Part 39

2.3K 271 551
                                    

Welcome

سڵاو گوڵەكانم سوپاس بۆ جێبەجێ كردنی داواكاریەكەم
بۆیە ئێستا بڵاوم كردەوە سەرەتا ٢٠٠٠ وشەم نوسی بوو وتم بابیكەم بە ٤٠٠٠ زیاتر

بەهیوای خوێندنەوەیەكی خۆش

بەبێ ئەم مۆسیقایە ئەم پارتە مەخوێنەوە تكایە 👆🏻
—•—•—•—•—

جاك دوای ئەوەی دكتۆرەكە ڕۆشت هەناسەیەكی هەڵمژی بە هەردوو دەستی قژی بردە دواوە و لە كۆتاییەكەی دەستەكانی لە یەكتر گرێ داو لە پشتە ملی بە جێگیری هێشتیەوە زوو زوو گوپی پڕ هەوا ئەكرد دواتر ڕۆشتە باخچە گەورەكەی ڤێلاكەی بە دەم بیر كردنەوە لەناكاو پەیوەندی بۆ هات لەلایەن پاسەوانەكەی
جاك: چیت كرد ؟
پاسەوان: گەورەم تكت و شتەكان بڕاوەو خانوەكەش ئامادایە
جاك: باشە
بێ وتنی هیچی تر تێلەكەی داخستەوە
بەردەوام بوو لە ڕۆشتن بەرەو باخچەكە

——•—•—•——
لای نیلا
——•—•—•——

تەق تەق

نیلا خۆی كرد بە خەوتوو تاقەتی هیچی نەبوو

تەق تەق

دوبارە لە دەرگا درایەوە
نیلا هەر بەردەوام بوو لە سەر خۆ هێشتنەوەی وەك خەوتوویەك

بۆیە دەرگاكە كرایەوە
كەسێ خۆی كرد بە ژوورا
نیلا هەستی بە تەپەی پێیەكانی كەسەكە ئەكرد كەلێی نزیك ئەبێتەوە

؟؟؟: كچەكەم...!
بەهێمنی بانگی نیلای كرد

نیلا دوای ئەوەی گوێی لەو دەنگە بوو كە بانگی كرد چاوەكانی كردەوەو چاوی چووە سەر كەسەكە چاوەكانی پڕ بوو

نیلا بە هەنسكەوە: دایكە سۆنا ؟!

(سۆنا ئەو ئافرەتە بوو كە لە زیندان یارمەتی نیلای دا)

سۆنا: گیانەكەی من
ڕۆشتە لای و لە باوەشی كرد نیلاش وەڵامی باوەشەكەی دایەوە
دەستی كرد بە گریان لە باوەشیا

سۆنا: ششش مەگری
وتی لە كاتێكا نیلای لە ئامێزیایەتی و دەست بەسەریا ئەهێنێ ناوە ناوە ماچ لەسەر سەری بەجێ ئەهێڵێ

دوای كەمێك سۆنا نیلای وەك مناڵ ژیر كردەوە بە لاوانەوەكەی
بە ئامێزە گەرمەكەی كە وەك دایكی وابوو بۆی هەمیشە
تەنانەت لە زیندانیش هەستی بە دووری ئامێزی دایكی بە كەمی كردووە لە سایەی ئەمەوە

سۆنا نیلای كەمێ لە خۆی دوور خستەوەو و بە دەستەكانی فرمێسكەكانی بۆ سڕی

✔️ چاو شینەكەم |KTHWhere stories live. Discover now