𝗘𝗽 | 𝗦𝗶𝘅

112 37 51
                                    




بە وریاییەوە بیخوێنەوە.!



"زۆر باشە، ئۆلاڤیۆ. پێموابێت پێویستە بچم کەمێک بخەوم. تۆش وا ناڵێیت؟"
پاش ئەوەی باوێشکێکی درێژم یا ھەستامەوەو ویستم بەرەو دەرەوەی ئەم ژوورە کەمێک ترسناکە بچم.




"منیش یەم!!"
بە خێرای ھاتە بەردەمم و دەستی گرتم.




برۆیەکم بەرز کردەوەو کەمێک خۆم گرژ کرد.




"بڕیار نییە تۆ لەگەڵ خۆم ببەمە خوارەوە، ئۆلاڤیۆ."
بە ئاسای وتم و قۆڵەکانم لەسەر سنگم دانا.




"بەڵام ئەوە داتپەروەرانە نابێت! من لە شوێنە نھێنیەکەی خۆمەوە ھێنامی کە ھەرکەسێکی تربوایە تا ئێستا مردبوو!."
بە بۆڵە بۆڵەوە وتی و دەستی لە قۆڵەکانم ئەیا.




"باشە باشە کابرا تەنھا واز بێنە!!"
بە بێزاریەوە وتم و ڕۆشتمە بەردەم ئەو درگایەی لێوەی ئرچمەو ژوورەکەم.



گوێم لە ھەنگاوەکانی بوو کە ڕاستەوخۆ بە ڕاکردن لەدوامەوە ھاتوو ھەستیشم بەو زەردەخەنە گەمژانە ئەکرد لەسەر ڕوخساری.




بەڕاستی گەمژەیە.




وەک جارەکەی تر بە چەن درگایا ڕۆشتینە خوار تا گەشتینە کۆتا نھۆم،



"شەیتانی نەمر.."
گوێم لەو کوڕەبوو کە بە ھێواشی ئاگاداریەکەی ئەخوێندەوە.


ڕووخساری گرژ کرد،
ناوی ئەم نھۆمەی لەلا سەیرە بۆ زیندانیەکی وەک من ئاسایی؟
ئەگەر وابێت منیش ھەمان ڕام ھەیە.




"ئەم شۆکبوونەو ھەڵبگرا بۆ کاتی بینینی شوێنی مانەوەم."
بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتم و بەڕێکەوتم بۆ ژوورەکەم،
کە چەن مەترێک لە پلیکانەکانەوە دوورە.




بەڵام ،
چی ئەگەر ئەو زەبەلاحە گەورەیەی لێبوو؟
دڵنیام ھەردووکمان ئەکوژێت بەبێ ئەوەی چاوی بتروکێنێت!



بەخێرای چوومە پشت ئۆلاڤیۆوە و پاڵم نا تا بەردەم ژوورەکە.



"بەخێرای و بە ھەرجۆرێک بێت بچۆرە ژوورەوە!!"
وەک و فەرمانێک وتم و ئەویش بێ ئەوەی بیرکاتەوە چووە ژوورەوە.


ویستم بە ھێمنی درگاکە داخەمەوە بەڵام ئەم ئاسنە نەفرەتیانە کەی مانای ھێمنییان زانیوە؟؟




༯خـانـمــی نھێنی Where stories live. Discover now