لەگەڵ دەنگی ھەورەگرمەو ئەو بارانە بەخوڕ و بەھێزەی بەر سەقفە پیسەکانی ئەو خانووە ترسناکە ئەکەوت،ئەو درگایەی بۆماوەی ١٠'ساڵە داخراوە کرایەوە.
بەھۆی کۆنی و داخورانی توڵەئاسنەکانی درگاکە دەنگێکی زۆر ناخۆش و بێزارکەری درووست کردبوو،
ھەمووئەو نەخۆشانەی لەو خانووە ترسناکەیا بوون سەریان سوڕما..
پاش ئەو ھەموو ساڵە ئەبێت کەسێکی زۆر ترسناک ھاتبێت وا ئەو درگا گەورەیەی بۆ ئەکەنەوە..!
ھەمووان ھەوڵیان ئەیا بگەنە لای پەنجەرەیەک بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشە ترسناکەی ئەمجارە ببین.
تەنانەت نەخۆشە زۆر ترسناکەکانیش ئەیانویست کە بزانن ئەو کەسە کیێیە؟پاسەوانەکان و تەنانەت نەخۆشەکانیش ترسێکی زۆر ڕوویکردبووە ناخیان.
ئەبێ ئەو کەسە ترسناکەی ئەمجارە کێبێت؟دەنگی ئەوزنجیرانەی کە بەقاچ و قۆڵی و ملیەوە بەسترابوو وایکردبوو کەس دەنگی بارانەکە نەبیستێ!
دوو لە پاسەوانە گەورەو بەھێزەکانی ئەو خانووە ترسناکە بە فەرمانی گەورەی ئەو خانووە لەدوای ئەو کەسە نوێیەوە ئەڕۆشتن، دووی تریش قۆڵیان گرتبوو، یەکێکیش لەپێشەوە.
کاتێک ھێنایانە ژوورەوەی خانوەکە خێرا نەخۆشەکان ھاتنە دەرەوە لە ژوورەکانیان بۆ ئەوەی ڕوخساری ئەو کەسە ترسناکە ببینن.
بەڵام چی؟؟
ئەوە تەنھا کچێکی لاوازی بچکۆلەیە.!!!
کەسێکی وا لاواز و بچکۆلە ئەو ھەموو ترسەی ئەویست؟
بێگوومان نەخێر!بەڵام.،
ئەو بچکۆلەیە چ کارێکی کردووە تا بێتە ئەم شوێنە ترسناک و پیسە؟
وە شێوەی جلەکانی جیاوازە لەوەی نەخۆشەکانی تر!کچە بچکۆلەکە بەقورسی سەری ھەڵبڕی و کەمێک لەو قژەی لابرد کەڕێگەی گرتبوو لە بینینی خاوەنی ئەو شوێنە پیسە کە لە بەرزترین شوێنی ئەو خانووەوە بە زەردەخەنەیەکی نەگریسەوە سەیری ئەکرد.
بەڵام ئەو قسەیەی بچکۆلەکە کردی ھەنێکیانی ھێنایە پێکەنین وە ھەنێکیانی شۆک کرد بەوەی زەردەخەنە نەگریسیەکەی بەڕێوبەرەکەیان گۆڕا بۆ شڵەژاوی و کەمێک ترس..
"ھێی تۆ باش گوێبگرە..! یارییەکەی ئێمە لەم کاتەوە دەست پێئەکات.
بەڵام ئەوەو لەبیر بێت، من ھەرگیز نادۆڕێم! تەنانەت ئەگەر ھاتوو دۆڕاشم، ھێشتا براوەم!..".
.
YOU ARE READING
༯خـانـمــی نھێنی
Mystery / Thriller༯ "ھێی تۆ باش گوێبگرە..! یارییەکەی ئێمە لەم کاتەوە دەست پێئەکات. بەڵام ئەوەو لەبیر بێت، من ھەرگیز نادۆڕێم! تەنانەت ئەگەر ھاتوو دۆڕاشم، ھێشتا براوەم!.." ▪️KURDISH STORY. ▪️WAITING.. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA