە گوێی لێ بگرن 👆🏻
.-.-.-.-.-.-.-.

P.o.v نیلا

دایكم فایلەكەی هێنا و منیش وەرم گرت و سوار ئۆتۆمبێلەكەم بووم بەڕێ كەوتم بۆ كۆمپانیا
كە گەیشتم لە ئۆتۆمۆبیلەكەم دابەزیم و كلیلەكەم دا بە پاسەوانەكە و چوومە ژوورەوە هەموویان سڵاویان لێ كردم

گەیشتمە ئەسانسۆرەكەو پەنجەم نا بە دووگمەكەو دەرگاكە كرایەوە چومە ناویەوە و پەنجەم نا بە دوگمەی ژمارە ٤
چونكە ئۆفیسەكەی باوكم و جاك لە نهۆمی ٤ە
تر كە ئەسانسۆرەكە گەیشتە نهۆمی ٤ هاتمە دەرەوە یەكسەر چووم بۆ لای ژورەكەی باوكم
سكتێرەكەی لێی نەبوو وە منیش خۆم كرد بە ژوورا بەبێ لە دەرگا دان وەك هەموو كاتێ
وتم: باوكە فایلەكەم.......ە

بەبینینی ئەو كەسەی بەردەمم شۆك بووم چاوم پڕ بوو خەریك بوو فرمێسك لە چاوم بێتە خوارەوە بەڵام ڕێگریم كرد نامەوێ لاواز دەركەوم

هاه ماوەیەكی زۆرە نەمبینیوە دوای ئەوەی ئەو كارەی بەرامبەرم كرد و باوەڕی بە من نەكرد
پێش ئەوەی ئەو كارە بەرامبەرم بكا زۆرم خۆش ئەویست بۆم بكرایە خۆم لەپێناوی فیدا ئەكرد
بەڵام ئەو  بڕوای بە من نەكرد منی دەركرد لە ژیانیا وەك ئەوەی نەمناسێ

پشت گوێم خست وەك ئەوەی كە نەمناسیبێ و ئەمە یەكەم جارە بیبینم
.
.
P.o.v. تای

ئەو كاتەی ئاماژەم بە جۆنكووك دا تا بەڵگەكانیان پێشان با
بەڕاستی بەزەیم پێیانە یەت چۆن ڕەنگیان زەرد بووە

ب.لی خەریك بوو قسەبكا
بەڵام كەسێ خۆی كرد بە ژوورا كەس نەبوو جگە لە چاو شینەكەم بەڕاستی زۆر جوان بوو خۆی هەر جوانە بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر ئەبێ وام لێ ئەكا زیاتر غیرە بكەم ئەمەوێ هەموو كات لەلام بێ نامەوێ جگە لە خۆم كەسی تر سەیری بكا و تەنیا موڵكی منە موڵكی كیم تایهیۆنگ   

بەڵێن بێ هەموو ئەوەی لە ڕابردوودا ڕووی دا چاكی بكەمەوە

جاك بەتورەیی :بۆچی هاتووی؟

ئەوە بە چ حەقێك خۆی لە چاو شینەكەم توڕە ئەكات ئەیەوێ توڕەییەكەی لەوا بەتاڵ بكاتەوە
دەستم توون گرتووە لە توڕەییا

نیلا: ئ ئێ ئێوە ئەم فایلەتان لەبیر چوو بوو منیش بۆم هێنان

جاك بەتورەیی : ئێمە بە تۆمان وت بیهێنە ها؟!!!!!

✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now